دابەشکردنی ئارد

زنجیرە: 
MTI15

بریتیە لە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتیان لە لایەن بریکارەکان بە پسولەی خۆراک.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانیکۆمپانیای دروستکراوی دانەوێلە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ گشت هاوڵاتیانی شار و قەزاکان و دەوروبەری.

مەبەست: 

بۆ دابەشکردنی ئارد بەسەر هاوڵاتیان.

مەرجەکان: 

١. لایەنی داواکار فەرمانبەر نەبێت.

٢. شوێنی گونجاوی هەبێت.

٣. تەمەنی لە (18) ساڵ کەمتر نەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی.

٢. رەگەزنامەی عێراقی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، ئەم خزمەتە لە لایەن نوێنەرەوە بەدەست ناهێنرێت دەبێت خاوەن بریکار واتا خاوەن مۆڵەتەکە خۆی دابەشی بکات.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(7،500) بۆ بەخشینی مۆڵەت.

(2،500) بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەت.

ماوەی پێویست: 

(2) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

١. هاتوو و دەرچوو.

٢. بەڕێوەبەر.

٣. ژمێریاری.

٤. بریکاری.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (4) ژوور دەکات:

١. هاتوو و دەرچوو بۆ هێنانی پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی.

٢. بەڕێوەبەر بۆ سەرپەرشتیاری کۆتایی کارەکە.

٣. بریکاری بۆ دەرهێنانی هەویە.

٤. ژمێریاری بۆ بڕینی پسولەی رسومات.

واژو: 

(2) واژوو پێویستە:

١. بەڕێوەبەر بۆ رەزامەندی کۆتایی.

٢. بەرپرسی بریکاری بۆ کۆتایی کارەکە و وەرگرتنی مۆڵەت.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2)جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. پارێزگا: لیژنەی ئابوری بۆ هێنانی پشتگیری.

٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی بۆ پێدانی بڕیاری بریکاری.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟