داوا کردنى پێداچوونەوەى مافى خانەنشینى دابینکراو(تانەگرتن)

زنجیرە: 
MOF19

بەپێی یاسای خانەنشینی هەر فەرمانبەرێک کە خانەنشین دەکرێت و مافى خانەنشینى بۆ دابین دەکرێت بۆى هەیە لە ماوەى (٩٠) رۆژدا لە رۆژى وەرگرتنى مافى دابینکراو تانە لە بڕیارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى بدات وداواى پێداچوونەوە لە مافى دابینکراو بکات.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنیشین
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ گەشت خانەنشینان کە مافى خانەنشینیان بۆ دابین دەکرێت .

مەبەست: 

بەمەبەستى پێداچوونەوەى لە مافى خانەنشینى دابینکراو .

مەرجەکان: 

پێویستە لە ماوەى یاسایى (٩٠) ڕۆژدا داواکارى پێشکەش بکرێت، لە رۆژى وەرگرتنى مافى خانەنشینى دەست پێ دەکات.

بەڵگەنامەکان: 

تەنها پێویستى بە دۆسیەى خانەنشینى داواکارى خانەنشینکراو هەیە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە رێگاى بریکارنامە ئەنجام دەدرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە

ماوەی پێویست: 

ماوەى پێویست بۆ دەرچوونى بریارى لیژنە (٣٠) رۆژە.

هەنگاوەکان: 

هە نگاوی یەکەم:- پیشکەش کردنى داواکارى بۆ بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پەیوەندى دار

دواین هە نگاو:- وەرگرتنەوەى بریارى لیژنەى سگالاى خانەنشینى لە بەشی یاسایى .

ژوورەکان: 

1. ژوورى دەرکردە و وەرگرتە بۆ وارد کردنى دۆسیەى خانەنشین و داواکاریەکەى .
2. ب.تەرخان کردنى موچە بۆ وەرگرتنى دۆسیە و داواکارى خانەنشین و رەوانە کردنى بۆ لیژنە.
3. بەشى یاسایى بۆ دەرکرتنى کۆنووسی لیژنە.
4. دەرکردە و وەرگرتە بۆ صادر کردنى نوسراوى ب.تەرخان کردنى موچە و وەلامى داواکارییەکە.
5. خانەنشین دەتوانێت لەبەشى یاسایى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشین یاخود لە بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پەیوەندیدار وەلامى داواکاریەکەى وەربگریتەوە .

واژو: 

1/واژووى بەرێوەبەرى گشتى :-بۆ واژووکردنی کۆ نووسی لێژنە و بڕیاری لێژنە .

2-واژووی ئەندامانی لێژنەی سکالای خانەنیشینان :-وەک ئەندامی لێژنە بۆ واژووکردنی کۆنووسی لێژنە.

ژمارەی سەردان: 

تەنها دوو جار سەردانى بەڕێوەبەرایەتیەکە دەکات بۆ پیشکەشکردنى داواکاریەکەى و وەرگرتنەوەى وەڵامى داواکارى.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

فەرمانبەر تەنها سەردانى بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پەیوەنديدار دەکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرمێکى تایبەت نییە کە پر بکریتەوە .
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی/ وەزارەتی دارایی و ئابوری>بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنیشین/.بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی

ەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشین /هەولێر /100 م نزیک نەخۆشخانەى رزگارى.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى هەولیر/1 /100 م نزیک پیشانگاکان.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى هەولیر/2. نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى لەسەر بالەخانەى بانکى سەرەوەران.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پێشمەرگە /هەولێر/مصیف صلاح الدین /نزیک بانکى پیرمام.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى سۆران /سۆران / شەقامى کاوە / نزیک هۆلى بۆنەکان .
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى کۆیە /جۆت سایدى ڕەزان نزیک زانکۆیی کۆیە.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پێشمەرگەى ئەیلول/هەولێر /جۆت سایدى نەخۆشخانەى ئیمیرجینسی.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى دهۆک /دهۆک /تەنیشت چالاکى پەروەردەى وەرزشى.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى زاخۆ /زاخۆ / نزیک دادگاى زاخۆ.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى سلێمانى /سلێمانى / گەرەکى کارێزە وشک نزیک نەخۆشخانە.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى چەمچەماڵ / نزیک دادگاى چەمچەماڵ .
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى گەرمیان / نزیک قوتابخانەى لیلى قاسم .
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى ڕاپەرین / بەرامبەر زانکۆى راپەرین.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى هەڵەبجەى شەهید / هەڵەبجەى شەهید / دەروازەى شار تەنیشت بەنزینخانەى سان.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟