درێژکردنەوەی مۆڵەتی خوێندنی کاندیدانی تواناسازی

زنجیرە: 
MOP18

درێژکردنەوەی مۆڵەتی خوێندن ئەمەش دوای تەواوبوونی وادەی مۆڵەتی ئاسایی خوێندنەکەی کە بۆ تەواوکردنی خوێندن یاخود وەرگرتنەوەی بروانامەی خوێندنەکەی یان سەرنەکەوتنی لە وانەیەک یاخود چەند وانەیەک یان بۆ دووبارە خوێندنەوەی ئەم وانانە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلاندانانبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆییبەڕێوەبەرایەتی تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم کاندیدکراوانی پڕۆگرامی تواناسازییە لەسەر داواکاری کاندیدکراوان.

مەبەست: 

١. تەواوکردنی خوێندنەکەی ئەگەر لە وادەی ئاسایی خۆی تەواو نەبووبوو.

٢. وەرگرتنەوەی بروانامەی خوێندنەکەی.

٣. دووبارە خوێندنەوەی وانەیەک یاخود چەند وانەیەک ئەگەر تێیاندا سەکەوتوو نەبوو.

مەرجەکان: 

١. رەزامەندی زانکۆکەی کە ئاماژە بە کاتی درێژکرنەوەی خوێندنەکەی بکات.

٢. لاری نەبوونی فەرمانگەی کاندیدکراو.

بەڵگەنامەکان: 

١. فەرمانی وزاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەوەی بزاندرێت کەی مۆڵەتی خوێندنەکەی کۆتایی دێت.

٢. رەزامەندی زانکۆکەی کە تیایدا ئاماژە بە ماوەی مۆڵەتەکەی بکات.

٣. لاری نەبوونی فەرمانگەکەی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگەی بریکارەوە دەبێت بە پێی بریکارنامەی فەرمی.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

ئەم خزمەتە بێبەرامبەر پێشکەش دەکرێت.

ماوەی پێویست: 

ماوەی (1) رۆژی پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

١.سەرەتا داواکاری پێشکەش دەکرێت.

٢. دواتر نوسراوی لاری نەبوونی بۆ دەکرێت.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم: کاندیدکراو داواکاری پێشکەش بە لێژنەی تواناسازی وەزارەت دەکات.

هەنگاوی دووەم: بەدەستهێنانی رەزامەندی لە لایەن لێژنەی تواناسازی وەزارەتەوە.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (3) ژوور دەکات:

١. ژووری بەڕێوەبەری تواناسازی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

٢. ژووری بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی بۆ واژووکردنی نوسراوەکەی.

٣. ژووری هاتوو و دەرچووی دیوانی وەزارەت بۆ مۆرکردن و ناردنی نوسراوەکە.

واژو: 

(1) واژووی پێویستە:

واژووی بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانان، بۆ لاری نەبوون لەسەر درێژکردنەوەی مۆلەتەکە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات:

جاری یەکەم: بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

جاری دووەم: بۆ وەرگرتنەوەی رەزامەندی لێژنەی تواناسازی وەزارەت.

ماوەی نێوانان (1) رۆژە ئەمەش تاوەکو لێژنەی تواناسازی وەزارەت دانیشتن دەکەن و بريار دەدەن.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

خزمەتخواز دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی وەزارەتی پلاندانان، پێویستە کاندیدکراو نوسراوی رەزامەندییەکە ببات بۆ (وەزارەتی خوێندنی باڵا/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان) بۆ پەسەندکردن.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرمێکی تایبەتى نیە.تەنها لە رێگەی پێشکەشکردنی داواکاری لەلایەن کاندیدکراوەوە پڕ دەکرێتەوە. پێویستی بە مۆری عەریزەنووس نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

وەزارەتی پلاندانان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرٶیی / ب.تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم.

وەزارەتی پلاندانان/ ب.گ. پەرەپێدانی مرۆیی/ ب. تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم
هەرێمی کوردستان / هەولێر / 60 مەتری نزیک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
ت/009647508613096
ئیمەیل / recd.r2@gmail.com
مالپەر / www.mop-krg.org

پۆلێن: 
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟