دابینکردنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بۆ وارسی شەهید

زنجیرە: 
MOMA10

خزمەتێکە پێشکەش بە وارسی شەهیدانی سەنگەر و ئەنفالکراوان و کیمیاباران دەکرێت، ئەمەش بریتیە لەپێدانی (زەوی، خانوو، شوقە) کە بەپێی یاسای ژمارە (9) لە ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان- عیراق کە وارسی یاساییان هەیە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانبەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی شەھیدان و ئەنفالکراوانبەشی نیشتەجێبوون
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو کەسانەیە کە دەبنە وارسی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو و کیمیاباران (دایک، باوک، خێزان، مێرد، کچ، کور، خوشک و برا).

مەبەست: 

بە مەبەستی دابیکردنی یەکەی نیشتەجێکردن (زەوی، شوقە و خانوو) بۆ خانەوادەی شەهیدی سەنگەرو ئەنفالکراو و کیمیاباران بۆ باشترکردنی گوزەرانی ژیانیان و هاوکاری کردنیان لە دروستکردنی یەکەی نێشتەجێ بوون.

مەرجەکان: 

١. وارسی شەهیدی سەنگەر وئەنفالکراو و کیمیاباران بێت.

٢. تۆمار کرابێت لە وەزارەتی شەهیدان وەک شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو.

بەڵگەنامەکان: 

١. هێنانی ناسنامەی شەهید.

٢. دابەشنامەی شەرعی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت لە لایەن بریکارەوە بەدەست بهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ جۆرە تێچوویەکی نیە.

ماوەی پێویست: 

ماوەی دوو مانگ تەواو دەبێت، بەڵام لەبەر هاوکاری نەکردن لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار وەک وەزارەتی شارەوانی- بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان دەبێتە هۆی دواکەوتنی.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم :ئەم خزمەتە داوا ناکرێت بەلکو وەزارەتی شەهیدان لەرێگای ئامادەکردنی لیستێک سەرجەم ناوی شەهیدانی سەنگەر و ئەنفالکراوان و کیمیاباران لەخۆدەگرێت ئامادە دەکات رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، پێویست ناکات خزمەتخواز داواکاری پێشکەش بکات تەنها لەرۆژی تیروپشک ئامادە دەبێت.
دوواین هەنگاو: ئاراستەكردنى نوسراو بۆ شارەوانى بە مەبەستى تۆماركردنى زەوييەكە.

ژوورەکان: 

١. بەشی زەوی لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی شەهیدان بۆ ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ شارەوانی.

٢. بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان واژوو لەسەر نوسراوەکان دەکات.

٣. ژووری کارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی شەهیدان بۆ وەرگرتنەوەی فەرمانی کارگێڕی.

واژو: 

١. واژووی بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان بۆ نوسراوکردن بۆ وەزارەتی شەهیدان.

٢. واژووی وەزیری شەهیدان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی.

٣. واژووی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێدانی رەزامەندی.

٤. واژووی بەڕێوەبەری بانکی زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان بۆ پەسەندکردنی زانیاری لەسەر شەهیدەکە.

٥. واژووی بەرپرسی بەشی زەوی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان نوسراو ئاڕاستەکردن بۆ شارەوانی دەکات.

٦. واژووی بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان بۆ واژووکردن لەسەر نوسراوەکە.

٧. واژووی سەروکی شارەوانی بە مەبەستی تاپۆکردنی زەوییەکە لە فەرمانگەی زەوی و زار بەسەر وارسی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو.

ژمارەی سەردان: 

١. بۆ هێنانی دابەشنامەی شەرعی.

٢. بۆ وەرگرتنەوەی فەرمانی گارگێری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی پاریزگاکان بۆ وەزارەتی شارەوانی.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. وەزارەتی شارەوانی بۆ ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ فەرمانگەی زەوی و زار.

٢. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارگەی خانوبەرە بۆ وەرگرتنی سەنەدی زەویەکە.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵی فورمی تایبەت هەیە کە هاوپێچ کراوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان

1. وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517956724
ئیمێل:divan@moma.krg

2. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەولێر . هەولێر – تەنیشت مزگەوتی گەورەی ئازادی
ژمارەی مۆبایل:07518837249
ئیمێل:b.g.shaheedanhswler@gmail.com

3. بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517352472
ئیمێل:b.g.xzmetguzari@gmail.com

4. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / سلێمانی. کوردستان : سلێمانی – کارێزە وشکە
ژمارەی مۆبایل:0533287832--0533287831
ئیمێل:shahidanwanfal@gmail.com

5. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / دهوک. کوردستان : دهوک – نزارکا نوی
ژمارەی مۆبایل:07515059279
ئیمێل:duhok.shehidan@yahoo.com

6. بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / کەرکوک. کوردستان : کەرکوک – شوراو
ژمارەی مۆبایل:07705806462
ئیمێل:shehidan@yahoo.com

7.بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان/هەڵەبجە ،کوردستان -شوقاکانی عەنەب
ژمارەی مۆبایل:0538850337
ئیمێل:gdmaa.halabja@gmail.com

8. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / گەرمیان. کوردستان : کەلار– ناحیە رزگاری
ژمارەی مۆبایل:0748641296
ئیمێل:shahedan٧٤@yahoo.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟