دروستکردنی پێوەر( زەرعە) بۆ وێستگەی سوتەمەنی

زنجیرە: 
MNR05

بريتيە لە يەكەيەكى پێوانەكراو (وحدة قياسية) بۆ زانينى هەبوونى ڕێژەى سوتەمەنى لەناو تانكيەكان ، كە بە پارچە كانزايەكى ئەلەمنيۆمى پلە پلە كراوە بە شێوەى ستوونى لەناو تانكى سوتەمەنى دادەنرێت ئەمەش پێويستە بۆ هەموو تانكى وێستگەيەك دروست بكریت چونكە بە شێوەى بەردەوام دەتوانى ڕێژەى هەبوونى سوتەمەنى لەناو تانكيەكان دياری بكەيت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانبەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری هونەریبەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو وێستگەيەكە كە لە لايەن هاوڵاتى يان كەرتى تايبەت يان ميرى دروست بكرێت.

مەبەست: 

بۆ زانینی ڕێژەی سووتەمەنی لە خەزانەکان.

مەرجەکان: 

١. پێویستە کەشفی سەرەتایی بۆ کرابێت.

٢. پێویستە خەزانەکان لە ژێر زەویدا بن.

٣. پێویستە نەخشەی وێستگەکە پەسەند کرابێت.

٤.پێویستە مۆڵەتی دروست کردنی وێستگەی هەبیت.

بەڵگەنامەکان: 

رێگاپێدانى لايەنە پەيوەنديدارەكان وەك پارێزگا و شارەوانى و گواستنەوە گەياندن و شوێنەوار و كارەبا و ئاو ئاوەڕۆكان و باجى دەرامەت ، بۆ لارى نەبوونى هەر لايەنێك سەبارەت بەم شوێنەى (زەوى) كە وێستگەكەى لەسەر دروست دەكرێت دواتر خاوەن وێستگە نەخشەى وێستگەكە دەهێنێت لەگەڵ ڕەزامەندى ئەم لايەنانەى كە ئاماژەى پێكراوە .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ ، دەکرێت لە ڕێگای بریکار نامە،دەبێت خاوەن وێستگە داواكارى پێشكەش بە بەڕێوەبەرايەتيەكەمان بكات.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١.بەڕێوەبەرايەتيەكەمان هيچ تێچويەك خەرج ناكات بۆ تەواو كردنى ئەم خزمەتگوزارييە.
٢.سوودمەند بۆ هەر خەزانێك بە گوێرەى قەبارەى خەزانەكان پارە دەدات بە بەڕێوەبەرايەتيەكەمان.
-بۆ خەزانى (1-99,000) لترى بڕى (750,000) حەوت سەد و پەنجا هەزار دينارى لێوەردەگيراێت.
-بؤخةزانى (100,000- تا كؤتايى ) بڕى (1,500,000) يەك مليۆن و پێنج سەد هەزار دينارى لێوەردەگيرێت.
-فەرمانى كارگێڕى ژمارە (2211) لە ڕێكەوتى 24/11/2009.

ماوەی پێویست: 

بە گوێرەی ژمارەی خەزانەکان :

یەک رۆژ بۆ هەر خەزانێک.

هەنگاوەکان: 

١. پێشکەشکردنی داواکاری و لە لایەن هاوڵاتیانەوە بۆ بەڕێوەبەر.
٢. لەلايەن ليژنەى زەرعەى بەڕێوەبەرايەتيەكەمان دواى تەواو بوونى كارەكەى فەرمانى كارگێڕى تايبەت بە قەبارەى تانكيەكان دەردەكرێت .

ژوورەکان: 

١-هەنگاوى يەكەم، پێشكەش كردنى داواكاريە بۆ بەڕێوەبەر.
٢- هەنگاوى دووەم، ڕەوانەى ليژنەى زەرعە دەكرێت بۆ دياريكردنى ڕێكەوتى كاركردنيان.
٣- هەنگاوى سێيەم، تەواو بوونى كارەكانە بە دەرهێنانى فەرمانى كارگێڕى تايبەت بە زەرعەى وێستگەكە.

واژو: 

هەولێر :
١. واژووی بەڕێوەبەر، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر کارەکە.
٢. واژووی لیژنەی پێوەر، بۆ تەواوکردنی کارەکە.
٣. واژووی بەڕێوەبەر، بۆ دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی .

ژمارەی سەردان: 

دووجار سەردان دەکات/
بۆ هەر خەزانێك ڕۆژێكى پێويستە بۆيە بە پێی ژمارەى خەزانەكان دەگۆڕێت ( ئەگەر هاوڵاتى كارەكانى خۆى تەواو كردبێت لەهەمان ڕۆژ كە داواكارى پێشكەش كردووە دەست دەكرێت بە تەواو كردنى كارەكەى).
١-سەرەتا داواكارى پێشكەش بە بەڕێوەبەر دەكات بۆ بەدەست هێنانى خزمەتگوزارى (زرعة) پێوەر بۆ وێستگەكەى.
٢-دواى تەواو كردنى كارەكەى لەلايەن ليژنەى بەڕێوەبەرايەتيەكەمان دووبارە خزمەتگوزار سەردانى بەڕێوەبەرايەتيەكەمان دەكات بۆ تەواو كردنى كارەكەی بەشێوەى فەرمى ئەويش هێنانەوەى ڕاپۆرتى ليژنەيە بۆ دەركردنى فەرمانى كارگێڕى تايبەت بە ژمارە و قەبارەى تانكى وێستگەكە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

هیچ دام و دەزگایەکی تری پێویست نيه‌.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر ، هیچ فۆڕمێکی تایبەتی نیە و پێویستی بە دانانی فۆڕم نابێت ، بەڵام دەبێت خاوەن وێستگە داواکاری (عەریزە)پێشکەش بکات.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟