داواکاری ڤیزەی هەرێمی کوردستان

زنجیرە: 
DFR3

رایی کردنی فۆرمی داواکاری ڤیزەی پێشکەشکاران لە رێگای نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە دواتر بۆ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەروە پاشان ئاراستەکردنی بۆ وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی رێگا پێدانیان.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەنوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هاوڵاتیانی گشت وڵاتانە تەنها هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە نەبێت کەوا بە رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ رێگەیان پێ نادرێت.

مەبەست: 

بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی بیانی سەردانی کوردستان بکەن . بۆ مەبەستی سەردان و کاری رۆژنامەوانی و بازرگانی و گشتوگوزار.هتد.

مەرجەکان: 

1. دەبێت هاوڵاتی سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات لە هەمان وڵات ئەگەر نەبوو ئەوا لە نزیکترین وڵات کە نوێنەرایەتی لێیە.

2. پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە داواکاری پێشوەختەی ڤیزە

3. کۆپی پاسپۆرت

4. دواتر لە لایەن نوێنەرایەتیەکانەوە ئاراستەی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەکرێت پاشان بە نوسراوی فەرمانگە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت بە مەبەستی رەزامەندی دانیان.

بەڵگەنامەکان: 

تەنها پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری پێشوەختەی ڤیزا و کۆپی پاسپۆرتی پێشکەشکاری داواکاری ڤیزە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر ناتوانرێت، چونکە لە کاتی پڕ کردنەوەی فۆرمەکە پێویستی بە واژوی داواکار هەیە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچووی بە دەستهێنانی ئەم خزمەتە و پڕکردنەوەی فۆرمەکە بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

بە شێوەیەکی گشتی بە پێی ڕێنمایەکانی وەزارەتی ناوخۆ پێویستی بە (15) رۆژ هەیە بەڵام رەنگە هەندێک جار زووتر یان دەنگتر تەواوبێت ئەویش بە پێی کەمی و زۆری کاەرەکان و بەدواداچونیان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ.

هەنگاوەکان: 

1. سەردانی کردنی نوێنەرایەتیەکان و پڕکردنەوەی مەرجەکانی فۆرمی داواکاری ڤیزە و کۆپی پاسپۆرت.

2. هاتنەوەی نوسراوی رێگا پێدانی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە ڕێکەوتی دەرچوونی ڤیزەکە و کۆتایی هاتنی ماوەکەی.

ژوورەکان: 

1. سەردانی کردنی هاوڵاتی بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکەی.

2. ناردنی نوسراوی نوێنەرایەتی رەوانکردنی بە ئیمەیلی تایبەت بۆ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە.

3. دوای پێداچوونەوەیەکی خێرا، نوسراو لە فەرمانگەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ دەنێردرێت.

واژو: 

1. سەرەتا واژوی ئەو هاوڵاتیە لەسەر ئەو فۆرمەی کە پڕی دەکاتەوە .

2. واژوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە و مۆری نوێنەرایەتی لەسەر ئەو نوسراوەی کە دەینێرن.

3. واژوی بەڕێز بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە یان بەرێز جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەسەر ئەو نوسراوەی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت .

4. واژوی بەرێز وەزیری ناوخۆ لەسەر نوسراوەکەیان.

5. ئامادەکردنی نوسراوێکی تایبەت لە لایەن نوێنەرایەتیەوە بە واژوی نوێنەر بۆ هاتنەژوورەوەی هاوڵاتیان بۆ هەرێمی کوردستان.

ژمارەی سەردان: 

1. بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە.

2. بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامی داواکاریکە. (هەندێک جار بە ئیمەیل دەبێت)

3. ماوەی نێوان سەردانی یەکەم و دووەم بەشێوەیەکی گشتی 15 رۆژە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە پێویستە.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ فۆرمی تایبەت بەم خزمەتگوزاریە هەیە. بەڵێ دەبێت پێشوەختە ئەم فۆرمە پڕبکرێتەوە.
هاوپێچەکان: 
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە وڵاتانی دەرەوە

١-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
(Buckingham Gate (4th Floor 23
London SW1E 6LB
Phone:+ 44 (0) 203 301 8340
Fax:+44 (0) 207 828 0257
Email: info@uk.krg.org
Web: https://uk.krg.org
٢-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا
Sixteenth Street، NW 1532
Washington DC 20036
Phone: +1 202 797 7575
Fax: +1 202 821 1870
Email: us@krg.org
Web: https ://us.krg.org
٣-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئوستوراڵیا
P O Box 491 Liverpool
NSW 2170 SydneyAustralia
Phone: + 612 98 22 22 72
Fax: + 612 98 22 22 76
Email: australia@krg.org

٤-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا
Canovagasse7. Apt. 6,1010 Vienna
Phone: + 43 1 50502070
Fax: + 43 1 505020740
Email: representation@at.krg.org
Website: www.austria.krg.org
٥-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا
Avenue Franklin Roosevelt 228
Brussels 1050
Belgium
Phone: +322513
72 28
Fax: +322513
36 79
Email: eu@krg.org
٦-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا
Adresse : 57 Rue de l'Université 75007 Paris
Ouvert du lundi au vendredi de 10:00 à 18:00
Téléphone : +33145442021
Fax : +33145442022
Web:http//france.krg.org
٧-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەلمانیا
Vertretung der Regionalregierung KurdistanIrak
in Deutschland
Postfach 150 101 ∙ 10663 Berlin – Germany
Tel: +49(
0) 302888
4950
Fax: +49(
0) 302888
49529
Email: germany@krg.org
٨-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران
No. 2، Third Street
Zarafshan Avenue
Shahrak –e Gharb
Tehran
Islamic Republic of Iran
Phone: +98 218 858 083 1
Fax: +98 218 858 083 4
Email: iran@krg.org
٩-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتالیا
Via G. Carissimi، 37,00198، Rome، Italy
Phone: +39 06 8535 6943
Fax: +39 06 8535 6943
Mobile: +39 328 6656690
Mobile: +39 32993974130
Email: Italy@krg.org
Web: www.italy.krg.org
١٠-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا
Marszałkowska 72. 16
Warszawa، Poland 00545
Phone : +4812 422 88 22
Phone: +4822 622 22 37
Fax: +4812 429 11 93
Email: poland@krg.org
١١-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روسیا
Krapivensky Lane 4
,Moscow 127051، Russian Federation
Phone: + 7 (495) 937 6667
Mobile:+ 7 (925) 806 5272
Email: Russia@krg.org
Website: www.ruskrg.ru
١٢-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا
C/Calle de Puerto de Santa Maria، 4
Madrid، 28043
Phone: +34 91 436 26 20
Fax: +34 91 435 29 14
Email: info@krgspain.org
Website: https://spain.krg.org
١٣-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید
(Grev Turegatan 38 (2nd floor
Stockholm 114 38
Email: Sweden@krg.org
Phone:+46 (0) 8 410
457 97
Fax: + 46 (0) 8 702 1100
١٤-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سویسرا
Thunstr. 74
CH3006
Bern
Switzerland
Phone: +41 31 352 00 60
Fax: +41 31 352 00 61
Mobile:+41 79 601 35 55
Email: switzerland@krg.org

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟