دەرهێنانی مۆڵەتی لیخۆرین ماتۆرسکیل

زنجیرە: 
MOI07

دەرهێنانی مۆڵەتی لیخۆرین ماتۆرسکیل.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ناوخۆبەرێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمبەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاگانی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەمو هاوڵاتیەکی دانیشتووی هەرێم کە تەمەنی 16ساڵ تەواو بێ بۆ بەدست هێنانی ئەم خزمەتە

مەبەست: 

بەمەبستی دەرهێنانی مۆڵەتی لیخۆرین ماتۆرسکیل

مەرجەکان: 

١. تەمەنی ١٦ ساڵى تەواو کردبێت.

٢. دانیشتووی ئەو پارێزگایە بێ کە داوای مۆڵەتی لێ دەکات.

٣. مەرجەکانی تەندروستی تەواوبێ.

٤. سەرکەوتوبێ لە تاقی کردنەوکانی تایبەت بەبەدستهێنانی مۆڵەتی ماتۆرسکیل.

بەڵگەنامەکان: 

١. رەگەزنامەی عێراقی.

٢. ناسنامەی کەسایەتی.

٣. کارتی زانیاری یان (پشتگیری نیشتەجێبوون).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، دەبێت خۆی ئامادە بێ.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

لە پشکنینی جاو (2000) هەزار دیناری عێراقی و (750) دینار فایل دەدات ئەگەر لە لیژنەی حکومی بێت و ئەگەر لە سەنتەری ئەهلی بێت (25,000) هەزار دیناری عێراقی دەدات بۆ پشکنين جاو و لە بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم (10,000) هەزار دیناری عێراقی دەدات.
(13,000) هەزار دیناری عێراقی لە نوسينگە ی فێرکردنی لێخۆرینی ئۆتۆمبێل دەدات.

ماوەی پێویست: 

یەك هەفتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو وەرکرتنی فۆرمی تایبەت بە مۆڵەتی ماتور سکێل
دواین هەنگاو وەرکرتنەوەی مۆلەتەکە

ژوورەکان: 

١. ژووری وەرکرتنی فۆرم.
٢. لیژنەی پشکنینی تەندروستی (لەدەرەوەی هاتوچۆ) .
٣. تاقی کردنەوەی هێماکانی هاتوچۆ (میکانیک).
٤. تاقی کردنەوەوەی تایبەت بە ماتۆرسکیل.
٥. ژووری وردبین.
٦. ژووری ژمێریاری بۆ برینی پسوولە.
٧. ژوەری وەرگرتنی فۆرم و تۆمارکردنی لە تۆمارکەکان و دروستکردنی مۆڵەتی ماتۆرسکیل.
٨. ژووری وەرگرتنی مۆلەتەکە.

واژو: 

١. واژوی رێکخەری فۆرم.
٢. لە لیژنەی پشکنین (2) واژو ئەندام لیژنە لەگەل (1) واژو سەرۆک لیژنە.
٣. واژو لیژنەی هێماکانی هاتووچۆی.
٤. واژو و تاقیکردنەوەی تایبەت بە ماتۆر سکیل.
٥. واژو کۆمپێوتر .
٦. واژو پسولەی ژمێریاری.
٧. واژو وردبین.
٨. واژو نوسەری مۆڵەت.
٩. واژو ئەفسەری تۆمار لەسەر مۆلەتەکە.
هەمووی دەکات (12) واژو.

ژمارەی سەردان: 

١. بۆ وەرکرتنی فۆرم٢. بۆتاقی کردنەوەی تیوری (میکانیک) ٣. بۆتاقی کردنەوەی براتیکی
کەواتا (3) جار سەردانی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها سەردانی لیژنەی پزیشکی تایبەت بۆ پشکنین (چاو) لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم دەکات.
تێبینی: بۆی هەیە پاش پشکنینەکە کە لە ماوەی مانگەک سەردانی هاتوچۆ بکات بۆ ئەنجامدانی کارەکانی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم فۆرمی تایبەت هەیە پێویستە پربکرێتەوە لە ناو باره گا وەناکرێت له لایه ن خوازراو پربکرێ.
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟