دەرهێنانی مۆڵەتی خشڵ

زنجیرە: 
MOP10

پێدانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشل بە تاک و کۆ.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلانداناندەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆریبەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ خوازیارانی بواری کڕین و فرۆشتنی خشڵە بە تاک و بە کۆمەڵ.

مەبەست: 

بۆ دڵنیابوون لەکاری کڕین و فرۆشتنی خشل بەپێی یاسا. کە هاوپێچە

مەرجەکان: 

١. عێراقی بێت.

٢. تەمەنی لە (18) ساڵ کەمتر نەبێت.

٣. فەرمانبەرى حکومەت نەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی بۆ دڵنیابوون لەناو و شوێنی دەرهێنان وتۆمارو لاپەرەکەی.

٢. رەگەزنامەی عێراقی بۆ دڵنیابوون لەرەگەزی عیراقی.

٣. چوار وێنەی رەنگاوڕەنگ.

٤. ئەستۆپاکی باجی دەرامەت، بۆ دڵنیابوون لە وەی كەقەرزاری نیە و باجی بە حكومەت داوە.

٥. گرێبەستی شوێنی کارەکەی، چونكە خزمەتخواز دەبێت شونیكێ دیاری كراوی هەبێت بۆ كاركردن.

٦. بەڵێننامەی دادنووسی، بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی لەكاتی پابەند نەبوون بە یاساو رینماییەكانی تاییبەت بە پێدانی مۆڵەتی وەرشە.

٧. سەندیكاى زێرینگران ئەگەر لە هەولێر بێت و سەندیكاى پیشەوەرانیش لە سلێمانى، بۆ ئەندامبوون لەو كۆمەڵەیە.

٨. رەزامەندی ئاسایش کاروباری ئابوری.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، دەبێت خۆی ئامادەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچووی سەرجەم خزمەتەکە نەختینەیە بەبری (291،000) دووسەدو نەوەدو یەک هەزار دینار، بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە( 11/3816 )لە 26/3/2014. کە هاوپێچە

ماوەی پێویست: 

بۆ دەرهێنان ماوەی (2) رۆژی دەوێت لەناو بەڕێوەبەرایەتیەکان .

تێبینی/ ئەگەر دواکەوتن هەبێت لەمامەڵەکەدا ئەوە بەهۆى وەرگرتنی رەزامەندیەکانە لەلایەن لایەنەکانی ترەوە بۆ نمونە دەزگای ئاساییش.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: هێنانی بەرایی و پشتگیریەکان بەپیی رێنماییەکان.

دوا هەنگاو: وەرگرتنی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی زێر.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (6) ژوور دەکات:

١. سەرۆکی هۆبەی خشڵ بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی تازەکردنەوەی مۆڵەتی وەرشە.

٢. فەرمانبەرانی خشڵ چونکە ئەندامن لە لیژنەی نوێکردنەوە.

٣. ژمێریاری بۆ پڕکردنەوەی پسولە.

٤. وردبین بۆ پێداچوونەوەی پسولە وەرگیراوەکە.

٥. هاتوو و دەرچوو بۆ دانانی ژمارەی نوسراوەکە.

٦. بەڕێوەبەر بۆ واژووکردن لە سەر کۆتایی مامەڵەکە.

واژو: 

(5) واژوو پێویستە:

١. واژووی ئەندامی لێژنەی تاقیکردنەوە بۆ دەرهێنانی مۆڵەت.

٢. ژمێریاری بۆ پێدانی رسومات.

٣. وردبین بۆ راست و دروستی پسولە.

٤. بەرپرسی هۆبەی خشڵ بۆ دڵنیابوون لەراستی و دروستی خزمەتەکە.

٥. بەڕێوەبەر واژووی کۆتایی خزمەتەکە بۆ خزمەتخواز.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات:
سەردانی یەکەم: سەردان بكات بۆ ئەوەی نوسراوی بۆ بكرێت بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی ئاسایش .

سەردانی دووەم: دوای وەرگرتنەوەی رەزامەندی سەردان دەكات بۆ تاقیكردنەوەیەوە بۆ بەدەستهینانی مۆلەتی زێرینگری .
هەروەها هەر سەردانێک ماوەى نێوانیان جگە لە ئاساییش دوو رۆژە .

تێبینى/ رەزامەندى ئاساییش پێویستى بە (30) سی رۆژ زیاترە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت بۆ هێنانی ئەستۆپاکی.

٢. دادنوسی بەڵێننامە بهێنێت کە موچە خۆر نیە.

٣. سەندیکای زێرینگران ئەگەر لە هەولێر بێت و سەندیکای پیشەوەرانیش ئەگەر لە سلێمانی بێت/ بۆ پشتگیری.

٤. بەڕێوەبەرایەتی ئاساییش بۆ رەزامەندی چونکە ئەوانیش ئەندامی لێژنەکەن.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆرم ئامادەکراوەو لەلایەن فەرمانبەرانی هۆبەی خشڵ پڕ دەکرێتەوە. کە هاوپێچە پێویستی بە مۆری عەریزەنووس نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری/ ب. پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری.

هەولێر/ گەرەکی شۆرش – تەنیشت نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان.
Gold.quality@yahoo.com phone/ 009647503093109.

سلێمانی/ شەقامی مامۆستایان – بەرامبەر مزگەوتی قازی محمد
Qualitycontrolsul@yahoo.com phone/ 053 357 1061. 053 357 1062

پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟