دروستکردنی مزگەوت لەلایەن خێرخواز

زنجیرە: 
MERA01

خەڵکانی خێرخواز هەڵدەستن بە دروستکردنی مزگەوت لەسەر ئەستۆی خۆیان بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و داراییبەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و ئاوەدانکردنەوەهۆبەی پرۆژە خێرخوازییەکان
مافی وەدەستهێنان: 

خەڵکانی خێرخواز.

مەبەست: 

بە مەبەستی دروستکردنی مزگەوت لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

مەرجەکان: 

رێنمایی تایبەت هەیە بە دروستکردنی مزگەوت و هۆڵی بۆنە ئاینییەکان و قوتابخانەکانی ئیسلامی (وێنەیەک لە رێنماییەکان هاوپێچە).

بەڵگەنامەکان: 

١-سه‌نه‌دی زه‌ویه‌كه‌ به‌مه‌رجێك به‌ناوی ئه‌وقاف تۆماركرابێت.

٢-نه‌خشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ كه‌ ته‌واو روونكرابێته‌وه‌ (كامل و مفصل).

٣-ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەتوانرێت لەلایەن بریکارێک و یان پارێزەرێک بەدەستبهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

ئەم خزمەتە بەخۆڕاییە.

ماوەی پێویست: 

٢٤ مانگ.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم:
١. پێشکەشکردنی داواکاری لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی ئەو ئەوقافەی کە مزگەوتەکە دەکەوێتە سنووری.

دواین هەنگاو: دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی ناو مزگەوت لەلایەن کەسی خێرخواز.

ژوورەکان: 

١-.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كه‌

٢-ب. ئەندازە و ئاوەدانكردنەوە. بۆ ڕاییكردن و په‌سندكردنی نه‌خشه‌و مامه‌ڵه‌كه‌

٣-.لیژنه‌ی دروستكردنی مزگه‌وت له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه‌. لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ به‌ دروست كردنی مزگه‌وت
له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه‌ و په‌سندكردن و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی مزگه‌وته‌كه‌.

٤- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێز وه‌زیر و په‌سندكردنی مامه‌ڵه‌كه‌.

٥-بەڕێز وەزیر بۆ پێدانی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌.

واژو: 

كۆی گشتی (9) واژووی پێویست:

1• به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی: هه‌ر نووسراوێك یاخود هه‌ر داواكارییه‌ك كه‌ دێته‌ دیوانی وه‌زاره‌ت، سه‌ره‌تا ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی سه‌یری بكات و له‌لایه‌ن به‌شی هاتوو له‌ ئه‌م مامه‌ڵه‌ (وارد) بكرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی و ناحكومی متبعه‌، پاشان احاله‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

2• به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌: دوای وه‌گرتنی مامه‌ڵه‌كه‌ له‌ به‌شی هاتوو به‌گوێره‌ی (تۆماری ئه‌ستۆنامه‌) پاشان ده‌ست ده‌كرێت به‌ دیراسه‌ت كردنی بابه‌ته‌كه‌.

3• لیژنه‌ی پێدانی زه‌وی بۆ خێرخوازان: ئه‌م به‌شه‌ به‌ هه‌مانگی له‌گه‌ڵ به‌شی ئه‌ندازیاریان تاوتوێ پرۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ڕووی شوێن و جۆر و دیزاینی مزگه‌وته‌كه‌ (4 واژوو).

4• به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی: دوای ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و داراییه‌وه‌ بۆ به‌ڕێز وه‌زیر به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردن و ده‌ست كردن به‌ پرۆژه‌كه‌.

5• له‌ كۆتاییدا به‌ به‌نووسراوێك و ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی گشتی پارێزگای سنووری موڵكه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌.
كۆی گشتی (9) واژووی پێویست

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز پێویستە به‌لایه‌نی كه‌م (6) جار سەردانی وەزارەت بكات بۆ بەدەستهێنانی ئەو خزمەتە، چونكە

ئەم خزمەتە بەهەماهەنگی دەبێت لەنێوان وەزارەتەكەمان و وەزارەتی شارەوانی و پارێزگاكان.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی پارێزگاكان.

٢-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاره‌كان.

هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ ده‌گاته‌ وه‌زاره‌ت سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاره‌كانه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌، له‌وێشه‌وه‌ بۆ ناو دیوانی وه‌زاره‌ت، ڕه‌نگه‌ ئه‌م خزمه‌ته‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان چه‌ند ڕێكارێكی هاوبه‌شیش هه‌ن كه‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجام ده‌درێن، كه‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ته‌نها ڕۆتینێكه‌ بۆ ئه‌م خزمه‌ته‌.

٣- وەزارەتی شارەوانی/ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی: بەمەبەستی تەرخانكردنی زەوی.

٤- دەستەی ژینگە: بۆ ئەوەی پانتایی سەوزایی تێدا جێگیر بكرێت.

٥-پارێزگا/ بەگوێرەی شوێنی مزگەوتەكە: چونكە یەكەی ئیداری بەرپرسە و بۆ ئاگاداربوون لەم خزمەتانە.

٦- وه‌زاره‌تی داد/ فه‌رمانگه‌ی دادنووسی: بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تخوازه‌كه‌ به‌ڵێن بدات كه‌وا مزگه‌وته‌ ته‌واو

ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بێ كه‌م و كوڕی و به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
١- هیچ فۆرمێكی تایبه‌ت نییه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. ٢-. ده‌كرێت فۆڕمێكی تایبه‌ت دروست بكرێت.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئە درەسی سەردانی هاوڵاتی/ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی>بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و ئاوەدانکردنەوە، هۆبەی پرۆژە خێرخوازییەکان

هەرێمی كوردستان/ هەولێر/ شەقامی 60م / گەڕەكی بەختیاری/ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی،

دیوانی وه‌زاره‌ت/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌/ هۆبەی پرۆژە خێرخوازییەكان، ژووری ژماره‌ (33)

ژماره‌ مۆبایل: كۆڕه‌ك (07504521702)

E-mail: @mera-krg.org / Web: mera-krg.org / GPS: N:36.198753 - E:43.996325

پۆلێن: 
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟