ئەو بابەتانە دەگرێتەوە کە لە ياساى خزمەتى شارستانیدا هاتوون و فەرمانبەران دژى فەرمانگەکانيان تۆمارى دەکەن کاتێك هەست دەکەن مافەکانیان خورابێت بەمەبەستی گێرانەوەی مافەکانیان.
بۆ هەموو فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.
بەمەبەستى ئەو فەرمانبەرانەى مافيان خوراوە، داواى گێڕانەوەى مافى خۆيان بکەنەوە.
١. دەبێت فەرمانبەر بێت لە هەرێمى کوردستان.
٢. بە (دادخوازى) داواى مافێک لە مافەکانى فەرمانبەرێتى بکات.
١. ئەو بڕيارەى کە دادخوازى دژى دەکرێت.
٢. دۆسيەى کەسى فەرمانبەر بۆ وردبينى لە پوختەى راژە.
پارێزەر دەتوانێت، لە رێگەى بريکارنامەوە.
١. بڕى (3000) دينار وەك (رەسم)ی ئەو داوایانەی قەرەبوی تێدانیە.
٢. بڕی (75000) دینار بۆ ئەو داوایانەی کە قەرەبوی تێدایە.
پاڵپشت بە یاسای رەسمی دادی ژمارە114 ی ساڵی 1981 ی هەموارکراو.
٣. هەر تێچوونێك کە دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی ھەرێم ديارى دەکات و لايەنى دۆڕاو دەبێت بيدات لە کۆتايى دادبينى (وەك کرێى لێزان).
ماوەی دیارنیە، بە گوێرەى جۆرى داواکە دەگۆرێت.
١. سەردانى وەزارەتى داد/ ئەنجومەنى شورا، دەستەى بەرزەفتکردن دەکات و دادخوازى پێشکەش دەکات.
٢. بڕيارى کۆتايى وەردەگرێتەوە.
١. داواکاری (دادخوازى )پێشکەشى سەرۆکى دەستە دەکات.
٢. رەسمى داواکەى لە ژوورى ژمێريارى دەدات.
٣. لە ژوورى قەڵەمى دەستە تۆمار دەکرێت و رۆژى دادبينى ديارى دەکرێت.
١. واژووى سەرۆکى دەستە لە کاتى بەرزکردنەوەى داوا.
٢. واژووى سەرۆکى دەستە و دوو راوێژکار و ئەندامى داواکاری گشتى و لايەنەکانى داوا کە لە دادبينى ئامادە بوون.
سەردان بە گوێرەى داواکە دەگۆرێت.
سەردانى بەڕێوەبەرایەتی پێراگەياندنى دادى دەکات بۆ ئەوەى نوسراوى پێراگەياندن بۆ داوالێکراو بچێت. ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی پێراگەياندن لە سنورەکە نەبوو، سەردانى بنکەى پۆليس دەکات.
ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، دیوانی وەزارەت
پارێزگاى هەولێر - وەزارەتى دادى حکومەتى هەرێمى کوردستان - شەقامى 60م - چوارڕيانى فرانسوا ميتران - رێگاى عەنکاوە.
ژمارەی مۆبایل:2245508//2245507//2245506
ئیمێل:dad@moj.gov.kurd
http://ge0.me/4y186ll04/ministry_of_justice