رێپێدانى رەفتارکردن لەسەر موڵک بۆ ناکامان

زنجیرە: 
MOJ26

ئەو ناکامانەى موڵکيان هەيەو دەيانەوێ رەفتارێکى لەسەر بکەن. وەک:( کرين و فرۆشتن و دروستکردنى خانو، نۆژەنکردنەوە، لێک دابڕين و يەکخستن) پێويستە رەزامەندى لە بەڕێوەبەرايەتى چاودێری ناکامەکان وەربگرن و رێيان پێبدرێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادبەرێوەبەڕايەتى گشتى فەرمانگە دادييەکانبەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ناکامەکان بە هەموو جۆرەکان (کەمتر لە 18 ساڵ، پاشکەوتووى ئەقڵى، حوکمدراو زياتر لە 5 ساڵ، غائيب، ونبوو، کۆرپەلە، لە دەستدانى لێهاتوويى).

مەبەست: 

بەمەبەستى رەچاوکردنى سوود و پاراستنى بەرژەوەندى ناکام لە هەموو رەفتارەکاندا.

مەرجەکان: 

١. ناکام بێت.

٢. رەفتارەکە سوودى بۆ ناکام هەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ئەگەر وەصى بوو، حجە و صايە و ناسنامەى بارى شارستانى وەصى.

٢. ئەگەر قەييم بوو، حجە قەيمومەو ناسنامە بارى شارستانى قەييم.

٣. ئەگەر وەلى بوو، ناسنامەى بارى شارستانى وەلى و ناکامەکان.

٤. دابەشنامەى شەرعى.

٥. قەواڵەى تاپۆ و ئاکارى خانوبەرە و لارى نەبوونى تاپۆ .

٦. موناسەخە.

٧. بريکارنامە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە رێگەى بريکارنامەوە بەدەست دەهێنرێت بە رەزامەندى بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

1. عەریزە 2000 دينار
2. بڕی 24250 دينار بۆ کرینی زێدەی و رووپێوکار و شارەزا بە پێی رێنمای ژمارە 50ی دارای بۆ سالی 2007 و وە هەروەها یاسای باجی دادیەکان ژمارە 114ی ساڵی 1981.

ماوەی پێویست: 

(15) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى بەڕێوەبەرایەتی ناکامەکان دەکات و داواکاری پێشکەش دەکات.

٢. رێپێدانەکە وەردەگرێتەوە.

ژوورەکان: 

رێپێدانى فرۆشتنى موڵکى ناکام: 18 هەنگاو، سەردانى 10 ژوور دەکات
١. ژوورى بەرێوەبەر (بۆ واژوو کردنى لەسەر عەريزەکە) .

٢. ژوورى (واردە) هاتوو( بۆ واردکردنى).

٣. ژوورى ژمێريارى (وەرگرتنى رەسمى پشکنين و دانانى بەشە پارەى ناکام).

٤. ژوورى موناسەخە داواى پشکنين (بۆ دياريکردنى پشکى ناکام) .

٥. ژوورى توێژەرى کۆمەڵايەتى (بۆ دەربرينى بيروراى خۆى) .

٦. ژوورى رێپێدان (نووسراوى بۆ بکرێت) .

٧. ژوورى دۆسيە (دۆسيەى بۆ بکرێتەوە) .

٨. ژوورى کۆمپيوتەر ( بۆ تۆمارکردنى ).

٩. ژوورى وردبينى (بۆ وردبينى) .

١٠. ژوورى داواکارى گشتى (بۆ دانى بيروراى خۆى) .

کرينى موڵک بە پارەى ناکام: 15هەنگاو، سەردانى 8 ژوور
١. ژوورى بەرێوەبەر (بۆ واژووکردن لەسەر عەريزەکە) .

٢. ژوورى (واردە) هاتوو (بۆ واردکردنى).

٣. ژوورى ژمێريارى (وەرگرتنى رەسمى پشکنين).

٤. ژوورى موناسەخە دواى پشکنين (بۆ دياريکردنى پشکى ناکام) .

٥. ژوورى توێژەرى کۆمەڵايەتى (بۆ دەربرينى بيروراى خۆى).

٦. ژوورى رێپێدان (نووسراوى بۆ بکرێت) .

٧. ژوورى داواکارى گشتى ( بۆ دانى بيروراى خۆى).

٨. ژوورى دۆسيەکان ( بۆ کردنەوەى دۆسيە) .

مامەلەى بەخشين و دابرکردن و يەکخستن: 7 هەنگاو، سەردانى 5 ژوور
١. ژوورى بەرێوەبەر (بۆ واژووکردن لەسەر عەريزەکە) .

٢. ژوورى (واردە) هاتوو (بۆ واردکردنى) .

٣. ژوورى ژمێريارى (وەرگرتنى رەسمى پشکنين) .

٤. ژوورى رێپێدان (نووسراوى بۆ بکرێت).

٥. ژوورى دۆسيەکان ( بۆ کردنەوەى دۆسيە).

کرين و فرۆشتن پێکەوە: 14 هەنگاو، سەردانى 9 ژوور
١. ژوورى بەرێوەبەر (بۆ واژووکردنى لەسەر عەريزەکە) .

٢. ژوورى (واردە) هاتوو( بۆ واردکردنى) .

٣. ژوورى ژمێريارى (وەرگرتنى رەسمى پشکنين) .

٤. ژوورى موناسەخە داواى پشکنين (بۆ دياريکردنى پشکى ناکام) .

٥. ژوورى توێژەرى کۆمەڵايەتى (بۆ دەربرينى بيروراى خۆى) .

٦. ژوورى رێپێدان (نووسراوى بۆ بکرێت).

٧. ژووى داواکارى گشتى (بۆدانى بيروراى خۆى) .

٨. ژوورى وردبينى (بۆ وردبينى کردن) .

٩. ژوورى دۆسيە (بۆ کردنەوەى دۆسيە).

ژوورى دۆسيەکان (بۆ کردنەوەى دۆسيە) دروستکردنى خانوو، نۆژەن کردنەوە:17 هەنگاو، سەردانى 10 ژوور
١. ژوورى بەرێوەبەر (بۆ واژووکردن لەسەر عەريزەکە) .

٢. ژوورى (واردە) هاتوو (بۆ واردکردنى).

٣. ژوورى ژمێريارى (وەرگرتنى رەسمى پشکنين و دانانى بەشە پارەى ناکام).

٤. ژوورى موناسەخە دواى پشکنين (بۆ دياريکردنى پشکى ناکام) .

٥. ژوورى توێژەرى کۆمە ڵايەتى (بۆ دەربرينى بيروراى خۆى) .

٦. ژوورى رێپێدان (نووسراوى بۆ بکرێت).

٧. ژوورى دۆسيەکان (بۆ کردنەوەى دۆسيە).

٨. ژوورى کۆمپيوتەر (بۆ داخيلکردنى).

٩. ژوورى وردبينى).

١٠. ژوورى داواکارى گشتى (بۆدانى بيروراى خۆى).

واژو: 

١. واژووى بەرێوەبەر (بۆ رەزامەندى) .

٢. واژووى شارەزاى موناسەخە (پشکى ناکامى دياريکردووە).

٣. واژووى توێژەرى کۆمەلايەتى (بيروراى خۆى دەدات).

٤. واژووى ژمێريارى (لە کاتى خەرجکردنى پارەى ناکام) .

٥. واژووى وردبينى (وردبينیکردن).

٦. واژووى داواکاريى گشتى (تانەگرتن لە بڕيارى بەرێوەبەر).

ژمارەی سەردان: 

١. پێشکەش کردنى عەريزە و دانانى بۆ پشکنين.

٢. دواى پشکنين .

٣. هێنانى چەک و سپاردنى پارەى ناکام .

٤. وەرگرتنەوەى رێپێدان يان پارەى ناکام.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرە (هێنانى قەواڵەى موڵک، تۆمارکردن و گواستنەوەى) .

٢. داواکارى گشتى بۆ تانەگرتن.

٣. بانک (ئەگەر پێويست بوو) بۆ دانان يان وەرگرتنەوەى پارەى ناکام.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
تەنيا عەريزەى پێويستە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان (تێبینەرایەتی)

-پارێزگای هەولێر -

1. بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى هەولێر / جوت سایدى سەیداوە .
ژمارەی مۆبایل:066264822_0662648411_0662648433
ئیمێل:Cawderi.nakaman.hawler@gmail.com

2. تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى شەقڵاوە / کۆمەڵگەى فەرمانگەکان شەقامى شەقڵاوە - هیران.

3. تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى کۆیە/ تەنیشت نەخۆشخانەى فریاکەوتن - ناو بیناى تاپۆى کۆن.

- پارێزگای سلێمانى -

1. بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى سلێمانى / شەقامى کاک احمدى شێخ ناو دادگا.
ژمارەی مۆبایل:0533207151
ئیمێل:Qaein2010@yahoo.com
https://goo.gl/maps/8WmFBJGimG2

2. تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى کەلار / ناو دادگا.

3. تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى چەمچەماڵ / ناو دادگا.

4. تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى رانیە / شەقامى سەرەکى رانیە - ناو قایمقامیەت.
https://goo.gl/maps/NnLSsbY1aEt

- پارێزگای دهۆک -

1. بەرێوەبەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى دهۆک / تەنیشت پارێزگا - ناو دادگاى تێهەڵچونەوەى دهۆک .
ئیمێل:Duhok.minors@yahoo.com
https://goo.gl/maps/xgch1rDgSrF2

2. تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى ئاکرێ / نزیک قائیمقامیەتى ئاکرێ.

گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟