دەرهێنانی مۆڵەتی وەرشە

زنجیرە: 
MOP11

پێدانی مۆڵەتی وەرشە بۆ دروستکردن و چاکردنەوەی زێڕ.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلانداناندەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆریبەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ پیشەوەرانی بواری خشڵ و ئەوانەی کاری دروستکردنی خشڵ دەکەن.

مەبەست: 

بۆ دروستکردن و چاککردنەوەی زێر لەوەرشەکان.

مەرجەکان: 

١. عێراقی بێت.

٢. تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت.

٣. فەرمانبەر نەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی: دڵنیابوون لەناو و شوێنی دەرهێنان وتۆمارو لاپەرەکەی.

٢. رەگەزنامەی عیراقی: دڵنیابوون لەرەگەزی عیراقی.

٣. چوار وێنە.

٤. ئەستۆپاکی باجی دەرامەت.

٥. گرێبەستی شوێنی کارەکەی.

٦. بەڵێننامەی دادنووسی.

٧. پشتگیری کۆمەڵەی کاسبکاران.

٨. پشتگیری بانک.

٩. رەزامەندی ئاسایش.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

ئەم خزمەتە ناتوانرێت لەلایەن نوێنەرەوە بەدەست بهێندرێت دەبێت خزمەتخواز خۆی ئامادەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچووی سەرجەم خزمەتەکە نەختینەیە بەبری (291،000) دووسەدو نۆهەدو یەک هەزار دینار.بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە( 11/3816 )لە 26/3/2014. کە هاوپێچە

ماوەی پێویست: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەكات:

سەردانی یەکەم: سەردان بكات بۆ ئەوەی نوسراوی بۆ بكرێت بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی ئاسایش.

سەردانی دووەم: دوای وەرگرتنەوەی رەزامەندی سەردان دەكات بۆ تاقیكردنەوەیەوە بۆ بەدەستهینانی مۆلەتی زێرینگری.
هەروەها هەر سەردانێک ماوەى نێوانیان جگە لە ئاساییش دوو رۆژە.

تێبینى/ رەزامەندى ئاساییش پێویستى بە (30) سی رۆژ زیاترە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: هێنانی بەرایی و پشتگیریەکان بەپیی یاسای خشڵ سالی 1974 ژمارە 112.

دوا هەنگاو: وەرگرتنی مۆڵەتی وەرشەی زێر.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (6) ژوور دەکات:

١. سەرۆکی هۆبەی خشڵ بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی تازەکردنەوەی مۆڵەتی وەرشە.

٢. فەرمانبەرانی خشڵ چونکە ئەندامن لە لیژنەی نوێکردنەوە.

٣. ژمێریاری بۆ پڕکردنەوەی پسولە.

٤. وردبین بۆ پێداچوونەوەی پسولە وەرگیراوەکە.

٥. هاتوو و دەرچوو بۆ دانانی ژمارەی نوسراوەکە.

٦. بەڕێوەبەر بۆ واژووکردن لە سەر کۆتایی مامەڵەکە.

واژو: 

(5) واژوو پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە:

١. واژووی ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوە بۆ دەرهێنانی مۆڵەت.

٢. ژمێریاری بۆ پێدانی رسومات.

٣. وردبین بۆ راست و دروستی پسولە.

٤. بەرپرسی هۆبەی خشڵ بۆ دڵنیابوون لەراستی و دروستی خزمەتەکە.

٥. بەڕێوەبەر واژووی کۆتایی خزمەتەکە بۆ خزمەتخواز.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (4) جار سەردان دەکات:

هۆکارەکەی لەبەر تەواو نەبوونی بەراییەکان چونکە تاقیکردنەوەی زێرینگرەکەو ئامادەکردنی نوسراو بۆ ئاساییش و هەروەها هێنانەوەی رەزامەندی لە ئاساییشەوە.
هەر سەردانێک ماوەی نێوانیان جگە لە ئاساییش دوو رۆژە.

تێبینی/ رەزامەندی ئاساییش پێویستی بە (30) سی رۆژ زیاترە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، بۆ هێنانی ئەستۆپاکی.

٢. دادنوسی، بەڵێننامە بهێنێ کە موچەخۆر نیە.

٣. سەندیکای زێرینگران، ئەگەر لە هەولێر بێت و سەندیکای پیشەوەرانیش لە سلێمانی، بۆ پشتگیری.

٤. بەڕێوەبەرایەتی ئاساییش، بۆ رەزامەندی.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆرم ئامادەکراوەو لەلایەن فەرمانبەرانی هۆبەی خشڵ پڕ دەکرێتەوە. کە هاوپێچە
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری/ ب. پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری.

هەولێر/ گەرەکی شۆرش – تەنیشت نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان.
Gold.quality@yahoo.com phone/ 009647503093109.

سلێمانی/ شەقامی مامۆستایان – بەرامبەر مزگەوتی قازی محمد
Qualitycontrolsul@yahoo.com phone/ 053 357 1061. 053 357 1062

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟