دابینکردنی مافى خانەنیشنى بۆ میراتگران (کەرتی شارستانی)

زنجیرە: 
MOF18

دابین کردنى مافى خانەنیشنى بۆ میراتگرانى فەرمانبەران کاتیک لە ڕاژە کۆچى دوایى دەکەن جا میراتگر (باوک یان دایک یان کچ یان کور یان خوشک )بێت بە مەرجێک بە پێ ى یاسای خانەنشینى شایستەى بەشە بوودجەى خانەنشینى بێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنیشین
مافی وەدەستهێنان: 

میراتگری فەرمانبەری کەرتى گشتى شارستانی.

مەبەست: 

دابینکردنی مافى خانەنشینی بۆ میراتگری فەرمانبەر و خانەنشینی کەرتى گشتى شارستانی.

مەرجەکان: 

١/کۆچکردوو دەبیت فەرمانبەرى حکومەت بیت و بە شێویەکى فەرمى دامەزرا بیت و بەردەوام بێت لە خزمەت پیش کۆچ کردن .
٢/فەرمانبەرى کۆچ کردوو لە کاتى خزمەت کۆچى دوایى کردبیت یاخود لەکاتى خانشینى کۆچى دوایى کردبێت ئەوە میراتگرانیان ڕاستەوخۆ سەردانى لقەکانى خانەنشین دەکەن و مووچە بۆ میراتگران دابین دەکرێت.
٣/میراتگر بە پێ ى مادە(13 )لە یاسای خانەنشینى یەکگرتەوو ژمارە (27)ى ساڵى 2006 ى هەموار کراو هەر میراتگریک مەرجەکانى شایستە بوون بۆ مافى خانەنشینى دیارى کراوە کە لە خوارەوە بە کورتى ئاماژە بە مەرجەکانى دراوە شایستەى بەشە مووچەى خانەنشینى بێت .
٤/باوک تووشى پەککەوتنى هەمیشەیى هاتبێت و توانى دابین کردنى بژیوى ژیانى نەبیت وە ئەمەش بە راپورتى پزیشکى دەبیت.
٥/دایک هیج داهاتیکى تایبەتى نەبیت .
٦/کچ ناکام بێت یاخود قوتابى بێت یان کچى مالەوە بیت و شووى نەکردبێت.
٧/کور ناکام بێت یاخود قوتابى بێت یان تووشى پەککەوتنى هەمیشەیى هاتبێت ئەمەش بە راپورتى پزیشکى دەبێت.
٨/خوشک پێویستە کۆچ کردوو سەلت بێت و دایک و باوکیان پێش خویان کۆچى دواییان کردبێت وە هيچ داهاتێکى تایبەتى نەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

ئەو بەڵگەنامانەى کە پێویستن لەگەڵ مامەلەى خانە نشینى رەوانە بکرێت .
*فەرمانى وەزارى و فەرمانى کارگیرى ترقین قید کردنى کۆچ کردوو.
*بریارى چەسپاندنى تەمەن .
*دەفتەرى راژە .
*هەر جۆریک لە خزمەت کە بۆى هەژمار کرابێت لەگەڵ بەڵگەکانى هەژمار کردن .
*دواى سەرمووچەى کە وەرى گرتەوە لە فەرمانگەکەى .
*پاکانە ئەستۆى کە لە فەرمانگەکەى بۆى ئەنجامدراوە .
*بروانامەى دوا مووچە (شهادە اخر راتب) .
*بەڵگەنامەى کۆچى دوایی.
*دابەشنامەى شەرعى .
*وێنەى تۆمارى خێزان(صورە قید).
*رەگەزنامەى عیراقى کۆچ کردوو لەگەل هى میراتگرە شایستەبووەکان.
*ناسنامەى بارى شارستانى کۆچ کردوولەگەل هى میراتگرە پیویستە خێزانى کۆچ کردوو ناسنامەى بارى شارستانى بکات (ارملە)
*سێ وێنەى رەنگا و رەنگى هەر یەک لە میراتگرانى شایستەبوونى .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەکرێت میراتگر لە رێگەى بریکارنامەى تایبەت مامەلەکەى ئەنجام بدات بەڵام ساڵانە ئەمادە بوونى خۆى پێشان بدات وە کار بە بریکارنامەى گشتى ناکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

ئەگەر مامەڵەکەى بى کەم وکورى هاتبێت و هێچ کێشەى نەبێت بە (3 ) رۆژ مامەڵەکەى تەواو دەبێت.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم:- مامەڵەکەى لە فەرمانگەى فەرمانبەرى کۆچ کردوو دەهێنن و سەردانى بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پەیوەندار دەکەن .

دواین هەنگاو:-سەردانى بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پەیوەنداربۆ وەرگرتنەوەى ناسنامەکەی.

ژوورەکان: 

هەنگاوەکان و ژوورەکان:
١- بەشی دەرکردە و وەرگرتە ؛-بۆ وەرگرتنی مامەڵەکە.
٢- کردنەوەى فایل.
٣- بەشى یاسایى:- بۆ وەرگرتنى بەڵێننامە.
٤-دابین کردنى مووچە / بۆ دیارى کردنى راژە و دابین کردنى مووچەى خانەنشینى.
٥-ووردبینى /بۆ ووردبین کردنى مامەلەکەى .
٦-چاپ /بۆ چاپ کردنى نوسراوەکان.
٧-ژوورى ناسنامە و دەرکرتنى ناسنامە.
٨-واژووى بەرێوەبەرى گشتى .
٩-دەرکردە و وەرگرتە بۆ صادر کردن.

واژو: 

١. واژوى بەڕێوەبەرى گشتی :-بۆ واژووی گشت مامەڵەکە.
٢. واژوى بەڕێوەبەرى تەرخانکردن :-بۆ ووردبینی کردنی کۆتایی ماڵەکە.
٣. واژوى فەرمانبەرى تایبەت :-بۆ دیاری کردنی مووچەی خانەنشینی وڕاژە هەروەهاپڕکڕدنەوەی کارتی
خانەنشین.
٤. واژوى بەڕێوەبەرى بەشى یاسایى :-بۆ واژووکردنی بەڵێنامەی میراتگران.
٥. واژوى وردبین :-بۆووردبینی کردنی سەرەتایی مامەڵەکە.

ژمارەی سەردان: 

تەنها یەک جارى سەردان دەکات جگە لەو حاڵەتانەى کە لە داهاتوو سەردانى دەکات لە کاتى هەبوونى کێشە .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

میراتگران مامەڵەى کۆچ کردن ئەنجام دەدن بە دەرکرتنى وەفاتنامە لە وەزارەتى تەندروستى و قسام شرعى لە دادگا و صورە قید لە دایرەى نفوس باشان پێشکەشى ئەو فەرمانگەیە دەکەن کە کۆچ کردوو دەوامى تێدا کردووە پاشان لە لایەن فەرمانگەکەى مامەڵەکەى رەوانەى خانەنشینى دەکرى بەڵام ئەگەر خانەنشین کۆچى دوایی کردبوو بەڵگەنامەکان راستەوخۆ بێشکەشى لقەکانى خانەنشینى دەکرێت(ئەو لقەى کە دۆسیەى خانەنشینى کۆچکردووى لایە) .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هێچ فۆرمیکى تایبەت نییە کە پڕبکرێتەوە.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟