راستی و دروستی بڕوانامەکان

زنجیرە: 
MHESR06

ئەم خزمەتە لە لایەن دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا ناحکومیەکان کە لە هەرێمی کوردستانن داوا دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی ئەم بروانامانەی کە لە زانکۆکانی ناوەراست و خواروی عێراقەوە بە دەستهێنراون بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی بروانامە و ناوەرۆکەکەی.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیبەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانبەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان
مافی وەدەستهێنان: 

هەموو ئەم هاوڵاتیانەی کە بروانامەیان بە دەستهێناوە لە زانکۆکانی خوارو و ناوەراستی عیراق.
بەڵام لە لایەن دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە ناحکومیەکان داوای دڵنیایی بروانامەکانیان دەکرێت.

مەبەست: 

ئەم خزمەتگوزاریە بەکاردێت بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی بروانامە و ناوەرۆکەکەی.
دوای دڵنیابوون لە راستی و دروستی، فەرمانگەی پەیوەندیدار دەتوانێت سودی لێببینێت بۆ بەرزکردنەوەی مووچە و سەرمووچە و پێدانی پۆستی کارگێری.

مەرجەکان: 

١. دەبێت بە نوسراوی فەرمی لە یەکێک لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یا دامەزراوە ناحکومیەکانی تری هەرێمی کوردستان بۆمان رەوانە بکرێت، ئێمەش بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە غدادی رەوانە دەکەین، وە بە پێچەوانەوە.

٢. دوو وێنەی رەنگاو رەنگی بروانامەکە لەگەل بروانامەکە هاوپێچ بکرێت.

٣. بە شێوەی نهێنی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای بەغدادی رەوانە دەکەین.

بەڵگەنامەکان: 

١. نوسراوی ئەم فەرمانگەیەی کە داوای راستی و دروستی دەکات لە یەکێک لە دامودەزگاکانی حکومی یان ناحکومی هەرێمی کوردستان.

٢. دوو وێنەی رەنگاورەنگ لە کۆپی برووانامەکەی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە لایەن فەرمانگەی داواکار رەوانە دەکرێت، وە هەندێک جار خاوەن مامەلە خۆشی دەیهێنێت، بەڵام بۆ بەغداد بە شێوەی نهیێنی دەروات نادرێت بە دەست هاولاتی، دواتر لە رێگەی نوسراوی فەرمی وە بە شێوەی نهێنی وەڵامی فەرمانگەی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان دەدرێتەوە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

بە پێی جۆری مامەڵە (2) کاتژمێر پێویستە بۆ نوسراوی پشگیری هەروەها چەند هەفتەیەک پێویستە بۆ وەڵامی راستی و دروستی بڕوانامە دەرچوو لە زانکۆکانی ناوەراست و باشوری عێراق. لەبەر ئەوەی گشت پەیوەندییەکان و خزمەتەکانمان لە دەرەوەی هەرێم دەکرێت واتا پێویست بە چەند هەفتەیەک دەکات بۆ بە دەستهێنانی وەڵام.

هەنگاوەکان: 

١. هەنگاوی یەکەم: وەرگرتنی نوسراوەکە لە خاوەن بروانامە یان لە هۆبەی وەرگرتە لە وەزارەت.

٢. هەنگاوی دووەم: داخلکردنی لە سیستەمی داتا بەیس.

٣. هەنگاوی سێیەم: نوسراو پێکردن بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای بەغداد لە لایەن فەرمانبەری دیاریکراو.

٤. هەنگاوی چوارەم: دوای وەرگرتنی وەڵامی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەغداد، بە فەرمی وە بە شێوەی نهێنی وەڵامی فەرمانگەی داواکراو لە هەرێمی کوردستان دەدرێتەوە.

ژوورەکان: 

(4) هەنگاو پێویستە لەگەل (1) سەردانیکردن بۆ ژوورە پەیوەندیدارەکان بۆ تەواوکردنی ئەم خزمەتە لە لای ئێمە.
سەرەتا وەرگرتنی لە لایەن فەرمانبەری دیاریکراو، دواتر واژووی بەرێوەبەر بۆ بە دواداچوونەوە، دواتر ئامادەکردنی نوسراو و لە لایەن هەمان فەرمانبەر، ئینجا واژووی بەرێوەبەری گشتی.

ژمارەی ژووری فەرمانبەر: 99، ژمارەی ژووری بەرێوەبەر: 13، ژمارەی ژووری بەرێوەبەری گشتی: 113

واژو: 

ئەو واژوویانەى کە پێویستە بۆ تەواوبوونی خزمەتەکە بەپێی ریزبەندی کارەکە دانراوە کە بەم شێوەیی خوارەوەیە:

١. واژووی بەرێوەبەری پەیوەندییەکان، بۆ ئەوەی نوسراوەکە بێ هەلە وە بە راستی بکرێت.

٢. واژووی بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی نێردروان و پەیوەندییە رۆشنبرییەکان، چونکە نوسراو بۆ وەزارەتی پەیوەندیدار دەبێت بە واژووی بەرێوەبەری گشتی بێت.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار سەردان دەکات، بەڵام ئەگەر کەموکوری لە بەراییەکان هەبێت زیاتر لە جارێک.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. ئەو فەرمانگەیەی کە داوای راستی و دروستی دەکات. چونکە دەیانەوێت دڵنیابن لە دەرچوونی ئەم بروانامەیە ئینجا شایستە دارایی و بەرزکردنەوەی پلەی بۆ بکرێت.

٢. وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەغداد، چونکە ئێمە لە وەزارەت راستەوخۆ پەیوەندی بە وەزارەت دەکەین چونکە بەم شێوەیە پرۆسەکە دڵنیاتر دەبێت.

٣. ئەو زانکۆ یان پەیمانگایەی کە لێی دەرچووە. چونکە ئەرشیفی دڵنیا بروانامە تەنها لەو شوێنە دەدرێت کە لێی دەرچووە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر، هیچ فۆرمێک نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 
گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟