داڕشتن و ئەنجامدانی گرێبەستی گواستنەوەی نەوتی رەش و گرێبەستى گواستنەوەى نەوتى خاو و گازئويل بۆ ئەو کۆمپانيانەى كە لە بوارى نەوت كاردەكەن.
کۆمپانیاکان کە لە بواری سووتەمەنی کاردەکەن دوای ئەوەی لە وەزارەتمان کارەکەیان پێ دەسپێردرێت بە فەرمانێکی وهزاری دوای ئەوە گرێبەستیان بۆ ئەنجامدەدرێت.
١. گواستنەوی نەوتی خاو لە کێڵگهکان بۆ پاڵاوتگهکان وپاڵاوتگە بۆ وێستگە هەناردە کردن .
٢. گواستنەوەی نەوتی ڕەش بۆ کارگەکان و بۆ وێستگەی کارەبا .
٣. گواستنەوی گازوایل بۆ عەمبارەکان و وێستگەکانی کارەبای هەرێم.
بەپێی جۆری گرێبەستەکە واتا هەر بەرهەمێک مەرجی دیاری دەکرێت لەلایەن وەزارەت بەپێی پێویست:
١. مەرجەکانی گواستنەوە، واتا شوێنی گواستنەوە و شوێنی بەتاڵکردن دیاری دەکرێ و دیاریکردنی بری رۆژانە کە پێویستە بگوازێتەوە و دیاریکردنی سزا لە هەر سەرپێچیەک کە رووبدات لە لایەن کۆمپانیاوە وەکو پابەند نەبون بە کاتی دیاریکراو و دەستکاریکردنی بری سوتەمەنیەکە.
٢. مەرجەکانی دارایی، وەکو پسولەی کڕین و رەسمی پول و پسولەی کرێی رێگاوبان.
٣. مەرجە گشتییەکان وەکو:
١. کومپانیا بەرپرسە لەهەر زەرەرێک ڕوو بدات لەناو پاڵاوتگەو وێستگە کە هۆیەکەی بارهەڵگرەکانی کۆمپانیا بێت.
٢. کۆمپانیا پابەندە بەوەی کەوا گشت بارهەڵگرەکانی مەرجەکانی سەلامەتی تێدابێت.
٣. پێویستە هەر بارهەڵگرێک تابلۆی ئەو کۆمپانیایەهەڵبواسێت کەوا بڕی رۆژانەی سوتەمەنی بۆ دەگوازێتەوە .
٤. بار هەڵگرەکان لەو شوێنە بوەستن کە بۆیان ئامادەکراوە بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن بەرامبەر یاسا.
٥. لە کاتی روودانی کارەساتى ژينگەيى کارەساتى خۆنەويست پێویستە لایەنی یەکەم و دووەم ڕەچاوی بکەن.
دوای ئەوەی کە بە فەرمانی وەزاری کارەکەی بۆ دەردەچێت پێویستە ئەمانە بهێنێت:
١. پشتگیری تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە هەرێم و سەرەتاییەکانی کۆمپانیا، بۆ دڵنیابوون لە تۆماری کۆمپانیا.
٢. ناسنامەی ئەوکەسەی کە گرێبەست واژوو دەکات (بەرێوهبەرى رێپێدراوى کۆمپانیا یاخود بریکاری کۆمپانیا).
٣. بریکارنامەی، بریکاری کۆمپانیا ئەگەر بریکار واژووی گریبەستەکە بکات.
٤. مۆڵەتى دامەزراندنى کۆمپانیا(عقد تأسيس ) بۆ ئەوەی بزانرێ کە کۆمپانیا تۆمارکراوە.
٥. مۆڵهتی کۆمپانیا، بۆ دڵنیابوون لە بوونی مۆڵەت.
٦. بارمتەی (حسن تنفيذ العقد)، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێ کردنی گریبەست.
٧. پسولەی ڕسومات.
بهڵێ، له رێگاى بريکارنامهى فهرمى لە لایەن کۆمپانیاوە بۆ واژوکردنی گرێبەست دەتوانێت واژووی گرێبەست بکات،ڕێگەپێدراوى كۆمپانيا بۆ ڕایى كردنى مامەڵەكان .
رسومات بەڕێژەی لە (0.2٪) لە کۆی گوژمەی گرێبەستەکە وەردەگیرێت بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (33)بە نوسراوی ژمارە 8/4/13900 لە 2013/7/28 گشتاندنی بۆ کراوە.
پێنج رۆژ.
١. سپاردنی کارەکە بە کۆمپانیا لەلایەن وەزارەتمان بە فەرمان.
٢. داڕشتنی گرێبەستەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان لە دیوانی وەزارەت.
٣. واژووکردنی لە لایەن کۆمپانیا و وەزارەت.
٤. دەرچووى بۆ دەکرێت لە بەشی خۆیەتی.
٥.دانى ڕسومات و بارمتە لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێريارى وەزارەت.
١. بەشداری کردن لە تەندەری کەمکردنهوهى نهێنی لە وەزارەت ئەگەر براوەبو ئينجا کارەکە فەرمانى وەزارى پێ دەسپێردرێ.
٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی، دەرکردنی فەرمانی سپاردن لە وەزارەت.
٣. بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان، بۆ داڕشتن و ئەنجام دانی گرێبەست.
٤. بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری، سەردانی بەرێوهبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بکات بۆ دانی پارەکان و بە پسوولەی ژمێریاری وەزارەت و بارمتە و بیان هێنێت لەگەڵ هەمو وبەڵگه نامەو مەرجەکانی بۆ بەریێوهبهرایەتی گرێبەستەکان.
٥. بەشی دەرکردە، دوای ئەنجامدانی گرێبەست و دوای واژوکردنی لە لایەن بەرێوهبەرایەتی گرێبەستەکان و بەرێوهبەری گشتی کاروباری کارگێڕی و دارایی ئەوا سەردانی بەشی دەرکردە دەکات بۆ وەرگرتنەوەی.
سێ واژوو بۆ ئەم خزمەتە پێویستە:
١. یەک واژوی بەرێوهبەری رێپێدراوى کۆمپانیا یان بریکارەکەی وەک لایەنی دووەم بۆ ئەنجام دانی گرێبەست.
٢. واژووی بەرێوهبەری گرێبەستەکان بۆ پەسەند کردنی لە ڕووی یاسایی.
٣.. واژووی بریکاری وەزارەت یان بەڕێوەبەری گشتی دیوان وەک لایەنی یەکەم،. بۆ ئەنجام دانی گرێبەست.
دوو جار
١. دوای ئەوەی کارەکەی پێ رادەسپێردرێت سەردانی دیوانی وەزارەت دەکات بۆ زانینى مەرجەکانی ئەنجامدانی گرێبەست.
٢. دوای هێنانی مەرجەکان و پسولەکان گرێبەستەکەی بۆ ئەنجامدەدرێت و واژوو لهسهر گرێبەست دهکرێت.
یەك ڕۆژ پێویستە لە نێوان هەر سەدانێك .
خزمەتخواز سەردانی بانکی حکومی دەکات بۆ هێنانی بارمتەی کۆتایی بۆ ئەنجام دانی گرێبەست.
وەزارەتی سامانە سروشتیە کان/ بە شی تۆ ماری کۆمپانیاکان
هەولێر (30) مەتری/ باڵهخانەی ئەنجومەنی وەزیران
ژمارەی تەلەفۆن:0662550041 یان 0662550042
ئیمەیڵ: administration@mnr.krg.org