داوا كردنى هەژمار کردنى خزمەت

زنجیرە: 
MOF24

هەژمارکردنى خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەى کە بە بڕیارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ڕاژەیان بۆ هەژمارکراوە

لە لایەن بەڕیوەبەرایەتى گشتى خانەنشین لیبڕینى خانەنشینیان لێوەردەگیرێت و ڕاژەکانیان پەسەند دەکرێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنیشین
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە تەنها بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە لە کەرتى گشتین بەڵام ئەگەر فەرمانبەر لە کەرتى گشتى راژەى کەرتى تایبەتى هەبێت بۆى هەژمار دەکرێت.

مەبەست: 

بەمەبەستى وەرگرتنى لێبڕینى خانەنشینى و پەسەند کردنى خزمەت .

مەرجەکان: 

١. لە لایەن سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى لەسەر هەژمارکردنى خزمەتى داواکراو درابێت.
٢. لەلایەن وەزارەت یان فەرمانگەى پەیوەندیدار مامەڵەى هەژمار کردنى خزمەت ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى، بەشى هەژمار کردن بکرێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. رەزامەندى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران.

٢. نوسراوى وەزارەت یان فەرمانگەى داواکار بۆ هەژمارکردنى راژە کە ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى دەکرێت.

٣. پوختەى راژەى داواکار.

سەبارەت بە وێنە و رەگەزنامە ئەوا پێویست ناکات.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە رێگاى بریکارنامە ئەنجام دەدرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە

ماوەی پێویست: 

(٢) دوو کاژێر .

هەنگاوەکان: 

1. مامەلەکەى لە فەرمانگەى خۆى دەهێنێت و سەردانى دەرکردە و وەرگرتە دەکات.
2. بەشى لێبرینى خانەنشینى بۆ برینى پارە و وەرگرتنى پسولەى پارەى وەرگیراو .

ژوورەکان: 

هەنگاوەکان یاخود ژوورەکان:
1. ژوورى دەرکردە : و وەرگرتە بۆ وارد کردنى مامەڵەکە .
2. بەشى هەژمار کردنى :راژەى بە پەسەند کردنى راژە .
3. بەڕێوەبەرى گشتى :بۆ واژو کردنى راژەى هەژمار کراو.
4. دەرکردە و وەرگرتە :بۆ صادر کردنى مامەلەى هەژمارکردن.
5. هۆبەى لێبرینى :خانەنشینی بۆ وەرگرتنى بڕى پارەى لێبرینى خانەنشینى بە جۆریک ئەگەرلە (250000) هەزار دینار زیاتر بێت ئەوا پیویستە بڕى پارەکە لە بانک بکرێت بە چەک، بەڵام ئەگەر لەم بڕە پارەیە کەمتر بوو هەر لایەن هۆبەى لێبڕینى خانەنشینى وەردەگیریت.

واژو: 

1. واژوى بەڕێوەبەرى گشتى :-بۆ واژووکردنی هەژمارەکردنی خزمەت.

2. واژوى بەڕێوەبەرى هەژمار کردن :-بۆ دیاریکردنی ڕاژەی هەژمارکراو.
3. واژوى بەڕێوەبەرى هۆبەى لێبڕین خانەنیشینی:- بۆ واژوو کردن لەسەر پسوولە ی وەرگرتنی پارە وەگیراو.

ژمارەی سەردان: 

تەنها يەک جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نیە

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرمێکى تایبەت نییە کە پر بکریتەوە .
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسى سەردانى هاوڵاتى/ بەرێوەبەرایەتى گشتى خانەنشین/بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی

١-بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشین /هەولێر /100 م نزیک نەخۆشخانەى رزگارى.
٢-بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى هەولیر/1 /100 م نزیک پیشانگاکان.
٣-بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى هەولیر/2. نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى لەسەر بالەخانەى بانکى سەرەوەران.
٤-بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پێشمەرگە /هەولێر/مصیف صلاح الدین /نزیک بانکى پیرمام.
٥-بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى سۆران /سۆران / شەقامى کاوە / نزیک هۆلى بۆنەکان .
٦-بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى کۆیە /جۆت سایدى ڕەزان نزیک زانکۆیی کۆیە.
٧-بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پێشمەرگەى ئەیلول/هەولێر /جۆت سایدى نەخۆشخانەى ئیمیرجینسی.
٨-بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى دهۆک /دهۆک /تەنیشت چالاکى پەروەردەى وەرزشى.
٩-بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى زاخۆ /زاخۆ / نزیک دادگاى زاخۆ.
١٠-بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى سلێمانى /سلێمانى / گەرەکى کارێزە وشک نزیک نەخۆشخانە.
١١-بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى چەمچەماڵ / نزیک دادگاى چەمچەماڵ .
١٢-بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى گەرمیان / نزیک قوتابخانەى لیلى قاسم .
١٣-بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى ڕاپەرین / بەرامبەر زانکۆى راپەرین.
١٤-بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى هەڵەبجەى شەهید / هەڵەبجەى شەهید / دەروازەى شار تەنیشت بەنزینخانەى سان.

گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟