دابینکردنی (فلم باج) (Dose meter) ی کەسی (قیاس کمیە الاشعە المستلمە)

زنجیرە: 
DENV04

بۆ زانینی رێژەی بەرکەوتنی تیشک.

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە
مافی وەدەستهێنان: 

١. کەرتی گشتی.

٢. کەرتی تایبەت.

مەبەست: 

بۆ پاراستنی کارمەند لەبەشی تیشک لە (ماددەی تیشکدەر).

مەرجەکان: 

مەرجەکەی تەنها نوسراوێک بکرێت لەلایەن نەخۆشخانەوە بۆ دابینکردنی (فلم باج) واتا (Dose meter) .

بەڵگەنامەکان: 

نوسراوێک لەلایەن نەخۆشخانەکان دەکرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت لەرێگای بریکارەنامەوە بەدەست بھێندرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. نرخی فلم باج بۆ کەرتی تایبەت (5،000) پینج هەزار دیناری عێراقی.

٢. نرخی فلم باج بۆ کەرتی گشتی (3،000) سێ هەزار دیناری عێراقی.

٣. نرخی هەڵگری فلم باج (حامل فلم باج) بۆ کەرتی گشتی و تایبەت (10،000) دە هەزار دینار .
تێبینی:
أ. فلم باجەکان سێ مانگ جارێک نوێ دەکرێتەوە.
ب. هەڵگری فلم باج (حامل فلم باج) بە شێوەی بەردەوام بەکاردەهێنرێت یەک جار وەردەگیرێت پێویست بە نوێ کردنەوە ناکات.

ماوەی پێویست: 

(15) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە لەبەر ئەوەی فلم باجەکان لە بەغداد دەنێردرێت.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانی بەشی تیشک لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە .

٢. پێدانی فۆرم بۆ پڕکردنەوەی (فۆرمی پشکنینی پزیشکی)

٣. ناردنی فۆرمەکە بۆ بەغدا (وەزارەتی ژینگەی عێراق) پاش پرکردنەوەی.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (5) ژوور دەکات:

١. وەرگرتە.

٢. بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری.

٣. بەشی تیشک.

٤. بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری.

٥. دەرکردە.

واژو: 

(1) واژوو پێویستە:

واژووی بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری، لەبەر ئەوەی بەرپرسی راستەخۆی ئەو فەرمانبەرانەیە کەوا (Dose meter) بۆیان دەکرێت.

ژمارەی سەردان: 

سەردانیەکە بەپێی ی مامەڵە دەبێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. وەزارەتی ژینگەی عێراق.

٢. وەزارەتی تەندروستی.
هۆکاری سەردانی ئەم دوو شوێنە بۆ گرتنەبەری رێگا چارەیەکی گونجاو بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگە لەمەترسی تیشکی ئایۆنی و نائایۆنی بەهەماهەنگی لەگەل لایەنی پەیوەندیدار کە وەزارەتی ژینگەی عێراقە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ هەیە. وێنەیەک لە فۆرمەکە هاوپێچ کراوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

دەستەی ژینگە

١- دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە / هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری بەرامبەر کۆمپانیای جیهان .
٢- فەرمانگەی ژینگەی هەولیڕ / گەرەکی زانکۆ / نزیک بەنزینخانەی ئاکار .
٣- فەرمانگەی ژینگەی سل؟یمانی / قڕگە سەرووی نەخۆشخانەی شۆرش نزیک مزگەوتی نزا.
٤- فرەمانگەی ژینگەی دهۆک / تاخێ شندوخا شەقامی بارزان / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرە .
٥- فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان / کەلار - پشت بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزار .
٦- فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەرین / ڕانیە شەقامی گشتی بەرامبەر زانکۆی ڕاپەرین.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟