دابینکردنی پارەی تێچووی خوێندنی ساڵانە بۆ کوڕ و کچ و خێزانی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراوان(پێدانی دەرماڵەی مانگانە و دەرماڵەی نیشتەجێ بوون)

زنجیرە: 
MOMA13

ئەم خزمەتە پێشکەش بە کەسوکاری شەهیدان (کچ، کور) دەکرێت بە پێدانی کرێی ساڵانەی خوێندن بە کچ و کوڕی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو ئەویش بریتیە لەو بڕە پارەیەی کە لە بەرامبەر کرێی خوێندن لە (خوێندگا، پەیمانگا، زانکۆ، ماستەر و دکتورا) ئەهلیەکان خەرج دەکرێت، و هەروەها پێدانی دەرماڵەی مانگانەی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران لە قۆناغی خوێندن لە زانکۆ، و پێدانی دەرماڵەی نیشتەجێبوونی قوتابیان و خوێندکاران بە بڕی تەنها (50000) پەنجا هەزار دینار بۆ کرێی مانگانەی نیشتەجێبوونیان بۆئەوانەی لە دەرەوەی شارن، و هەروەها پێدانی دەرماڵەی خوێندن بە بڕی تەنها (50000) پەنجا هەزار دینار، هەروەها خێزانی شەهید دەتوانێ سوودمەند بێ لە وەرگرتنی دەرماڵەی خوێندن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانبەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی شەھیدان و ئەنفالکراوانبەشی پەروەردە
مافی وەدەستهێنان: 

١. کرێی خوێندن تەنها کچ و کورانی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراوان دەگرێتەوە.

٢. دەرماڵەی خوێندن کچ و کوڕ و خێزانی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو دەگرێتەوە.

مەبەست: 

بەمەبەستی جێبەجێ كردنى ياساى ماف و ئيمتيازاتى كەسوكارى شەهيدان و ئەنفالكراوان و هاندانی (كچ ,كوڕ, خێزاني ) شەهيدی سەنگەر و ئەنفالكراو بۆ بەردەواميدان بە خوێندن و بە دەستهێناني بڕوانامەى بەرزی لە ئاستە جياجياكانی خوێندن.

مەرجەکان: 

١. ناوی تۆمارکرابێت وەکو شەهیدی سەنگەر یاخود ئەنفالکراو.

٢. دەبێت ساڵی یەکەمی خوێندنی بێ واتا ئەگەر دەرنەچوو پارەی بۆ خەرج ناکرێت لە هەمان قۆناغی پێشوو.

٣. قوتابی و خوێندکار دەتوانێت یەکجار سوودمەندبێ لە وەرگرتنی کرێی خوێندن بۆ ساڵانی خوێندنی لە زانکۆ حکومی و ناحکومی.

بەڵگەنامەکان: 

١. هێنانی ناسنامەی شەهید, بۆ دلڵنيابوون لە جۆى شەهيد و فايلى شەهيد.

٢. هێنانی ناسنامەی قوتابی و خوێندکار لە زانکۆ بۆ دڵنيابوون لە ناو و بەردەوامى خوێندن.

٣. پشتگیری زانکۆ وە پشتڕاست کرابێت کە بەردەوامە لە خوێندن.

٤. هێنانی فۆڕمی زانکۆی تایبەتمەند.

٥. پسوولەی ژمێریاری.

٦. کارتی زانیاری تاکو بزانرێت قوتابی و خوێندکار دەرەکیە یان نا.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، بە حجەی وصایە بۆ ئەو منداڵانەی کە لە خوار تەمەنی18 ساڵن لە لایەن بە خێوکەرەکەی بەدەست دەهێنرێت، هەروەها دەکرێت لە رێگەی بریکارنامەی تایبەت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ جۆرە تێچوویەکی نیە.

ماوەی پێویست: 

(4) مانگ، بۆ ئەوەی قوتابی یان خوێندکار تەواو جێگیر کرابێت لە خوێندن و وەرزی یەکەمی قۆناغی خوێندنی بڕی بێت.

هەنگاوەکان: 

١. پڕکردنەوەی فورمی تایبەت بە وەرگرتنی خویندکار یاخود قوتابی لە زانکوی تایبەتمەند و پێشکەشکردنی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاریزگایەکە.

٢. بە یەک چەک پارەکە رەوانەی ژمێریاری زانکوی تایبەتمەند دەکرێت بۆ ئەو قۆناغەی تیادا دەخوێنێت.

ژوورەکان: 

١. سەردانی بەرپرسی بەشی پەروەردە لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

٢. بەڕێوەبەری وردبینی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ وردبینیکردنی راستی و دروستی زانیاریەکان.

٣. بانکی زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ پشتراستکردنەوە ئایا شەهیدی سەنگەرە یان ئەنفالکراو.

٤. بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان بۆ واژووکردن و ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ زانکوی تایبەتمەند.

٥. دواتر فۆرمەکە رەوانەی زانکۆ دەکرێت.

٦. دواتر زانکۆ بە لیستیکی تایبەت ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان دەکاتەوە.

٧. بە یەک چەک پارەکە رەوانەی ژمێریاری زانکوی تایبەتمەند دەکرێت.

واژو: 

١. واژووی بەڕێوەبەری بەشی پەروەردە لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ / ناردنی فورمی پرکراو بۆ زانکوی تایبەتمەند.

٢. واژووی بەڕێوەبەری وردبینی بۆ راست و دروستی زانیاریەکان.

٣. واژووی بەڕێوەبەری بانکی زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان لەسەر دروستی زانیاریەکان ئایا شەهیدی سەنگەرە یان ئەنفالکراوە.

٤. واژوو و رەزامەندی بەڕێوەبەراتی گەنجینە بۆ تمویلکردنی بری پارەکە و فەرمان دەرکردنی لە لایەن گەنجینەوە.

٥. گەنجینە فەرمانەکە ئاڕاستەی بەڕێوەبەراتییەکان دەکاتەوە بە مەبەستی تمویلکردنی پارەکە.

٦. واژووی بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان وەک بەرپرسی راستەوخۆ لەم بەڕێوەبەراتیە بۆ ئاڕاستەکردنی نوسراوە بۆ زانکوی تایبەتمەند.

ژمارەی سەردان: 

2 رۆژ
بۆ وەرگرتنی کرێی خوێندن یەک جار فۆرمەکە پردەکاتەوە،
بۆ دەڕماڵەی خوێندن یەک جار بەلام ئەگەر هاتوو قوتابی وخوێندکار لە دەرەووەی شار نیشتەجێبوو ئەوا پیویستە 2 دوو جار سەردانی بەریوەبەرایەتیەکە بکەن بۆ بەدەستهێنانی خزمەتەکە، بەلام ئەگەر هاتوو قوتابی و خوێندکار لە ناوشار بن ئەوا یەک جار دەبی سەردان بکەن.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

وەزارەتی دارایی: بەڕێوەبەرایەتی گەنجینە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی پارەی تەرخانکراو.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵی فورمی تایبەت هەیە کە هاوپێچ کراوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان

1. وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517956724
ئیمێل:divan@moma.krg

2. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەولێر . هەولێر – تەنیشت مزگەوتی گەورەی ئازادی
ژمارەی مۆبایل:07518837249
ئیمێل:b.g.shaheedanhswler@gmail.com

3. بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517352472
ئیمێل:b.g.xzmetguzari@gmail.com

4. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / سلێمانی. کوردستان : سلێمانی – کارێزە وشکە
ژمارەی مۆبایل:0533287832--0533287831
ئیمێل:shahidanwanfal@gmail.com

5. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / دهوک. کوردستان : دهوک – نزارکا نوی
ژمارەی مۆبایل:07515059279
ئیمێل:duhok.shehidan@yahoo.com

6. بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / کەرکوک. کوردستان : کەرکوک – شوراو
ژمارەی مۆبایل:07705806462
ئیمێل:shehidan@yahoo.com

7.بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان/هەڵەبجە ،کوردستان -شوقاکانی عەنەب
ژمارەی مۆبایل:0538850337
ئیمێل:gdmaa.halabja@gmail.com

8. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / گەرمیان. کوردستان : کەلار– ناحیە رزگاری
ژمارەی مۆبایل:0748641296
ئیمێل:shahedan٧٤@yahoo.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟