دابەش کردنی نەوت

زنجیرە: 
MNR14

لە پارێزگای هەولێر:
پڕۆسەیەکە ئەنجام دەدرێ بۆ دابەش کردنی نەوت بە سەر هاوڵاتیان بە پێی پسولەی خۆراک لە ڕێگای تانکەری گواستنەوەی نەوت لە سەر بنچینەی بنکەکانی نەو شار و دەورو بەر(قازاو ناحیەکان)لە گەڵ بنکەکانی ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای هەولێر.
لە پارێزگای سلێمانی :
بڕی(216) لیتر نەوتی سپی دەدرێتبە هەر ماڵێک بە پێی ئەم سیستەمە تازەیە کە کارتی زیرەکە لە بەرامبەر بڕی (53000) دینار بۆ هەر بەرمیلێک لە ناوەوی شاری سلێمانی .
بڕی (54000) دینار بۆ هەر بەرمیلێک لە دەرەوەی شار (قەزاو ناحیەو گوندەکان)
لە پارێزگای دهۆک:
بەلاڤ کرنا گازا سپی لسەر هاولاتیین ئاکنجیێنپارێزگەها دهۆکێو هەروەسا قوتابخانەو دام و دەزگەهێن میری و پێتڤی.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

لە پارێزگای (هەولێر وە سلێمانی): بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی دانیشتووی سنوری ئیدارەی پارێزگای سلێمانی.
لە پارێزگای دهۆک: بو هەمی هاولاتیا و نانپێژیا قوتابخانەو دامو دەزگەهێن میری.

مەبەست: 

لە پارێزگای (هەولێر-سلێمانی-دهۆک):
بۆ دابەش کردنی بەشە نەوتی دیاری کراوی هەر خێزانێک بە یەکسانی .

مەرجەکان: 

لە پارێزگای هەولێر:
١.پێویستە ئە هاوڵاتیەیی کە نەوت وەردەگرێت پسولەی خۆراکی دوا ساڵی هەبێت.
٢.وەرگرتنی بڕی ئە پارە دیاری کراوەی کە لە لایەن حکومەتی هەرێم کە دیاری دەکرێتبۆ هەر سەرۆک خێزانیک.

لە پارێزگای سلێمانی:
١.هەبوونی کارتی زیرەک بۆ ئە مەبەستە دابەشکرابوو بە سەر هولاتیان دا.
٢.کۆپیەک لە ناسنامە وە یان فۆڕمی خۆراکی خاوەن کارتەکە .
٣.دانی بڕی (53000) دینار بۆ هەر 216 ليتر نەوتی سپی.

لە پارێزگای دهۆک:
١.بو هاولاتیان هەبوونا فۆڕمێ خۆراک.
٢.بو نانپیژيا هەبوونا دەست ويزريا و پشتگیری ژ لاێێ ڕێڤەبەریا چاڤدێریا بازرگانێ.

بەڵگەنامەکان: 

لە پارێزگای هەولێر :

١.هێنانی چەکی پارەی باوڕپێکراو لە بانک : تاكو بە گوێرەی ژمارەی بەرمیلەکان بريكارى خۆراك پارە بدات بە لیژنەی ناوبراو ەک داهات بۆ حكومەت دەبێت.
٢.هێنانی ليستى سەرۆک خێزانەکان: بۆ بەراورد کردنی ژمارەی سەرۆک خێزانەکان بريكار لە گەڵ لیستی لیژنەی دابەش کردن .

لە پارێزگای سلێمانی :

1. کارتی زیرەکی نەوتی سپی ماڵان .
2. کۆپی ناسنامە یان فۆڕمی خۆراکی خاوەن کارتەکە .

لە پارێزگای دهۆک :

بتنێ پێتڤی ب نڤیسارا چاڤدێری بازرگانی هەیە بو نانپيژ و هەر وەسا لیژنا تەخمینێ بو دام و دازگەهێن میری و بو نەفتا هاولاتيا پێتڤیە ب ڕێکا بریکارێن خوراكى بەڵگە نامەێیت خۆ ئامادە بکەت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە پارێزگای هەولێر :بەڵێ دەتوانێت ، لە بەر ژمارەی ئە خێزانانەی لە لایەن هەر بریکارێکی خۆراک دیاری کراوە بە ناو بە ژمارەی فۆڕمی خۆراک.
لە پارێزگای ( سلێمانی وە دهۆک): نەخێر.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

لە پارێزگای هەولێر:

-ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی هیچ ڕسوماتێک لە بریکارەکان وەرناگرین تەنها بڕی ئە پارەیە وەردەگرین لە بریکارەکان کە حکومەت دیاری دەکات کە ۆ هەر سەرۆک خێزانێ بڕی (50000) وەردەگرێت بە شێوەی چەک کە ئاماژەمان پێ کردووە بۆ ناو شارى هەولێر و دەورو بەر.
-(51000)بۆ ناوچە شاخاویەکان وەردەگیرێت بە پێی نوسراومان (700)لە بەرواری (26/9/2016.)پاڵپشت بە نوسراوی پارێزگای هەولێر( 6157 )لە بەرواری 28/9/ 2016 كە هوپێچ کراوە.
- وە خاوەن بريكارى خۆراك بڕِى (1500) هەزارو پێنج سەد دينار بەنەقد لە هاوڵاتیان وەردەگریت وەک قازانج.

لە پارێزگای سلێمانی:

بڕی (53000) دينار بۆهەر ماڵێک کە کاتی زیرەکی هەبێت لە ناو شار .
بڕی (54000) دينار بۆ هەر ماڵیک کە کارت زیرەکی هەبێت لە دەرەوەی شار (قەزاو ناحیەو گوندەکان).

لە پارێزگای دهۆك : بێ بەرامبەرە .

ماوەی پێویست: 

لە پارێزگای هەلێر :دواى ئاگادار کردنەوەی بريكارى خۆراک بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هاوڵاتی دەتوانێت ئەم خزمەتە بە دەست بهێنێت. بۆ هەر خێزانێک بە ماوەی کاتژمێرێك.
لە پارێزگای سلێمانی : کاتێك بڕی نەوتی تەواو هەبێت لە عەمبارەکاندا پێویستیمان بە ماوەی (3)مانگ هەیە بۆ تەواو کردنی دابەش کردنی نەوت بە سەر سەرجەم خێزانەکانی سنوری ئیدارەی پارێزگای سلێمانی و هەڵبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان ، وە بۆ هەر خێزانێک کاتژمێرێکی پێویستە .
لە پارێزگای دهۆک: بۆ هەر خێزانێک کاتژمێرێکی پێویستە.

هەنگاوەکان: 

لە پارێزگای هەولێر:
١.ئاگادارکردنەوەی بریکارەکانی خۆراک بۆ دیاری کردنی وەرگرتنی بەشە نەوتی هاوڵاتیان و ئامادە کردنی چەکی پارەی بڕی بەرمیلەکان بۆ لیژنەی دابەش کردنی نەوتی بریکارەکان .
٢.ئاگادار کردنەوەی هاوڵاتیان لە لایەن بریکارەکانی خۆراک بۆ ئامادە بوونی بەرمیلی بەتاڵ.
٣.دووای ئامادە بوونی بەرمیلی هاوڵاتیان , لە ڕێگای تانکەری گواستنەوەی نەوت بەرمیلەکانیان بۆ پڕ دەکرێت واتە (216) لیتر بۆ هەر سەرۆک خێزانێک .
٤.دواين هەنگاو ، لە لایەن لیژنەی ناوبراو سەردانی شوێنی دابەش کردن دەکەن بۆ ئەوەی بزانرێت ئایە بەرمیلەکان بە تەواوی پڕ کراوە .

لە پارێزگای سلێمانی :
لە هەنگاوی یەکەمدا ، پێویست بە هەبوونی کارتی زیرەک دەکات پاشان لە هەنگاوی کۆتایی دابەش کردنی نەوتەکەیە .
لە پارێزگای دهۆک:
١.پێداچوونا ڕێڤەبەریا چاڤدێریا بازرگانێ ( بو نان پيژى ) و لیژنا خەملاندنێ بو دام و دەزگەهێن ميرى.
٢.پێداچوونا ڕێڤەبەریا مە .

ژوورەکان: 

لە پارێزگای هەولێر:
دواى ئاگادار کردنەوەی بریکارەکان تەنها یەک جار سەردانی یەک ژووری لیژنەی دابەش کردنی نەوت دەکات بە مەبەستی هێنانی چەکی پارە لە گەڵ لیستی سەرۆک خێزانەکان بۆ ئەوەئ ژمارەی سەرۆک خێزانەکان دیاری بکرێت و بەراورد بکرێ لە گەڵ لیستی لیژنەى ناوبراو .

لە پارێزگای سلێمانی :
هیچ هەنگاوێکی پێویست نیە هاوڵاتی بە کارتی زیرەک لە بەر ماڵەکەی وەریدەگرێت .

لە پارێزگای دهۆک:
دەمێ دابەش کرنا بەرهەمێن نەوتا پسی لسەر هاولاتیان پێتڤی بشیوی خوارێ بهێتە بجێهینان:
١. وەرگرتنا پسولا ژ لایێ لیژنێن تایبەت بو هاولاتيان .
٢.دابسشکرنا بەرهەمێ ژ لاێی بەلێندەرێ كار بو دکەڤیت.
تێبینی : هیچ هاولاتیەک سەرەدانا بارەگایە ڕێڤەبەریێ ناکەت بو ڤی مەرەمێ بەرەوڤاژى ڤێ چەندێ. لیژنا تایبەت ب هەماهەنگی دگەل پارێزگەهێ ب كارێ دابەش کرنێ ڕادبيت و گەهاندنا ، بەرهەمێ بو دەرگەهێ هاولاتى

واژو: 

لە پارێزگای هەولێر :

تەنها واژووی سەرۆک لیژنەی دابەش کردنی نەوتی پێویستە ، بۆ دابین کردنی بڕی نەوتی پێویست بە سەر بریکارەکە بۆ ئەم ڕۆژەی کە دیاری کراوە .

لە پارێزگای سلێمانی :

هیچ وژوویەکی پێویست نیە ، چونکە ڕاستوخۆیە و بە کارتی زیرەک دەدرێ بە هاوڵاتیان لە لایەن کۆمپانیای کەرتی تایبەتەوە .
ئەرکی بەڕێوەبەرایەتیمان تەنها چاودێری کردنی پڕۆسەکەیە .

لە پارێزگای دهۆک:

دوو واژوو پێویستە :
١. هوبا بەهەمێن نەفتی ، فەرمانبەرێ بەرپرس ژ بەهەمێ.
٢. ژمێریاری .
واژوویا هوبا بەهەمێن نەفتی ژ بەردا پلانا دابەش کرنێ ب شێوەکی دورست و ڕێك و پێك بهێتە كرن و بەلانسا عمبارێن نەفتێ بەرچاڤـ بهێتە وەرگرتن .
واژوویا ژمێریاری پێویستە ژ بەر وەرگرتنا پارێ پێتڤی ل دویڤ ڕێنمایا.

ژمارەی سەردان: 

لە پارێزگای هەولێر:تەنها یەک جار سەردانی دەکات بۆ وەرگرتنی بڕە نەوتی دیاری کراو.
لە پارێزگای سلێمانی :
پێویست بە سەردان ناكات جگە لە کاتی بوونی کێشە وەک ونبوونی کارتە زیرەکەکەی ..
لە پارێزگای دهۆک:
دابەش کرنا نەفتێ لسەر هاولاتيان پێویست ناکات هاولاتی سەرەدانە ڕێڤەبەریێ بکات ژ بو بە ڤەهینانا ڤێ خزمەتێ .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

لە پارێزگای هەولیر:
ئەگەر سەرۆک خێزانیک تازە پڕۆسەی هاوسەرگیری کردبوو وە ناوی لە لیستی سەرۆک خێزانەکان نەبوو لە لایەن بریکار , ئەوا پێویستە سەردانی کۆمپانیای دابەش کردنی پسولەی خۆراک بکات نوسراوێكى فەرمى لە لایەن کۆمپانیای ناوبراو تاكو فۆڕمی خۆراکی بۆ دەردەچێت بۆ ئەوەی بێ بەش نەبێت لە پێدانی بڕە نەوتەکە.
لە پرێزگای سلێمانی :
پێویست بە سەردانی هیچ بەڕێوەبەرایەتیەک ناكات.
لە پارێزگای دهۆک:
هاولاتی سەرەدانی برکارێن بەلاڤ کرنا ئاهێن خارنێ دکەت بو وەرگرتنا پسولا نەفتی ،
کۆمپانیا تایبەت مەند یا بەلاڤ کرنا نەفتێ سپی ل سەر هاولاتيان ڕادبيت ب ب گەهاندنا نوتێ سپی بو مالێن هاولاتی .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
لە پارێزگای (هەولێر-سلێمانی-دهۆک): نەخێر پێویستی بە فۆڕم نیە نە لە ئێستاو نە لە داهاتوودا وە پێوەستی بە عەریزە نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

زانیاری ئەدرەسی سەدانی هاڵاتی-وەزارەتى سامانەسروشتيەكان (بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەلێر- بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانى- بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر:

ژمارە تەلەفۆن:0662538525
شوێن:فلکەی باز پشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە
ئیمەیڵ:ZANEARYNAWT@YAHOO.COM

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی:

ژمارە تەلەفۆن:07480650738
شوێن:کازیوە تەنیشت دیلان سیتی
ئیمەیڵ:dsgeoserv2004@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک:

ژمارە تەلەفۆن:0667620765
شوێن:جادەی نزارکی نزیک زانکۆیا جیهان
ئیمەیڵ:duhoknaft@yahoo.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟