خانەنشینکردنی فەرمانبەران بەپێی یاسایی ژمارە (٢٧)ی ساڵی ٢٠٠٦ ی کارپێکراو و ڕێنمایی دارایی ژمارە (٣٧) ساڵی ٢٠٠٨ ئەو فەرمانبەرانەی خزمەتی یاساییان تەواوکردوە، یان لەسەر داواکاری خۆیان خانەنشین بکرێن بە مەرجێک راژەیان لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت یان بەھۆکاری نەخۆشی بە راپۆرتی پزیشکی خانەنشین دەکرێن.
بۆ گەشت فەرمانبەرانە لە کەرتى گشتى.
بەمەبەستى دابینکردنی مافى خانەنشین .
١. فەرمانبەری حکومەت بێت.
٢. بەشێوەی هەمیشەیی دامەزرابێت.
٣. بەردەوام بێت لە خزمەت.
٤. تەمەنى یاسایى تەواو کردبێت.
٥. راژەکەى لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
٦. لە کاتى راژە تووشى پەککەوتن هاتبێت ئەگەر لە رێگای راپۆرتى پزیشکى داوای مافی خانەنشینی بکات.
١. فەرمانى وەزارى و فەرمانى کارگێڕی خانەنیشن بوونى .
٢. فەرمانى کارگێڕی دەست لەکار هەلگرتنى .
٣. بریاری چەسپاندنى تەمەن .
٤. دەفتەرى راژە .
٥. هەر جۆرێک لە خزمەت کە بۆى هەژمار کرابێت لەگەڵ بەڵگەکانى هەژمار کردن.
٦. دواین سەرمووچەی وەریگرتوە لە فەرمانگەکەی.
٧. ئەستۆ پاکى کە لە فەرمانگەکەى بۆى ئەنجامدراوە .
٨. بروانامەى دواموچە (شهادە اخر راتب).
٨. رەگەزنامەى عێراقى.
٩. ناسنامەى بارى شارستانى.
١٠. سێ وێنەى کەسی ڕەنگاو ڕەنگ.
لە رێگای بریکارنامەى تایبەت خانەنشینی دەکرێت.
نیەتی
لە ماوەی ( ٢) رۆژ ئەم مامەڵەیە ئەنجامدەدرێت.
1. مامەلەکەى لە فەرمانگەى خۆى دەهێنێت و سەردانى دەرکردە و وەرگرتە دەکات.
2. سەردانى ژوورى ناسنامە بۆ وەرگرتنەوەى ناسنامەکەى .
هەنگاوەکان یاخود ژوورەکان:
1. ژوورى دەرکردە و وەرگرتە بۆ وارد کردنى مامەڵەکە .
2. کردنەوەى فایل. .
3. بەشى یاسایى بۆ وەرگرتنى بەڵیننامە.
4. دابینکردنی موچە /بۆ دیارى کردنى راژە و دابینکردنی مووچەى خانەنشینى
5. ووردبینى /بۆ ووردبین کردنى مامەلەکەى .
6. چاپ / بۆ چاب کردنى نوسراوەکان.
7. ژوورى ناسنامەى /بۆ دەرکرتنى ناسنامە .
8. واژوى بەڕێوەبەرى گشتى .
9. دەرکرد و وەرگرتە بۆ صادر کردن .
10. وەرگرتنەوەى ناسنامە.
1. واژوى بەڕێوەبەرى گشتى لەسەر گشت مامەلەکە .
2. واژوى بەڕێوەبەرى تەرخان کردن .
3. واژوى فەرمانبەرى تایبەت .
4. واژوى بەڕێوەبەرى بەشى یاسایى .
5. واژوى ووردبین .
تەنها يەک جار سەردان دەکات جگە لەو حالەتانەى کە لە داهاتوو سەردانى دەکات لە کاتى هەبوونى کێشە .
فەرمانبەر تەنها سەردانى فەرمانگەکەى خۆى دەکات.
ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی/ وەزارەتی دارایی و ئابوری>بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنیشین/.بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی
ەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشین /هەولێر /100 م نزیک نەخۆشخانەى رزگارى.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى هەولیر/1 /100 م نزیک پیشانگاکان.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى هەولیر/2. نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى لەسەر بالەخانەى بانکى سەرەوەران.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پێشمەرگە /هەولێر/مصیف صلاح الدین /نزیک بانکى پیرمام.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى سۆران /سۆران / شەقامى کاوە / نزیک هۆلى بۆنەکان .
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى کۆیە /جۆت سایدى ڕەزان نزیک زانکۆیی کۆیە.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پێشمەرگەى ئەیلول/هەولێر /جۆت سایدى نەخۆشخانەى ئیمیرجینسی.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى دهۆک /دهۆک /تەنیشت چالاکى پەروەردەى وەرزشى.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى زاخۆ /زاخۆ / نزیک دادگاى زاخۆ.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى سلێمانى /سلێمانى / گەرەکى کارێزە وشک نزیک نەخۆشخانە.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى چەمچەماڵ / نزیک دادگاى چەمچەماڵ .
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى گەرمیان / نزیک قوتابخانەى لیلى قاسم .
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى ڕاپەرین / بەرامبەر زانکۆى راپەرین.
بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى هەڵەبجەى شەهید / هەڵەبجەى شەهید / دەروازەى شار تەنیشت بەنزینخانەى سان.