راستکردنەوەى رەگەز (تصحيح الجنس)

زنجیرە: 
MOJ13

زەوى و خانوبەرە ئەگەر گۆڕانى ماددى بەسەردا هات، وەک : بيناکردن، تێکدان، چاندن يان نەهێشتنى دارو درەخت يان زيادکردنى شتى نوێ يان هەر گۆڕانێک لە پێکهاتەکەى يان دارو درەختەکەى رووبدات و ببێتە هۆى ئەوەى گۆڕان لە شێوەى سوود و بەکارهێنانيدا ببێ يان بە لاچوونی پێکهاتەيەکى، دەبێت رەگەزى موڵکەکە راست بکرێتەوە، واتا: خاوەن موڵک دەبێت رەگەزى موڵکەکەى بە رەسمى بگۆڕێت، بۆ نمونە : پێشتر زەوى بوو ئێستا کراوەتە خانوو.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادبەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرەبەڕێوەبەرايەتى تۆمارکردنى خانوبەرە
مافی وەدەستهێنان: 

هەموو کەسێکى سروشتى و مەعنەوى.

مەبەست: 

بە مەبەستى بە ياسايى کردنى ئەو رەفتارەى لە سەر موڵکەکەى کردويەتى يان کراوەو لە تۆمارى موڵکەکەدا گۆڕانکاريەکە تۆماربکرێت.

مەرجەکان: 

١. دەبێت خاوەندارێتی (موڵکيەتى) زەوى و دامەزراوەکانى سەرى يان دارو درەختەکانى خاوەندارێتیەکەی بۆ یەک کەس بگەڕێتەوە، جگە لە بانانە يان ياسا رێگەى پێدابێت،وە ئەگەر زەويەکە هى کەسێک بێت و شتەکانى سەرى هى کەسێکى تر، راستکردنەوەى بۆ ناکرێت تەنيا لە تۆمار ئاماژەى بۆ دەکرێت.

٢. بەربەستى ياسايى نەبێت ( بۆ نمونە موڵکەکە بارمتەى لەسەر بێت و گۆڕانکاريەکەش لە نرخى کەم بکاتەوە، مەگەر بە رەزامەندى لايەنى تايبەتمەند بێت).

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەى بارى شارستانى و رەگەزنامەی عیراقی یان کارتی نیشتمانی.

٢. قەواڵەى موڵک.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ،لەرێگاى بريکارنامەوە دەکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

1/2 % لە نرخی خەملاندنی موڵك .
پاڵپشت بە بڕگە 1 لە ماددە 53 لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە 114 ساڵی 1981 هەموارکراو .
750دينار فؤرم
19500 نۆزدە هەزار و پێنج سەد دینار ئەنجامدانی کەشفی موڵکەکە کە بڕی 4000 چوار هەزار دینار بۆ کرێ ی ئەو 3 فەرمانبەرەیە کە لە لیژنەکە دەردەچن .
7500 بۆ گەنجینەی دەوڵەت . پاڵپشت بە بڕگە 8 لە ماددە 53 لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە 114 ساڵی 1981 هەموارکراو و ڕێنمایی تایبەت بەم یاسایە .

750 دینار وێنەی تۆمار
بڕگە 2 لە ماددە 54 لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە 114 ساڵی 1981 هەموارکراو .
500 دینار ڕەسمی پول
بەپێ ی یاسای ڕەسمی پول ژمارە 3 ساڵی 1993 هەموارکراو و ڕێنمایی ژمارە 20061 لە 9/12/2013 .

ماوەی پێویست: 

(5) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى تاپۆ دەکات و بە عەريزە داواکەى پێشکەش دەکات.

٢. قەواڵەى موڵکەکەى پێدەدرێتەوە.

ژوورەکان: 

١. ژوورى ياريدەدەرى بەڕێوەبەر ( رەزامەندى دەدات و ئاڕاستەى ژوورى دۆسيەکانى دەکات).

٢. ژوورى دۆسيەکان (دۆسيەى موڵکەکە دەردەهێنێت).

٣. ژوورى تۆمارەکان ( تۆمارى موڵکەکە دەردەهێنێت).

٤. ژوورى ژمێريارى (رەسمى لێ وەردەگیرێت).

٥. ژوورى تۆمارکار ( بۆتۆمارکردن).

واژو: 

١. واژووى ياريدەدەر ( بۆ رەزامەندى دان).

٢. واژووى گڵدانەوە.

٣. واژووى ژمێريار ( کە رەسمى لێوەرگيراوە).

٤. واژووى تۆمارکار (تۆمارى کردووە).

ژمارەی سەردان: 

١. بۆ پێشکەش کردنى داواکەى.

٢. داواى نۆڕين و پشکنينى موڵک.

٣.وەرگرتنەوەی وێنەی تۆماری موڵکەکە ئەگەر مامەڵەکە کێشەی نەبێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی باجى خانوبەرەی پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٢. بەڕێوەبەرایەتی باجى دەرامەتی پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٣. بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕۆ (بۆ ئەستۆپاکی).

٤. بەڕێوەبەرایەتی کارەبا (بۆ ئەستۆپاکی).

٥. بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی (بۆ ئەستۆپاکی).

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە

- هەولێر -
1. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى هەولێر / بەرامبەر پارکى شانەدەر - تەنیشت ئەکوا پارک.

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى هەولێر/ شەقامى 100 مەترى نزیک بەنزینخانەى ئاکار.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەشتى هەولێر / لە ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شەقڵاوە / سەرگرد - کۆنە باڵەخانەى قایمقامیەت.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى خەبات / نزیک قائیمقامیەتى خەبات.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عنکاوە / کۆمەڵگاى کارگێڕى عنکاوە.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سۆران / تەنیشت ئاسایشى ناوشار.

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى مخمور / تەنیشت دادگاى مخمور.

9. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کۆیە / بەرامبەر قایمقامیەت کۆیە.

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى تەق تەق / تەنیشت سەنتەرى گەنجانى تەق تەق.

11. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەلاحەدین. تەنیشت دادگاى سەلاحەدین.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رواندوز ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتى چۆمان.

- سلێمانى -
1. بەریوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى سلێمانى / نزیک خانەى داد لە شەکرەکە.

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى سلێمانى / کانێسکان تەنیشت دادگاى کۆن.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى راپەڕین / تاسلوجە نزیک بەنزینخانەى برایەتى.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بازیان / ناو باڵەخانەى ناحیەى بازیان.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەربەندیخان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک ئاسایشى دەربەندیخان.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارەزوور/ نزیک نەخۆشخانەى زمناکۆ.

7. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دوکان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ماوەت / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

9. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارباژێر / نزیک بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى شارباژێر.

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عەربەت / ناوباڵەخانەى پۆستەوگەیاندن نزیک مزگەوتى روناکى.

11. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چەمچەماڵ / نزیک بانکى چەرمۆ و دادگاى کۆن.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەید سادق / نزیک قائیمقامیەتى سەید سادق.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پێنجوین / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگاى پێنجوین.

- دهۆک -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دهۆک / شەقامى 100 مەترى بەرامبەر ئامادەیى سەفین.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئامێدی / ناو باڵەخانەى نەخۆشخانەى گشتى ئامێدى.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەى ئاکرێ.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بەردەڕەش / نزیک قائیمقامیەتى بەردەڕەش.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شێخان / بەرامبەر فەرمانگەى کشتوکاڵى شێخان.

6. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى زاخۆ / نزیک دادگاى زاخۆ.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سێمێل / بەرامبەر پارکى گەورەى سێمێل.

- راپەڕین -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رانیە / کۆمەڵگاى کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتى کارەبا.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پشدەر / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگا.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چوارقوڕنە / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى حاجیاوا / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک نەخۆشخانەى گشتى حاجیاوا.

- گەرمیان -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى گەرمیان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کفرى / نزیک گەراجى کفرى کۆن.

- هەڵەبجە -
1. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى هەڵەبجە / نزیک شارەوانى هەڵەبجە.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بیارە / نزیک فەرمانگەى بارى کەسى.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟