داواکانى بەرزەفتکردن (هەڵوەشاندنەوەی سزای سەر فەرمانبەر)

زنجیرە: 
MOJ30

ئەو داوايانەى کە لە ياساى رێکسازى فەرمانبەرانى دەوڵەت و کەرتى گشتى هاتوون و فەرمانبەران داواى هەڵوەشاندنەوەى ئەو سزايانە دەکەن کە لە سەريان دراوە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادئەنجومەنى شوراى هەرێمدەستەى بەرزەفتکردنى فەرمانبەرانى هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.

مەبەست: 

بەمەبەستى ئەوەى ئەو فەرمانبەرانەى سزا دراون هەڵوەشاندنەوەى يان هەموارکردنەوەى سزاکانيان بکەن.

مەرجەکان: 

١. دەبێت فەرمانبەر بێت لە هەرێمى کوردستان.

٢. دەبێت پێشتر دادخوازى (تظلم) ى لە فەرمانگەکەى خۆى پێشکەش کردبێت.

٣. هەبوونى بڕيارى سزادانى.

بەڵگەنامەکان: 

ئەو بڕيارەى کە دادخوازى (تظلم) لە دژى دەکرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

پارێزەر دەتوانێت، لە رێگەى بريکارنامەوە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. بڕى سێ هەزار (3000) دينار وەك رەسمى داوا بەپێی یاسای رەسمی دادی .

٢.بری (75000) ديناربۆ ئەو داوایانەی قەرەبوی تێدایە.

3.هەر تێچونێک کە دەستە دیاری دەکات و لایەنی دۆراو دەبێ بیدات.

ماوەی پێویست: 

ماوەکەی دیار نیە، بە گوێرەى جۆرى داواکە دەگۆرێت.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى وەزارەتى داد/ ئەنجومەنى شورا، دەستەى بەرزەفتکردن دەکات و دادخوازى پێشکەش دەکات.

٢. بڕيارى کۆتايى وەردەگرێتەوە.

ژوورەکان: 

١. ژووری سەرۆک :دادخوازى پێشکەشى سەرۆکى دەستە دەکات.

٢. ژووری ژمێریاری :رەسمى داواکەى لە ژوورى ژمێريارى دەدات.

٣. ژوورى قەڵەمى دەستە :تۆمار دەکرێت و رۆژى دادبينى ديارى دەکرێت.

واژو: 

١. واژووى سەرۆکى دەستە لە کاتى بەرزکردنەوەى داوا.

٢. واژووى سەرۆکى دەستە و دوو راوێژکار و ئەندامى داواکارى گشتى و لايەنەکانى تر کە لە دادگايیکردن ئامادەبوون.

ژمارەی سەردان: 

سەردان بە گوێرەى داواکە دەگۆرێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. سەردانى پێڕاگەياندنى دادى دەکات بۆ ئەوەى نوسراوى پێڕاگەياندن بۆ داوالێکراو ببات.

٢. نوسراوى هێنانى دۆسيەى داواکار بۆ ئەو شوێنەى کە دۆسيەکەى لێيە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر هیچ فۆرمەک نیە ،داوا پێشکەش دەکات.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، دیوانی وەزارەت

پارێزگاى هەولێر - وەزارەتى دادى حکومەتى هەرێمى کوردستان - شەقامى 60م - چوارڕيانى فرانسوا ميتران - رێگاى عەنکاوە.
ژمارەی مۆبایل:2245508//2245507//2245506
ئیمێل:dad@moj.gov.kurd
http://ge0.me/4y186ll04/ministry_of_justice

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟