راپۆرتى دارایى

زنجیرە: 
NGO07

ئەم خزمەتە بە ئامانجى تەواوکردنى *بڕگە یاساییەکانى دواى تۆمارکردنى رێکخراوەکان ئەنجامدەدرێت.
• بەپێى یاسایى ژمارە یەکى ساڵى ٢٠١١ ماددەى ١٤ بڕگەى سێ پێویستە لەسەر رێکخراو، ساڵانە ڕاپۆرتى دارایى پێشکەشى فەرمانگە بکات و لەلایەن دیوانى چاودێرى داراییەوە دەکرێت ووردبینى بۆ بکرێت.

• یاساى ژمارە یەک ساڵى ٢٠١١، ماددەى دوازدە و سێزدە و چواردە و ماددەى بیست و یەک

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم رێکخراوە تۆمارکراوەکانە لە فەرمانگە، بە رێکخراوە لۆکاڵ و عێراقى و بیانى و تۆڕەکان.

مەبەست: 

• بۆ جێبەجێکردنى یاساى ژمارە (١) ساڵى ٢٠١١.

• جیاکردنەوەى کەرتى رێکخراوەیى لە کارى بازرگانى و کۆمپانیاکان.

مەرجەکان: 

١.پڕکردنەوەى فۆڕمى ڕاپۆرتى دارایى کە لەسەر وێبسایتدا هەیە. Article-20/http://www.dngo.gov.krd

٢.دەرخستەى ساڵانەى بانکی رێکخراو.

٣.هێنانى کۆپیەک لە فەرمانى کارگێڕیى رێکخراو.

٤.پەسەندکردنى ڕاپۆرت لەلایەن ڕێکخەرى ژمێریایى لە سەندیکاى ژمێریاران و ووردبینان.

بەڵگەنامەکان: 

1.هیچ بەڵگەنامەیەکى ناوێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ ئەم خزمەتە لەلایەن نوێنەرەوە بەدەست دێت بەڵام پێویستە ئەو کەسە (نوێنەر) لەلایەن رێکخراوەکەوە

ڕێگەپێدانى هەبێت و ڕێگەپێدان (تخویل)ى کرابێت و بەڵگەنامەى ڕێگەپێدانى هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

• هیچ تێچویەکى نییە و بێ بەرامبەرە

• هیچ ڕسوماتێک لەبەرامبەردا وەرناگیرێت.

ماوەی پێویست: 

ماوەى (5) ڕۆژى دەوامى فەرمیى دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

-هەنگاوى یەکەم: سەردانیکردنى فەرمانگە و وەرگرتنى دۆسیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى دارایى.
-
دوواین هەنگاو: سەردانیکردنەوەى بەشى ووردبینى ژمێریارى بۆ وەرگرتنى پسولەى پێشکەشکردنى ڕاپۆرتەکە.

ژوورەکان: 

١.بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕیى/ بەشى خۆیەتى: بە مەبەستى (وارد) وەرگرتنى نوسراوى رێکخراوەکە، ژوورى ژمارە (15).

٢.بەڕێوەبەرایەتى دارایى: بە مەبەستى ووردبینى سەرەتایى و پێدانى پسوڵە بە نوێنەرى رێکخراوە، کە بەڵگەیە ڕاپۆرت پێشکەشى فەرمانگە کراوە، ژوورى ژمارە (18).

واژو: 

- تەنها سێ واژۆى پێویستە
١.واژۆى بەڕێوەبەرى دارایى، بە مەبەستى چێککردن و ووردبینى دۆسیە و ڕاپۆرتەکە، ژوورى ژمارە (١٨).

٢.واژۆى فەرمانبەرى ووردبینى دارایى، بە مەبەستى وەرگرتن و هەڵگرتنى دۆسیەکە بە مەبەستى ئەرشیف کردن، ژوورى ژمارە (٢٢).

٣.واژۆى سەرۆک یان جێگرى سەرۆکى فەرمانگە، بە مەبەسەتى پەسەندکردنى کۆتایى دۆسیەکە.

ژمارەی سەردان: 

- تەنها یەکجار سەردانى فەرمانگە دەکات و گشت رێکارەکان لەماوەى کاتژمێرێک و بە یەکجار ئەنجامەدات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

دوو سەردانى دەرەکیى
1. سەردانیکردنى سەندیکاى ژمێریاران و ووردبینان، بە مەبەستى ڕێکخستنى ڕاپۆرتە داراییەکەى لەسەر سیستمى دارایى و ژمێریارى کارپێکراوى هەرێم کە دەبێت (المحاسب القانونی) ژمێریارى یاسایى دۆسیەکەیان بۆ دروستبکات و واژۆ و مۆر لەسەر دۆسیەکە بدات.
2. سەردانیکردنى ئەو بانکەى حیسابى بانکى تێدا کردۆتەوە بە مەبەستى هێنانى (کەشفى) بانکى.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
•عەریزەنووسى پێویست نییە. •بەڵێ فۆڕمێک هەیە کە بە مەبەستى یەکخستن و کارئاسانى دروستکراوە و لەسەر وێبسایت دابەزێندراوە بەناونیشانى ئەم لینکە: - http://www.krgngo.org/upLo/uploads/daray/7.doc • هەر ووردەکاریەکى ترى ڕاپۆرت لەسەر ئەم لینکەدا هەیە لەسەر وێبسایتى فەرمانگە:- http://www.krgngo.org/Babat-542
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟