راستاندن (تصديق) ى بەڵگەنامەکان (گرێبەست، کفالە، بەڵێننامە)

زنجیرە: 
MAA03

بریتیە لە پەسەندکردنی ئەو بەڵگەنامانەی کە پەيوەستن بە دەزگاى گشتى کاروبارى مين.

دەزگای بەرپرس: 
دەزگای مینبەڕێوەبەرايەتى سەرۆکايەتى دەزگابەڕێوەبەرايەتى کاروبارى ياسايى
مافی وەدەستهێنان: 

١. کەسى سروشتى.

٢. کەسی مەعنەوەى (کۆمپانيا، رێکخراو.).

مەبەست: 

پەسەندکردنی ئەو بەڵگەنامانەی کە پەيوەستن بە دەزگاى گشتى کاروبارى مين.

مەرجەکان: 

١. دەبێت بەڵگەنامەکان پەيوەست بن بە دەزگاى گشتى کاروبارى مين.

٢. بەڵگەنامەکان ياسايى بن.

بەڵگەنامەکان: 

يەکێک لەو بەڵگە فەرميانە (ناسنامەی بارى شارستانی، رەگەزنامە، پاسپۆرت).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، تەنيا بۆ پەسەندکردنى گرێبەست بە بریکارنامە دەکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بەپێی خشتەى رەسمى فەرمانگەى دادنووس دەرچوو لە وەزارەتی داد/ فەرمانگەى دادى گشتى / بەڕێوەبەرايەتى ژمێريارى .(هاوپێچ) هەروەها رێنمايى دارايى ژمارە 13900.4. لە 2013/7/28 هاوپێچ .

ماوەی پێویست: 

(2) کاتژمێر پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: سەردانيکردنى بەڕێوەبەرايەتى کاروبارى ياسايى .

دوا هەنگاو: پەسەندکردنى بەڵگەنامەکە لە لايەن بەڕێوەبەرى کاروبارى ياسايى.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (3) ژوور دەکات:

١. ژوورى فەرمانبەرانى ياسايى (پڕکردنەوەى پەڕاوى پێويست).

٢. ژوورى ژمێريارى (پێدانى رسوماتى پەسەندکردن و رسوماتى پول).

٣. ژوورى بەڕێوەبەرى کاروبارى ياسايى (دڵنیابوون و پەسەندکردن).

واژو: 

(1) واژووی پێویستە:

واژووى بەڕێوەبەرى کاروبارى ياسايى.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز تەنها (2) جار سەردان دەکات لە هەمان رۆژ:

سەردانی یەکەم: بۆ پێشکەشکردنى پەڕاو، بەڵگەنامەى پێويست، پڕکردنەوەى پێويست.

سەردانی دووەم: بۆ پەسەندکردنى بەڵگەنامەکە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نيە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
١. بۆ بەڵێننامەى دوو موچەيى ئامادە کراوە لە ژێر رۆشنايى رێنمايى ژمارە (18) ى ساڵى 2007 بۆ نەهێشتنى دوو موچەيى. ٢. لە لايەن فەرمانبەرى ياسايى پڕدەکرێتەوە. ٣. پێويستى بە مۆرى عەريزەنووس ناکات.
هاوپێچەکان: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟