دواخستنی خوێندنی کاندیدانی تواناسازی

زنجیرە: 
MOP15

داواکردنی دواخستنی خوێندن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود ساڵێک لەبەربوونی کێشەی ڤیزای خوێندن یاخود کێشەی دارایی یان ناجێگیری باری تەندروستی.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلاندانانبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆییبەڕێوەبەرایەتی تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم کاندیدکراوانی پڕۆژەی تواناسازییە بەپێی داواکاری کاندیدکراوان.

مەبەست: 

دەستپێکردنی خوێندن لە ساڵی ئایندە یاخود چەند مانگێکی تری دیاریکراو.

مەرجەکان: 

١. نوسراوی رەفزی ڤیزای خوێندن ئەگەر دواخستنەکە بەهۆی کێشەی ڤیزاوە بێت.

٢. راپۆرتی پزیشکی کاندیدکراو ئەگەر دواخستنەکە لەبەر ناجێگیری باری تەندروستی کاندیدکراو بێت.

٣. رەزامەندی زانکۆی خوێندن کە ئاماژە بە دواخستنەکە بکات.

٤. لاری نەبوونی فەرمانگەی کاندیدکراو.

بەڵگەنامەکان: 

١. راپۆرتی پزیشکی، لە کاتی ناجێگیری باری تەندروستی کاندیدکراو پێویستە راپۆرتی پزیشکی بهێنێت ئەگەر هۆکاری دواخستنەکە باری تەندروستی بێت.

٢. بەڵگەنامەی رەفزی ڤیزای خوێندنەکەی، ئەگەر دواخستنەکە لەبەر هۆکاری نەگەرانەوەی ڤیزای خوێندن بێت.

٣. لاری نەبوونی فەرمانگەکەی بۆ دڵنیابوونی فەرمانگەکەی لە کاتی دەستپێکردن و کۆتایی خوێندنەکەی.

٤. پشتگیری زانکۆی خوێندنەکەی، بۆ دڵنیابوون لەلایەن زانکۆی خوێندنەکەیەوە کە رەزامەندی لەسەر دواخستنی خوێندنەکەی هەبێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگای نوینەریکردنەوە بەدەست دێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەر پێشکەش دەکرێت.

ماوەی پێویست: 

ماوەی (1) رۆژی پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

يەکەم هەنگاو: کاندیدکراو داواکاری پێشکەش بە لێژنەی تواناسازی وەزارەت دەکات.

دوا هەنگاو: بەدەستهێنانی رەزامەندی لە لایەن لێژنەی تواناسازی وەزارەت.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (3) ژوور دەکات:

١. ژووری بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

٢. ژووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆیی بۆ واژووکردنی نوسراوەکە.

٣. ژووری هاتوو و دەرچووی دیوانی وەزارەت بۆ مۆرکردن و ناردنی نوسراوەکە.

واژو: 

(2) واژوو پێویستە:

١. واژووی بەرێوەبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانان، بۆ لاری نەبوونی وەزارەتی پلاندانان.

٢. واژووی بەرێوەبرەی گشتی نێردراوان و پەیواندییە رۆشنبیرییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پەسندکردنی داواکارییەکە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخوا (2) سەردان دەکات:
سەردانی یەکەم: بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

سەردانی دووەم: بۆ وەرگرتنەوەی رەزامەندی لیژنەی تواناسازی وەزارەت.

ماوەی (1) رۆژە لە نێوان ساردانی یەکەم و سەردانی دووەم.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

دوای بە دەستهێنانی رەزامەندی وەزارەتی پلاندانان، پێویستە کاندیدکراو نوسراوی رەزامەندییەکە ببات بۆ (وەزارەتی خوێندنی باڵا / بەڕێوەبەرایەتی گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان) بۆ پەسەندکردن.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرمێکی تایبەت نیە.
پۆلێن: 
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟