دایەنگەی منداڵان

زنجیرە: 
MLSA10

خزمەتکردن بە منداڵانی (1-4) ساڵی فەرمانبەران و مامۆستایان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی
مافی وەدەستهێنان: 

منداڵانی (1-4) ساڵ.

مەبەست: 

بۆ وەرگرتنی منداڵانی فەرمانبەران و مامۆستایان بۆ خزمەتکردنیان.

مەرجەکان: 

١. تەمەنی (0 تا 4) ساڵ بێت.

٢. مناڵێکی ئاسایی بێ لە رووی دەروونی و جەستەوە.

٣. دایک لە کەرتی گشتی فەرمانبەر بێت یان کار بکات.

بەڵگەنامەکان: 

١. نفوس.

٢. پشتگیری دایکی کە فەرمانبەرە.

٣. (2) وێنە.

٤. دەفتەری تەندروستی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەتوانرێت لە لایەن دایک و باوک بەدەست بهێنرێ.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(20،000) بیست هەزار دینار مانگانە.

ماوەی پێویست: 

(1) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: سەردانی دایەنگە و پێشکەشکردنی داواکاری.

دوا هەنگاو: وەرگرتنی.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (2) ژوور دەکات:

١. ژووری بەڕێوەبەر.

٢. ژووری توێژەر.

واژو: 

(2) واژوو پێویستە:

١. بەڕێوەبەر وەکو کەسی یەکەم پاش لیژنەکە و بوونی مەرجەکان.

٢. لیژنەی وەرگرتن و دابڕان پاش دڵنیابوون لە بوونی مەرجەکان واژوو دەکەن.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار سەردان دەکات بەڵگەکان پێشکەش دەکات و بەبوونی مەرجەکان وەردەگیرێ.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نەخۆشخانە بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی نەخۆشی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆرمی تایبەت بە دایەنگە پڕدەکرێتەوە لە کاتی ئامادەبوونی. نەخێر، پێویستی بە مۆری عەریزەنووس نیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟