داواکردنی ڤیزە بۆ هاوڵاتیانی بیانی

زنجیرە: 
DFR11

بریتیە لە ڕێگە پێدانی هاوڵاتیانی بیانی بۆ سەردانی کردنی هەرێمی کوردستان ، کە دەبێت لە ڕێگای نوێنەرایەتیەوە فۆڕمی تایبەت بە ڤیزە پڕ بکەنەوە. (هاووڵاتیانی ئەوڕوپا وئێران پێویستیان بە ڤیزە نیە).

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەنوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
مافی وەدەستهێنان: 

هاوڵاتیانی بیانی ئەوانەی کە پێویستیان بە ڤیزەیە بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی.

مەبەست: 

بەمەبەستی سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان.

مەرجەکان: 

١.پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە داواکردنی ڤیزە.
٢.پاسپۆڕتی داواکار، کە بە لای کەمەوە ٦ مانگی مابێت بۆ بەسەرچوون.
٣.ناسنامە،بە مەبەستى دلنیابوونى کەسى .
٤.دوو وێنەی کەسی.
٥.ماوەی ڤیزە بۆ (٣٠) ڕۆژە.
٦.ناو و ناونیشان و ژمارە تەلەفۆن و ئیمێڵی داواکاری ڤیزە.
٧.ناو نیشانی ئەو شوێنەى کە داواکاری ڤیزە لە کوردستان لێ ی دەمێنێتەوە یان ئەو کەسەى کە لەلای دەمێنێتەوە.
٨.پێویستە داواکارى ڤیزە ڕسوماتی تایبەت بە ڤیزە بدات لە ڕێگای وێبسایتى ڤیزەى ئەلیکترۆنی ( نوێنەرایەتی بەم کارە هەڵدەستێت).
٩.پێویستە کەسەکە پێش کۆتایی هاتنی ماوەى ڤیزەکەى بگەڕێتەوە ووڵاتەکەی خۆی یان کارى یاسایی ئەنجام بدات بۆ وەرگرتنی نشینگە بەپێی ڕێنماییەکان.

تێبینی: لە کاتی ڕەتکردنەوەى ڤیزە، داواکار دەتوانێت لە دوای (24) کاتژمێر داواکاریەکەی دووبارە بکاتەوە بەمەرجێک هۆکاری گەشت کردنەکەى ڕوون بکاتەوەو پەیوەندار نەبێت بە قەدەغەی هاتن.

بەڵگەنامەکان: 

١.پاسەپۆڕتی داواکار، کە بە لای کەمەوە ٦ مانگی مابێت بۆ بەسەرچوون.
٢.ناسنامە ،بۆ دڵنیابوون لە کەسەکە .
٣.دوو وێنەی کەسی / وینەیەک بۆ فۆرمەکە و وێنەیەک بۆ بۆ ڤیزەکە .
٤.پڕکردنەوەی فۆڕمی ڤیزە لە نوێنەرایەتی، بۆ بە دەست هێنانى ڤیزە .
٥.کارتی نیشتەجێبوون یان کارتی نیشتیمانی ، بۆ دڵنیابوون کە ئەو کەسە دانیشتووى ئەو وڵاتەیە .
٦.زانیارى تەواو دەربارەى شوێنى نیشتەجێبوونى داواکار ی ڤیزە لە کوردستان، بۆ دڵنیابوونە لە شوێنى نیشتە جێ بوونى خزمەتخواز .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، لە لایەن نوێنەرەوە بە دەست ناهێنرێت چونکە پێویستى بە ڕێکارى یاسایى و بارى ناوخۆوە هەیە .پێویستە کەسی داواکارى ڤیزە لە نوێنەرایەتی ئامادەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچووی بەدەست هێنانى ئەم خزمەتە لە نوێنەرایەتیەکەوە بۆ نوێنەرایەتیەکی تر دەگۆڕێت. بەشێوەیەکی گشتی لە هەندێک نوێنەرایەتی ( ١٠ دۆلار یان ١٠ یۆرۆ یان ١٠ پاوان) بۆ هەر مامەڵەیەکی ڤیزە.
بە پێى رێنماى ژمارە (٤) ڕینمایی ڤیزەی ئەلیکترۆنی، وەزارەتى ناوخۆ هەروەها بەپێ ی ئەو گرێبەستەی وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامی داوە لەگەڵ کۆمپانیای تایبەتمەند.
10 دۆلار بۆ وڵاتى ئەمریکا + ئوستورالیا.
10 یۆرۆ بۆ وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا.
10 پاوەند بۆ وڵاتى بەریتانیا.

ماوەی پێویست: 

سەبارەت بە نوێنەرایەتی لە ماوەى کاتژمێرێکدا مامەڵەکە تەواو دەکات ، بەڵام تا وەڵامی بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە لە هەرێمی کوردستان وەردەگرینەوە (3) ڕۆژی پێویستە.

هەنگاوەکان: 

• هەنگاوی یەکەم ، داواکار سەردانی نوسینگەی نوێنەرایەتی دەکات، فۆڕمی ڤیزە پڕ دەکاتەوە و بەڵگەنامەکان پێشکەش دەکات.
• دواین هەنگاو، فۆڕمەکە لە ڕێگای ئیمێڵەوە لەگەڵ بەڵگەنامەکان دەنێردرێتە کوردستان و لە ماوەی ( 3) ڕۆژدا وەڵامەکە دێتەوە.

ژوورەکان: 

تەنها ژوورى کارمەندى بەرپرس و ژوورى نوێنەرى حکومەت پێویستە بۆ بەدەست هێنانى ئەم خزمەتگوزاریە.
• ژوورى کامەندى بەرپرس ،بە مەبەستى کارئاسانى و ئاراستەکردنى نووسراو بۆ شوێنى مەبەست .
• ژوورى نوێنەر ،بە مەبەستى مۆر و واژووکردنى نووسراو .

واژو: 

تەنها پێویستى بە واژۆى نوێنەرى حکومەتى هەرێم و مۆرى نوێنەرایەتیە، بە مەبەستى نیشاندانى ڕەزامەندى و کارئاسانى و راى کردنى کارەکەى .

بەڵام لە کوردستان فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بە نووسراوێک داواکاریەکە بەرزدەکاتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ ، بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە، لەدوای ڕەزامەندی بەڕێوەبەری ڤیزە واژۆی دەکات.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز تەنها یەک جار سەردانی دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها سەردانی نوێنەرایەتی دەکات.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، دەبێت داواكار فۆڕمی تایبەت بە ڤیزە پڕ بکاتەوە. ئەو فۆڕمە تەنها لە نوێنەرایەتی دەست دەکەوێت پێویستە فۆرمەکە هاوپێچ بکرێت . تێبینی: لە نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا بە شێوەى ڕاستەوخۆ لە ڕێگای ماڵپەڕی نوێنەرایەتیەوە داواکاری ڤیزە پێشکەش دەکرێت و پێویست بە خزمەتخواز ناکات سەردانی نوێنەرایەتی بکات.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی - پەیوەندیەکانی دەرەوە- بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى - بەشى یاسایى

هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وکونسوڵگەرى بیانى لە هەرێم و نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە .

جادەى کوڵان – بینایاى دەزگاى ئاراس
ئیمەیڵ بەشى یاسایى legal@dfr.gov.krd
وێب سایت:Dfr.gov.krd

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟