راستاندنی ئەو بەڵگەنامانەی کە لەوڵاتانی دەرەوە دەردەچن

زنجیرە: 
DFR2

بریتیە لە پشتڕاست کردنەوەى ئەو بەڵگەنامە و بڕوانامانەى هاووڵاتیانی هەرێم کە لە ووڵاتانى دەرەوە دەردەچن بۆ نموونە: بەڵگەنامەى لەدایکبوون، بروانامەی قوتابخانە، بڕوانامەى زانکۆ، ڕاپۆرتی پزیشکی ، و بەکارهێنانیان لە هەرێمی کوردستان.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەنوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە کە لە دەرەوە نیشتەجێن بەبێ جیاوازی.

مەبەست: 

بەمەبەستی بەکارهێنانیان لە دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێمی کوردستان.

مەرجەکان: 

١. پێویستە بەڵگەنامەکە ڕەسەن بێت و هەندێک جار پێویستە بەڵگەنامەکە وەربگێڕدرێتە سەر زمانى کوردی یان ئینگلیزی یان عەرەبی.
٢. پێویستە بەڵگەنامەکە لە وەزارەتى دەرەوەى وڵاتی دایک پەسەند کرابێت.
٣. ناسنامە یان پاسپۆرتی خزمەتخواز..

بەڵگەنامەکان: 

١.ناسنامە یان پاسپۆرتی خزمەتخواز ،( بۆ ناسینی کەسەکەیە).
٢.پێویستە بەڵگەنامەکان لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ووڵاتى دایک پەسەندکرابێت، . ( بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی بەڵگەنامەکان).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ ، بە هاوکاری کردنى فەرمانبەری بەرپرس لە نوێنەرایەتی.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ تێچووی نیە و بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە یەک کاتژمێری پێویستە.

هەنگاوەکان: 

•هەنگاوی یەکەم ، ڕاستاندنی ئەو دۆکیومەنتانەیە لە وەزارەتی دەرەوەی ووڵاتی دایک.

•دواین هەنگاو، فەرمانبەری بەرپرس لە نوێنەرایەتی وورد بینی بۆ بەڵگەنامەکان دەکات و پشتڕاستیان دەکاتەوە، لە کۆتاییشدا لە لایەن نوێنەری حکومەتی هەرێمەوە واژوو و مۆر دەکرێت.

ژوورەکان: 

تەنها سەردانی دوو ژووری پێویستە، ژووری کارمەندی بەرپرس لە نوێنەرایەتی و ژووری نوێنەر، بەڵام کارمەندی بەرپرس کارەکان جێبەجێ دەکات و خزمەتخواز لە پرسگە چاوەڕێ دەکات.

واژو: 

تەنها ژوورى کارمەندى بەرپرس و ژوورى نوێنەرى حکومەت پێویستە بۆ بەدەست هێنانى ئەم خزمەتگوزاریە.
•ژوورى کامەندى بەرپرس ، بە مەبەستى کارئاسانى و ئاراستەکردنى نووسراو بۆ شوێنى مەبەست .
•ژوورى نوێنەر ، بە مەبەستى مۆر و واژووکردنى نووسراو .

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز تەنها یەک جار سەردانی دەکات بۆ بە دەست هێنانی ئەم خزمەت گوزاریە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها پێویستی بە سەردانیکردنی نوێنەرایەتیە بە مەبەستى ڕاى کردنى کارەکەى .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نە خێر هیچ فۆرمێکی تایبەت نیە کە پڕ بکرێتەوە بۆ ئەو خزمەتە. هیچ پلانێک نیە لە داهاتووداشدا فۆڕم دابین بکرێت.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-پەیوەندیەکانی دەروەوە-بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە.
بۆ ئەو مەبەستە هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگە و نوێنەرایەتیەکان .

وێب سایت: Dfr.gov.krd

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟