راستاندنی بڕوانامەی خوێندن

زنجیرە: 
DFR6

بریتیە لە راستاندنى بڕوانامەى ئەو قوتابیە کوردیانەی کە هەڵگرى بڕوانامەى وڵاتانى دەرەوەن و دەیانەوێت راستاندنى بڕوانامەکەیان بۆ بکرێت بەمەبەستی بەکارهێنان و کارپێکردنیان لە هەرێمى کوردستان.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەنوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
مافی وەدەستهێنان: 

هەر دانیشتوویەکى هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوە خوێندنى تەواو کردبێت بەبێ جیاوازى دەتوانێت سوود لەم خزمەتگوزاریە وەربگرێت.

مەبەست: 

بۆ ڕاستاندنى بڕوانامەى دەرچوون (ئامادەیى – بەکالۆریۆس – ماستەر – دکتۆرا ) بۆ ئەوەى خزمەتخواز بتوانێت لە هەرێمى کوردستان بڕوانامەکەى ڕاستاندن بکات و بەکارى بهێنێت.

مەرجەکان: 

١. پێویستە لە زانکۆ یان پەیمانگا یان دەزگایەکى دانپێدانراو خوێندن تەواو بکات .
٢. پێویستە بڕوانامەکان لە کۆلێژەکەى و دادنوس راستاندنى بۆ بکات.
٣. ئینجا لە لاى وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە دووبارە ڕاستاندنى بۆ بکاتەوە.

بەڵگەنامەکان: 

١. بڕوانامەى دەرچوون مۆر دەکات لەلایەن دادنوسى ئەم وڵاتە و پاشان راستاندنى لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە بۆ دەکات.
٢. نمرەکانى ساڵانى خوێندنى و مۆرکردنى لەلایەن دادنوسەوە پاشان راستاندنى لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە.
٣. کۆپیەک لە نامەى ماستەر یان دکتۆرا.
٤. یەک فۆڕمى رەزامەندى لەسەر پەسەندکردنى پەیوەندیکردنى نوێنەرایەتى بە زانکۆى ناوبراوەوە.
٥. کۆپی ناسنامەى خزمەتخواز.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی تایبەتیان هەبێت ، بەڕێوەبەرایەتى کار و بارى کونسوڵگەرى و ڕەوەندى کوردستانى لە لایەن نوێنەرەوە ڕێپێدراوە بە بەکارهێنانى واژووى بەڕێزیان و مۆرى نووسینگە و دابینکردنى ئەم خزمەتە بەبێ گەڕانەوە بۆ نوێنەر ، تەنها لە کاتى سەرپێچى یان گومان لە مامەڵەکەیدا یان هەر بابەتێکى تر نوێنەر ئاگاداردەکاتەوە .

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بڕى تەنها ( ٥) دۆلار بۆ هەر بەڵگەنامەیەک پێویستە بە چەک یان بە کاش دەدرێت بەڵام (بۆ قوتابیانى تواناسازى بەخۆڕاییە).

ماوەی پێویست: 

ماوەى پێویست بۆ بەدەست هێنانى ئەم خزمەتە ( 10) ڕۆژى پێویستە ، پاش ئەوەى سەرجەم مەرج و داواکارییەکان دابین دەکرێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو ، دەبێت کەسەکە سەرجەم بەڵگەنامەکان لە وەزارەتى دەرەوەى وڵاتەکەى خۆى ڕاستاندن بکات .
دواین هەنگاو ، بەڕێکردنى مامەڵەکە و مۆرکردنیەتى ، پاشان یان بە پۆستە ڕەوانە دەکرێتەوە یان پەیوەندى بەلایەنى پەیوەندار دەکرێت و سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ وەرگرتنەوەى بەڵگەنامەکان.

ژوورەکان: 

ئەگەر خزمەتخواز خۆى سەردانى نوێنەرایەتى بکات تەنها یەک ڕۆژ پێویستە بۆ بە دەستهێنانى خزمەتگوزارییەکە ، کە بریتیە لە ژورى بەڕێوەبەرایەتى کونسوڵگەرى و ڕەوەندى کوردستانى .
ئەگەر بە پۆستە بێت ئەوا بەیەک هەنگاو خزمەتگوزارییەکە بە دەست دەهێنرێت ئەگەر هەموو مەرجەکانى پێشتر کە باس کراون و دابین کرابن.

واژو: 

تەنها مۆرى نوێنەرایەتى و واژوى نوێنەرى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە پێویستە .
بە گوێرەى ڕێنماییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێویستە واژوى نوێنەر و مۆرى نوێنەرایەتى لەسەر پشتى سەرجەم لاپەرەکانى داواکارییەکە هەبێت ، جێى سەرەنجە واژووەکە و مۆرەکە لەلایەن بەڕێوەبەرى کارو بارى کونسوڵگەرى و ڕەوەندى کوردستانییەوە لێ دەدرێت و وەک پێشتر باس کرا و لە حالەتى نائاسایى وەک هەبوونى ساختە یان سەرپێچى هتد ئەوسا بەڕێز نوێنەر ئاگاداردەکرێتەوە .

ژمارەی سەردان: 

تەنها دووجار پێویستە سەردان بکات ئەگەر خۆى بێت بۆ نوێنەرایەتى ، جارێک بۆ ڕادەستکردنى بەڵگەنامەکان و داواکارییەکە و جارێکیش بۆ بردنەوەى بەڵگەنامەکان پاش تەواوبوونیان .
یان دەتوانێت بە پۆستە بینێرێت و لەم کاتەدا هیچ پێویست ناکات سەردانى نوێنەرایەتى بکات .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم جێبەجێ دەکرێت و پێویست بە هیچ شوێنێکی تر ناکات.
سەرەنج:
بەڵام لە کوردستان پێویستە فۆرم و داواکاریەکان ببات بۆ وەزارەتی پەروەردە یان وەزارەتی خوێندنی باڵا.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ چەند فۆرمێک هەیە کە دەبێت لە لایەن خزمەتخوازەوە پڕبکرێتەوە ، وەک لەسەرەوە ئاماژەى پێکراوە . فۆرمى پڕکراوە پێویستى بە مۆری عەریزە نووس نییە .
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە وڵاتانی دەرەوە

١-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
(Buckingham Gate (4th Floor 23
London SW1E 6LB
Phone:+ 44 (0) 203 301 8340
Fax:+44 (0) 207 828 0257
Email: info@uk.krg.org
Web: https://uk.krg.org
٢-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا
Sixteenth Street، NW 1532
Washington DC 20036
Phone: +1 202 797 7575
Fax: +1 202 821 1870
Email: us@krg.org
Web: https ://us.krg.org
٣-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئوستوراڵیا
P O Box 491 Liverpool
NSW 2170 SydneyAustralia
Phone: + 612 98 22 22 72
Fax: + 612 98 22 22 76
Email: australia@krg.org

٤-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا
Canovagasse7. Apt. 6,1010 Vienna
Phone: + 43 1 50502070
Fax: + 43 1 505020740
Email: representation@at.krg.org
Website: www.austria.krg.org
٥-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا
Avenue Franklin Roosevelt 228
Brussels 1050
Belgium
Phone: +322513
72 28
Fax: +322513
36 79
Email: eu@krg.org
٦-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا
Adresse : 57 Rue de l'Université 75007 Paris
Ouvert du lundi au vendredi de 10:00 à 18:00
Téléphone : +33145442021
Fax : +33145442022
Web:http//france.krg.org
٧-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەلمانیا
Vertretung der Regionalregierung KurdistanIrak
in Deutschland
Postfach 150 101 ∙ 10663 Berlin – Germany
Tel: +49(
0) 302888
4950
Fax: +49(
0) 302888
49529
Email: germany@krg.org
٨-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران
No. 2، Third Street
Zarafshan Avenue
Shahrak –e Gharb
Tehran
Islamic Republic of Iran
Phone: +98 218 858 083 1
Fax: +98 218 858 083 4
Email: iran@krg.org
٩-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتالیا
Via G. Carissimi، 37,00198، Rome، Italy
Phone: +39 06 8535 6943
Fax: +39 06 8535 6943
Mobile: +39 328 6656690
Mobile: +39 32993974130
Email: Italy@krg.org
Web: www.italy.krg.org
١٠-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا
Marszałkowska 72. 16
Warszawa، Poland 00545
Phone : +4812 422 88 22
Phone: +4822 622 22 37
Fax: +4812 429 11 93
Email: poland@krg.org
١١-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روسیا
Krapivensky Lane 4
,Moscow 127051، Russian Federation
Phone: + 7 (495) 937 6667
Mobile:+ 7 (925) 806 5272
Email: Russia@krg.org
Website: www.ruskrg.ru
١٢-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا
C/Calle de Puerto de Santa Maria، 4
Madrid، 28043
Phone: +34 91 436 26 20
Fax: +34 91 435 29 14
Email: info@krgspain.org
Website: https://spain.krg.org
١٣-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید
(Grev Turegatan 38 (2nd floor
Stockholm 114 38
Email: Sweden@krg.org
Phone:+46 (0) 8 410
457 97
Fax: + 46 (0) 8 702 1100
١٤-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سویسرا
Thunstr. 74
CH3006
Bern
Switzerland
Phone: +41 31 352 00 60
Fax: +41 31 352 00 61
Mobile:+41 79 601 35 55
Email: switzerland@krg.org

ئەدرەس: سەردانی هاوڵاتی -فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە-بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى- بەشى پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان.

هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وکونسوڵگەرى بیانى لە هەرێم و نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە .

جادەى کوڵان – بینایاى دەزگاى ئاراس
ئیمەیڵ بەشى یاسایى legal@dfr.gov.krd
ئیمەیڵ بەشى پەسندکردنى بەڵکەنامەکان authentication@dfr.gov.krd
وێب سایت:Dfr.gov.krd

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟