دابینکردنی منحەی مانگانە بۆ زیندانی و راگیراوی سیاسی

زنجیرە: 
MOMA04

منحەیەکی مانگانەیە دەگۆڕێت بەپێی شێوەی گیرانەکەی و هەروەها ساڵانی زیندانییەکەی و ئەگەر زیندانیەکە موچە خۆر بێت دەتوانێت تا ماوەی (10) ساڵ منحە و موچەکە وەربگرێت پاش (10) ساڵەکە دەتوانێت کامیان باشترە ئەوە هەڵبژێرێت و ئەم منحەیە دەدرێت بە وەرەسەکانی لە کاتی کۆچکردنی زیندانی. و هەر زیندانیەک یان گیراوێک دۆسیەکەی یەکلایی بکرێتەوە ئەم منحەیەی بۆ خەرج دەکرێت لە بەرواری (1/7/2009).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانبەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو کەسانەیە کە زیندانی کرابن یان گیرابن یان راگیرابن بەهۆی ناڕەزای دەربڕین لە دژی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق تا (9/4/2003) یان بەهۆی رادەربڕین یان ئینتیمای نیشتیمانی و سیاسی یان یارمەتیدان وبەشداریکردن لە بزوتنەوەی رزگاریخوازەکانی کوردستان ئەگەر لە ژیاندا مابێت، و بۆ وەرەسەکانی کە دەکاتە (خێزانی و منداڵەکانی) و هەروەها (دایکی و باوکی) ئەگەر زیندانی لە ژیاندا نەمابوو.

مەبەست: 

بە مەبەستی هاوکاریکردنی لە دابینکردنی ژیانێکی گونجاو بۆ خۆی و خانەوادەکەی و قەرەبوکردنەوەیەتی لە رووی مادی و مەعنەوی لە بەرامبەر ئەو ئازارو مەینەتییانەی کە دووچاری بوەتەوە لە زینداندا.

مەرجەکان: 

١. دەبێت داواکار ناوی پشتڕاست کرابێتەوە وەک زیندانی و راگیراوی سیاسی لە لایەن لیژنەی تایبەت بە تێڕوانین لە داواکاری زیندانییە سیاسیەکان بە پێی یاسای ژمارە (11) ی ساڵی (2011) ی پەرلەمانی کوردستان وەپەیڕەوی ژمارە (10) ی ساڵی (2012) و رێنمایی وەرگرتن.

٢. ئەگەر لە ژیاندا نەمابێت یەکێک لە وەرەسەکانی کە دەکاتە (خێزان، منداڵەکان، دایک، باوک) منحەکە وەردەگرن.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی زیندانی و راگیراوی سیاسی.

٢. ناسنامەی باری کەسە زیندانیەکە ئەگەر لە ژیاندا مابوو.

٣. ئەگەر زیندانیەکە لە ژیاندا نەمابوو ناسنامەی وارسەکەی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەتوانرێت لە رێگای نوێنەرەوە بەدەستبهێنرێت بەمەرجێک بریکارنامەی زیندانیەکەی هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ جۆرە خەرجیەکی نیە.

ماوەی پێویست: 

تەنها (1) کاتژمێری پێویستە.

هەنگاوەکان: 

تەنها پێویستە لەسەری مانگانە لە کاتی دابەشکردنی منحەی زیندانییە سیاسیەکاندا سەردانی بانکی تایبەت بە دابەشکردنی منحەکە بکات لە شارو شارۆچکەکان.

ژوورەکان: 

پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکات بەڵکو بەڕێوبەرایەتی هەموو کارەکانی بۆ ئەنجام دەدات تەنها پێویستە سەردانی بانکی تایبەت بە دابەشکردنی منحەکەی بکات.

واژو: 

تەنها (2) واژووی پێویستە ئەوانیش :

١. واژووی بەڕێوبەری کاروباری زیندانیە سیاسیەکان بۆ رێکخستنی لیستەکان.

٢ واژووی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ دەرکردنی فەرمانی خەرجکردنەکە.

ژمارەی سەردان: 

پێویست ناکات سەردانی بەڕێوبەرایەتی بکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها پێویستە لەسەری سەردانی لقی بانکی تایبەت بە دابەشکردنی منحەی زیندانی و راگیراوی سیاسی بکات لە شارەکەی کە سەر بە وەزارەتی دارایە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر هیچ جۆرە فۆرمیکی پێویست نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان

بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان.هەولێر - ڕێگەی کۆیە-گەڕەکی هەڤاڵان –تەنیشت چێشتخانەی لادێ .
ژمارەی مۆبایل:07504950463
ئیمێل:zindani_syasi@yahoo.com
بەشە زیندانیە سیاسیەکان – بەڕیوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی,کارێزە وشکە
ژمارەی مۆبایل:0533287832---0533287831
ئیمێل:shahidanwanfal@gmail.com
بەشە زیندانیە سیاسیەکان – بەڕیوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهوک.دهوک – نزارکا نوێ .
ژمارەی مۆبایل:07515059279
ئیمێل:duhok.shehidan@yahoo.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟