دیاری (منحەی) هاوسەرگیری

زنجیرە: 
MOMA12

خزمەتێکە پێشکەش بە کچ و کوڕی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو دەکرێت لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری بە بڕی (5،000،000) پێنج ملیون دینار ئەو بڕە پارەیە کەپێیان دەدرێت (منحەیە) لە لایەن حکومەتەوە لێيان وەرناگیرێتەوە.
ئەم خزمەتە پێشکەش دەکرێت بۆ ئەو کچ و کوڕانە کە یەکەم جار هاوسەرگیری دەکەن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانبەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی شەھیدان و ئەنفالکراوانبەشی خزمەتگوزاری
مافی وەدەستهێنان: 

کچ و کورانی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراوان.

مەبەست: 

بە مەبەستی پیدانی پارە بۆ کورو کچی شەهیدان تاکو بتوانن ژیانی هاوسەرگیری پێک بهێنن.

مەرجەکان: 

١. ناوی تۆمارکرابێت وەکو شەهیدی سەنگەر یاخود ئەنفالکراوبێت.

٢. دەبێت کوڕ و کچی شەهیدی سەنگەر یاخود ئەنفالکراو یەکەم جاربێت پرۆسەی هاوسەرگیریان کردبێت.

٣. ئەو کوڕ و کچانە ناگرێتەوە کە بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری دەکەن.

٤. ئەو کوڕ و کچانەی کە سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە ئەگەر هاتوو هەر یەکێکیان بمرن ئەویتر (بێوەژن یاخود بێوەمێرد) سوودمەند دەبێت لەو بڕە پارەیە.

٥. ئەگەر هاتوو کوڕی شەهید هاوسەرەکەی بیانی بوو دەتوانێت لەو بڕەپارەیە سوودمەندبێت.

٦. ئەگەر هاتوو کچ و کوڕی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو هەردووکیان کچ و کوڕی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراوبن، هەردووکیان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی ئەم بڕە پارەیە.

بەڵگەنامەکان: 

١. هێنانی ناسنامەی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو دەسەلمێنێت کە کچ و کوری شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراوە.

٢. گرێبەستی هاوسەرگیری پەسەندکراو دەسەلمێنێت کە هاوسەرگیریان کردووە.

٣. ناسنامەی باری شارستانی بۆ پشتڕاستکردنی باری شارستانیان کە هاوسەگیریان کردووە یاخود نا.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت لە لایەن بریکارەوە بە پێدانی بریکارنامە لە لایەن کچ و کوڕی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ جۆرە تێچوویەکی نیە.

ماوەی پێویست: 

بۆ ماوەی (2) مانگ، ئەکرێتە لیستێک ئینجا رەوانەی وەزارەتی دارایی- بەڕێوەبەرایەتی گەنجینە دەکرێت.

هەنگاوەکان: 

١. پێشکەشکردنی داواکاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی پارێزگایەکە.

٢. وەرگرتنەوە چەکی بری پارەی تەرخانکراو بۆی خەرج دەکرێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی شارەکان.

ژوورەکان: 

١. سەردانی بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ وەرگرتنی فۆرمی تایبەت و پڕکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان.

٢. بانکی زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ پشتڕاستکردنەوە ئایا شەهیدی سەنگەرە یاخود ئەنفالکراو.

٣. بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان بۆ واژووکردنی فۆرمی پێشکەشکراو و ئاڕاستەکردنەوەی بۆ بەشی خزمەتگوزاری.

واژو: 

یەکەم هەنگاو ئاڕاستەکردنی مامەلەکان

١. واژووی بەرپرسی هۆبەی کۆمەلایەتی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان / بۆ رێکخستنی کارەکان و ئاڕاستەکردنی بۆ بەڕێوەبەری بەشەکە.

٢. واژووی بەڕێوەبەری بەشی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ دروستی بەراییەکان و ئاڕاستەکردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی وردبینی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان.

٣. واژووی بەڕێوەبەری وردبینی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ وردبینیکردن.

٤. واژووی بەڕێوەبەری بانکی زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان بۆ پشت راستکردنەوەی جۆری شەهیدەکە کە شەهیدی سەنگەرە یاخود ئەنفالکراو.

دووەم هەنگاوەکانی وەرگرتن
لیژنەیەک پێک دەهێنریت بۆ پێدانی بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ خزمەتخواز (پیوستی بە واژوی ئەو لێژنەیەشە).

ژمارەی سەردان: 

بۆ وەرگرتنی دیاری هاوسەرگیری دوو جار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان دەکات :

١. هێنانی گشت پیداویستیەکان بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

٢. بۆ وەرگرتنی بڕی پارەی خەرج کراو.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

وەزارەتی دارایی - بەڕێوەبەرایەتی گەنجینە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی پارەی تەرخانکراو.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵی فۆرمی تایبەت هەیە کە هاوپێچ کراوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان

1. وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517956724
ئیمێل:divan@moma.krg

2. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەولێر . هەولێر – تەنیشت مزگەوتی گەورەی ئازادی
ژمارەی مۆبایل:07518837249
ئیمێل:b.g.shaheedanhswler@gmail.com

3. بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517352472
ئیمێل:b.g.xzmetguzari@gmail.com

4. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / سلێمانی. کوردستان : سلێمانی – کارێزە وشکە
ژمارەی مۆبایل:0533287832--0533287831
ئیمێل:shahidanwanfal@gmail.com

5. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / دهوک. کوردستان : دهوک – نزارکا نوی
ژمارەی مۆبایل:07515059279
ئیمێل:duhok.shehidan@yahoo.com

6. بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / کەرکوک. کوردستان : کەرکوک – شوراو
ژمارەی مۆبایل:07705806462
ئیمێل:shehidan@yahoo.com

7.بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان/هەڵەبجە ،کوردستان -شوقاکانی عەنەب
ژمارەی مۆبایل:0538850337
ئیمێل:gdmaa.halabja@gmail.com

8. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / گەرمیان. کوردستان : کەلار– ناحیە رزگاری
ژمارەی مۆبایل:0748641296
ئیمێل:shahedan٧٤@yahoo.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟