دروست كردنى بەربەستى خاكى بۆ کۆگا كردنى ئاوى وەرزى

زنجیرە: 
MAWR36

ئەم پرۆژانە لەسەر بودجەی حكومەت ئەنجام دەدرێن پرۆژەى سودى گشتين و دەبنە موڵكى گشتى گەراندنەوەى يان دەست كەوتنى داهات بۆ گوزەرانى كۆمەڵگە و جوتياران .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوبەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە بۆ تاكە كەس نيە بەڵكو بۆ سەرجەم يان زۆربەى جوتيارانى گوندێكە .

مەبەست: 

١. دابين كردنى ئاوى پێويست لە وەرزی هاوين بۆ ئاژەڵداری و كشتوكاڵى گوندەكان .
٢. گونجاندنەوەو بوژاندنەوەى کانیاو و ئاوی ژێر زەوی و شێی گڵ .

مەرجەکان: 

١. بوونى پێویستی فعلی بۆ كۆكردنەوەى ئاوى وەرزی .
٢. شوينى گونجاو بۆ دروست کردنى بەربەست .
٣. ئامادەيی ئەهلی گوند بۆ دابين كردنى زەوى و داوانەكردنەوەى قەرەبوو ، چونكە سوودى پرۆژەكە بۆ ئەو گوندەيە..
٤.ئاسانكاری و هاوكاری سوودمەندان (ئەهلی گوند) .

بەڵگەنامەکان: 

١. بەڵگەنامەكان بۆ پێشكەشكردنى داواكاری
٢. داواكاريەك بەناوى گوند .
٣. پشتگيری لەلايەن ئيدارەو كشتوكاڵ .
٤. بەڵێننامەيەك لە لايەن ئەهلی گوند .
٥. بەڵگە نامە رەسمى (فەرمی) يەكان .
٦.خشتەى يەكەكانى تەندەر بۆ دارشتن (ديزاين)
٧. ديكومێنتەكانى تايبەت بە دارشتن
٨. گرێبەستەكان بۆ دارشتن و راپەڕاندن
٩. بەڵگەنامەى پێشينە بۆ بڕە تەواو بووەكان
١٠. ڕاپۆرتى ليژنەكان / سەرپەرشتى- بەدواداچوون
١١.كۆنووسەكان /گۆڕانكاری/ ماوەى زێدەكى

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ : نوێنەری جوتياران – كشتوكاڵ و ئيدارەى ناوچە بەشدار دەبن لە وەرگرتن , هەروەها نوێنەری ڕێكخراوە جوتياريەكان ڕۆڵيان هەيە .
لەداهاتوودا کۆمەڵەی بەکارهێنەرانی ئاو (ئەگەر پێکبهێنرێت) جێگەیان لەم پرۆژانە دەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

لە ماوەى ساڵانى رابردوو (١٠ ساڵی ڕابردوو ) دا گووژمەى هەر پۆندێك لە دەوروبەری ٥٠٠ مليۆن دينار (يان كەمترە زياتر ) بوو .

-بەم دواييە گووژمەكان بۆ نزيكەى (١) مليار دينار بەرز بووەوە .
-تاكە سەرچاوەى دارايي ئەم پرۆژانە بريتيە لەو بودجەو گوژمەی تەرخانكراو لە لايەن وەزارەتى دارايی هەريم .
-بە رەزامەندى حكومەتى هەريم لە لايەن ريكخراويی مرۆيی و دەزگا بيانيەكان هاوكاری ئەم بوارە دەکرێت.
-لە رێی حكومەتى فيدراڵ (گەشەپێدانی پارێزگاکان ) لە لایەن پارێزگاكانى هەريم هەندێک پرۆژە ئەنجام دەدرێت..

ماوەی پێویست: 

- ئەم خزمەتە جيا لە مامەڵەى تاكە هاووڵاتى پێويستى بە ماوەى درێژ هەيە بۆ بنيات نان و دروست كردن .
- بەڵام ماوەى پێش دەستپێکردن : پێويستە داواكاريەكان بگەيەنرينە فەرمانگەى ئاودێری سنوورەكەو دابنرێ لە پلان و پلانەكە پەسند بكرێ و دواتر بخريتە بواري داڕشتن و جێ بە جێ كردن .
ماوەى پيويست
-ديراسات و راپۆرتى سەرەتايی/ نزيكەى 3 مانگ
- نەخشەسازى و دارڕشتن / نزيكەى 6 مانگ.
تێبينى
-ئەنجامدان / نزيكەى 12 مانگ يان زياتر.. ( بۆ هەر بەربەستێكى خاكى قەبارەى گەورەتر ماوەى زياتر ثيويستە)

هەنگاوەکان: 

يەكەم هەنگاو پێشكەشكردنى داواكاريە بۆ دانان لە نزكترين پلانى وەبەرهێنان و گەشە پێدان .
دوا هەنگاو وەرگرتن (سەرەتايی و كۆتايی) پرۆژەكەيە و وەگەڕخستنيەتى لەگەڵ چاودێری بۆ كەم و كورتى ئەگەر هەبێ ..

ژوورەکان: 

١-پێش كەش كردنى داواكاری بۆ سەرۆكى فەرمانگە
٢-واژوو كردنى داواكاری
٣- سپاردن بە هۆبەى بەربەستى خاكى و ديراسات
٤-بەرزكرنەوەى بۆ بەرێوەبەرايەتى گشتى ( نووسراو دەكرێ)
٥- وەرگرتنى لە لايەن ب. گشتى
٦- سپاردنى بە بەشی بەربەستى خاكى لە ب. گشتى و بۆ هەڵسەنگاندنى لە ڕووى هونەرى و ئابووری و ...هتد.
٧-دەدرێتە بەشى پلان بۆ داخل كردن
٨- بەرزكردنەوەى پلان بۆ وەزارەت و دواتر وەزارەتى پلان بە يەكخستن لە گەڵ پلانى حكومەت.
تێبيتى : ( لە هەر يەکێك لە فەرمانگەكان تا دەگاتە پەسندكردن ( بێجگە لە پەرلەمان بۆ پلان لە (5-7) ژوور دەسوورێنرێ.

واژو: 

- واژووەكان ژمارەيان سنووردارە ئەوەى تايبەتە بە خزمەتخواز كە بريتيە لەپێشكەش كردنى داواكاری .
- بۆ بابەتە ئيداری و هونەريەكانى تايبەت بە فەرمانگەى حكومى پشت بەشێوازى ئيدارى حكومەت دەبەستێ لەشێوەى هەرەميە .
- ئيمزاى ليژنە جياكان دەوەستێتە سەر خێرايی راپەڕاندن كە ئەويش پشت بە باری دارایی و شێوازى ئيداری دەبەست
- پاش ئەمانە ئيمزا لە ئاستى وەزارەتى پەيوەندار و پلان و س.ئەنجومەن...هتد.
تێبينى : ژمارەی ژوورەكان ( لە سەرەتای پێکهێنانی لیژنەکان )ەوە
1. تا دەگاتە فەرمانى دەست بە كاربوونى و پەسندكردن ( پێش پەرلەمان ) زياتر لە (10) واژوو (سەرۆكى فەرمانگەو هەورازتر) ...
2. لە دەست بە كاربوونەوە تا كۆتايی هاتن و تەسليم كردني بۆ سوودمەندان ( وەك پێک هێنانى لیژنەى راپەراندن و قۆناغەكان و بە دوا داچوو نو خەرج كردنى پارە ....هتد..
نزيكەی :
٣. لەماوەى دارشتن و نەخشە سازى زياتر لە 20 ئيمزای پێویستە ...
٤. لە ماوەی جێبەجێکردن زیاتر لە ٥٠ ئیمزای پێویستە ....

ژمارەی سەردان: 

١. ئەم هەنگاوانەى سەرەوە (برگە ١١ ) بە سەردانى يەكجار كۆتايی دێت. واتە چەند ڕۆژێكى كەم و دواتر فەرمانگەكان هەڵدەستن بەكاری پێويست .
٢. لەكاتى بوونى گرفتى ئيداری – كۆمەڵايەتى پێويستى بە سەردانى سوودمەندان دەبێ .
٣. لەكاتى بوونى گرفتى هونەری و تەكنيكى بە دەگمەن پێويستى بە سوودمەندو خزمەت خوازان دەبی.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بۆ ئەم خزمەتگوزاريە –ئەگەر كيشەى ئيداری و كۆمەڵايەتى لە نێوان سوودمەندان دروست نەبێ تەنها فەرمانگەى ئاودێری و جاری واش هەيە هەماهەنگى لەگەڵ فەرمانگەى تر وەك يەکەى ئيداری لە پارێزگاكان و فەرمانگەى کشتوكاڵ پێويستە.
٢. بۆ رێگرتن لە كێشەى دوارۆژ فەرمانگەى (داد) پێويست دەبێ بۆ وەرگرتنى بەڵێننامەى تايبەت بە ناكۆكيە پێشبينیكراوەكان وەك زەوى و پشكى ئاوو .. .هتد .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
تەنها فۆرم لەلايەن خزمەتخواز: داواكارى-بەڵێننامە - فۆرم بۆ ئەم پرۆژانە لەلايەن بەڵيندەر و جێبەجێكارى پرۆژە پێويستە . تێبينى : فۆرمى بەكارهاتوو بۆ پرۆژە. 1. داواكاريەك لە لايەن نوێنەرانى دانيشتووى ئەو شوێنە (گوند) ەى داوای خزمەت گوزاری كردوە . 2. بەڵيننامە : بريتيە لە پركردنەوەى پەرەیەك كە ئامادەى هاوكاري تيا دەردەبڕێت بۆ هەموو قۆناغەکانی پڕۆژە و رێگری نەکردن بۆ بەرەو پێش چوون و دروست نەكردنى كێشەى كارگێری و كۆمەڵایەتى و دارایی و ...هتد...)

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟