راستی و دروستی بڕوانامە و ناردنی ئەو نمرانەی کە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نەماون (صحة الصدور)

زنجیرە: 
MED15

بریتیە لە وەڵامدانەوەی گشت ئەو بڕوانامانەی کە لەدامودەزگاکانی فەرمی حکومەت بۆ وەزارەتی پەروەردە ڕەوانە دەکرێت، ئەوا دوای وردبینیکردن وەزارەت بەراست و دروستی یاخود راست و دروست نەبێت وەڵام دەداتەوە، بۆ زانیاری ئەم بڕوانامانە لە لایەن دامودەزگای ترەوە دەنێردرێت و ناکرێت هاوڵاتی خۆی سەردان بکات.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکانبەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم ئەو دامودەزگا حکومی یان ناحکومییانەیە کەداوای راست و دروستی بڕوانامە دەکەن بۆ فەرمانگەکەی خۆیان.

مەبەست: 

مەبەستی سەرەکی لەم خزمەتە دڵنیابوونە لەڕاست و دروستی بڕوانامەکە، ئایا بۆ ئەو فەرمانگەیە بێت کە کاری تێدا دەکات یاخود بۆ دریژە دان بەخوێندن بێت، کاتێک گومان لە بڕوانامەیەک بکرێت ئەوا ئەم بڕوانامەیە بە فەرمی دەنێردرێتەوە وەزارەت تاوەکو دڵنیا بن کە تەزویر یاخود دەستکاری نەکراوە.

مەرجەکان: 

١.بە نووسراوی فەرمی هاتبێت.
٢.وێنەیەک لە بڕوانامەی ڕەسەن.
٣.بڕوانامەی ڕەسەن لە حاڵەتی پێویست.

بەڵگەنامەکان: 

١.ئەو بڕوانامانەی كە لە دام و دەزگاكانی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان داوای ڕاست و دروستیان بۆ كراوە تەنها وێنەیەكی ڕەسەنی بڕوانامە.(دەبێت بروانامەی ڕەسەن لەبەردەستبێت)
٢.ئەو بڕوانامەنەی كە لە دام و دەزگاكانی حكومەتی فیدراڵ داوای ڕاست و دروستیان بۆ كراوە ئەم بەڵگەنامانەی خووارەوە پێویستن:
•وێنەیەك لە بروانامەی ڕەسەن یان لە هەندێ حاڵەتدا بڕوانامەی رەسەن (دەبێت بروانامەی رەسەن لەبەردەستبێت).
• وێنەیەك لە ناسنامەی باری شارستانیەتی(بۆ دڵنیابون لە ناوی خاوەن بروانامە).
• وێنەیەك لە رەگەزنامەی عیراقی (بۆ دانانی لەسەر بەڵگەنامەکە).
• پسولەی خۆراك (بۆ دڵنیابون لە شوێنی نیشتەجێبون).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لایەنێک راستەوخۆ داوا لە راست و دروستی بروانامەکەدەکات بە شێوەیەکی فەرمی وە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان بە شێوەیەکی فەرمی وەڵامی هەمان شوێن دەداتەوە لە ڕاست و دروستی بروانامەکە ئاگاداریان دەکاتەوە (واتە خاوەن بروانامە پێویست ناکات سەردانی ئەم بەرێوەبەرایەتی بکات).

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

ئەگەر هاتوو ئەوەلیاتی ئەو بڕوانامەیە لەلامان هەبێت ئەوا تەنها بە چوار کاتژمێر تەواو دەبێت واتە وەڵامی نووسراوەكە دەدەینەوە ، بەڵام ئەگەر هاتوو ئەوەلیاتی لە لامان نەبوو ئەوا ئێمە لەلای خۆمان بە یەک کاتژمێر نووسراوی بۆدەكەین بۆشوێنی مەبەست ،هەركاتێك وەڵامان بەدەست گەیشت تەنها بە چوار کاتژمێر وەڵامی فەرمانگەكە دەدەینەوە.

هەنگاوەکان: 

1. گەیشتی نوسراوی فەرمی لەو لایەنەی کە داوای راست و دروستی بڕوانامەکە دەکات.
2. ئاراستە کردنی نوسراوی فەرمی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەو لایەنەی داوای کردووە.

ژوورەکان: 

بەسێ‌ ژوور تەواو دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

١.ژووری بەرێوەبەری گشتی ،دوو جار یەکەم، فەرماندان بە جێبەجێکردنی خزمەتگوزاری دووەم و لە کۆتایی واژووکردن .
٢.ژووری بەرێوەبەرایەتی بروانامەکان، بەرێوەبەر فەرمان بدات بە فەرمانبەری دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنی ئەم خزمەتگوزاریە لە کاتی تەوابوونی خزمەتگوزارییەکە لە لایەن فەرمانبەر ووردبینیکردن و بەرزکردنەوەی مامەڵەکە بۆ بەرێوەبەری گشتی.
٣.ژووری فەرمانبەری دیاریکراو، بۆ ئامادەکردنی نووسراو و بەراییەکانی .

واژو: 

سێ واژووی پێویستە:

1. واژوی فەرمانبەری وردبینی، بۆ وردبینی کردنی بڕوانامەکە:
2. بەڕێوەبەری بڕوانامە،لەبەرئەوەی بەرپرس دەبێت لە ڕاستاندنی بڕوانامەکان.
3. بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان، لەبەرئەوەی بێ پەراوێزی بەڕێوەبەری گشتی ڕاستاندن ناکرێت چونکە کەسی یەکەمە لە بەڕێوەبەرایەتیەکە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز تەنها یەک جار سەردانی دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

هاوڵاتی دەتوانێت هەر لەفەرمانگەکەی خۆی بێت و فەرمانگەکەی بەنوسراوی فەرمی لەبارەی راستی و دروستی بڕوانامەکەی پرسیارمان لێ بکەن و ئێمەش بەڕێگەی پۆستە رەوانەی فەرمانگەکەی دەکەینەوە .
بەڵام کاتێک هاوڵاتیەکە لە فەرمانگەکەی خۆی نوسراوەکەیان پێداوە ئەوا تەنیا سەردانی ئێمە دەکات و هیچ پێویستیەکمان بە خاوەن بڕوانامەکە نابێت ئێمە لەڕێگەی پۆستەوە دەینێرینەوە فەرمانگەکە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر پێویست بە پرکردنەوەی هیچ جۆرە فۆرمێك ناکات.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی پەروەردە /بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان/ بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەكان.

وەزارەتی پەروەردە/بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان/ بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەكان/ هەولێر/ بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری. بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە:

ئیمەیل: exams@moe.gov.krd
ژمارەی تەلەفۆن: 009647502208386
ژمارەی تەلەفۆن: 009647709776269

گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟