دامەزراندی نوسینگەی فێرکردنی لێخورینی ئۆتۆمبێڵ

زنجیرە: 
MOI14

دامەزراندی نوسینگەی فێرکردنی لێخورینی ئۆ تۆ مبێڵ.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ناوخۆبەرێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

هەر هاوڵاتیەک بەنیازبێت نوسینگەی فێرکردنی شوفێری بکاتەوە.

مەبەست: 

بە مەبەستی پێدانی مۆ ڵەت بۆ نوسینگەکانی فێرکردنی لێخورینی ئۆ تۆ مبێل َ لەسەر داوی خاوەن نوسینگە.

مەرجەکان: 

١. نوسینی داواکاری لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ی پارێزگا.
٢. شوێنی تایبەتی هەبێت گونجاو بێت لەگەڵ مەرجەکانی لیژنەی پشکنینی نوسینگە.
٣. دابینکردنی (٣) ئۆتۆمبێڵ.
٤. دابینکردنی (٢) فێرکەر بەلایەنی کەم مۆڵەتی شوفێری گشتیان هەبێت.
٥. رەزامەندی ئاسایش.
٦. رەزامەندی پۆ لیس.
٧. پشتگیری موختار .
٨. پشکنینی تەندروستی شوفێرەکان و خاوەن نوسینگە.
٩. باجی دەرامەت.
١٠. رەزامەندی لیژنەی پشکنین.

بەڵگەنامەکان: 

بەڵگەنامە لەلایەن بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێم وەردەگیرێت رەوانەی هاتوچۆی گشتی دەکرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگای پارێزەر.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

رسومات (15,000) وەردەگیرێت لە هاتوچۆ ی گشتی بەشی ژمێریاری.

ماوەی پێویست: 

تەنها (١) یەک رۆژ.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو نوسینی داواکاری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاکان . دوایین هەنگاو لەهاتووچۆ ی گشتی مۆڵەتی رەزامەندی نوسینگەی دەدرێتێ.

ژوورەکان: 

١. سەردانی هاتوچۆ ی گشتی بەشی یاسایی .
٢. ژووری وەرگرتە.
٣. هۆ بەی یاسایی.
٤. ژووری ژمێر یاریی.
٥. ژووری دەرکردە.
٥. ژووری یاسایی بۆ جیاکردنەوەی مامەڵەکان.

واژو: 

١. بەرپرسی هۆ بەی بۆ وردبینیکردن لەمامەڵەو تەواویوونی.
٢. واژوی بەڕێوەبەر بۆ وەرگرتنی رەزامەندی.

ژمارەی سەردان: 

١. رەزامەندی لەسەر داواکاری.
٢. لەکاتی تەواوبوونی مامەڵە.
واتا (2) جار سەردانی هاتوچۆ ی گشتی دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. رەزامەندی ئاسایش.
٢. رەزامەندی بەڵگەو تاوان.
٣. رەزامەندی پۆلیس.
٤. پشتگیری موختار.
٥. پشکنینی تەندروستی شوفێرەکان و خاوەن نوسینگە.
٦. باجی دەرامەت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نییە
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟