دابینکردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ زیندانی و راگیراوی سیاسی

زنجیرە: 
MOMA03

دابینکردنی پارچەیەک زەوی بۆ زیندانی و راگیراوی سیاسی یان وەرەسەکانی (خێزانی، منداڵەکانی، دایک، باوک) ئەگەر خۆی لە ژیاندا نەمابوو بە مەبەستی بەکارهێنانی وەک شوێنی نیشتەجێبوون، ئەم زەویە ‌ بێبەرامبەر پێی دەدرێت و هەروەها رێگر نابێت لەوەرگرتنی پارچە زەوی تر لە لایەن زیندانییەکەوە واتا بە سوودمەند ئەژمار ناکرێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانبەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو کەسانەیە کە زیندانی کرابن یان گیرابن یان راگیرابن بەهۆی ناڕەزای دەربڕین لە دژی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق تا (9/4/2003) یان بەهۆی رادەربڕین یان ئینتیمای نیشتیمانی و سیاسی یان یارمەتیدان وبەشداریکردن لە بزوتنەوەی رزگاریخوازەکانی کوردستان، یان بۆ وەرەسەکانی (خێزان – منداڵەکان – دایک – باوک) ئەگەر خۆی لە ژیاندا نەمابوو.

مەبەست: 

بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ زیندانی و راگیراوی سیاسی و خانەوادەکەی و باشترکردنی باری گوزەرانی ژیانی بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ ئازارو ئەو قوربانیانەی کە داویەتی.

مەرجەکان: 

دەبێت ناوی لە لایەن لیژنەی تایبەتمەند بە تێڕوانینی زیندانیە سیاسیەکان پشتڕاست کرابێتەوە وەک زیندانی و راگیراوی سیاسی بە پێی یاسای ژمارە (11) ساڵی (2011) پەرلەمانی کوردستان.

بەڵگەنامەکان: 

١.وێنەى تۆمارى کەسى, بۆ وردبینى لە ناوى سیانى و بەروارى لە دایک بوون و بارى خێزانى .

٢.ناسنامه‌ی باری شارستانی زیندانی یه‌كه‌, بۆ سەلماندن و دروستى ناوى سیانيان.

٣.ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی .

٤.ناسنامه‌ی زیندانی سیاسی, بۆ سەلماندن ئەوەى ئایا داواکار زیندانى سیاسیەو فایلەکەى دروستە.

٥.دابه‌شنامه‌ی شه‌رعی ئه‌گه‌ر زیندانی یه‌كه‌ كۆچی دوایی كردبێت, بۆ دیارى کردنى وەرەسەکانى.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەتوانرێت لە رێگای نوێنەرەوە بەدەست بهێنرێت بە مەرجێک بریکارنامەی گشتی زیندانییەکەی پێبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ جۆرە تێچوویەکی نیە.

ماوەی پێویست: 

ماوەی (2) ساڵی پێدەچێت ئەم دواکەوتنەش هۆکەی وەزارەتی شارەوانیە بە بیانوی نەبوونی پارچە زەوی پێویست بۆ ئەم مەبەستە.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوى یەکەم: بەرزکردنەوەى ناوەکانیان بۆ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران, بۆ مەبەستى وەرگرتنى رەزامەندى پێدانى زەوى.
دواین هەنگاو: ئاراستەکردنى نوسراو بۆ شارەوانى بە مەبەستى تۆمارکردنى زەویەکە بەناوى زیندانییەکە یاخود وارسەکانى.

ژوورەکان: 

(٣) هەنگاو پێویستە
١. ژووری ژمارە (٣) بە مەبەستى وردبینى.
٢.ژووری كارگیڕی به‌مه‌به‌ستی نوسراوكردن بۆ به‌ناوكردنی زه‌وی یه‌كه‌ی .
٣.ژووری به‌ڕێوبه‌ری كاروباری زیندانی یه‌ سیاسی یه‌كان به‌مه‌به‌ستی واژووكردنی نوسراوه‌كه‌ .

واژو: 

(٤) واژوی پێویستە ئەوانیش :

١. واژووی بەڕێوەبەری کاروباری زیندانیە سیاسیەکان بۆ رێکخستنی لیستی ناوەکان و بەرزکردنەوەی بۆ وەزارەت.

٢. واژووی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ ناردنی لیستی ناوەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

٣. واژووی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێدانی رەزامەندی.

٤. واژووی وەزیری شارەوانی بۆ دابینکردنی پارچە زەوییەک بۆیان.

ژمارەی سەردان: 

تەنها (1) جار ئەویش بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ بە ناوکردنی زەویەکەی.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شارەکەی بکات بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ وەرگرتنی زەویەکەی.

٢. سەردانی فەرمانگەی تایبەت بە بەناوکردنی زەویەکەی بکات ، کارەکانی هێنانی رەزامەندی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەڕێوەبەرایەتیەکەی خۆی بۆی ئەنجام دەدات لە رێگای وەزارەتی شەهیدانەوە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر هیچ فۆرمێکی تایبەت نیە بۆ ئەم مەبەستە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان

بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان.هەولێر - ڕێگەی کۆیە-گەڕەکی هەڤاڵان –تەنیشت چێشتخانەی لادێ .
ژمارەی مۆبایل:07504950463
ئیمێل:zindani_syasi@yahoo.com
بەشە زیندانیە سیاسیەکان – بەڕیوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی,کارێزە وشکە
ژمارەی مۆبایل:0533287832---0533287831
ئیمێل:shahidanwanfal@gmail.com
بەشە زیندانیە سیاسیەکان – بەڕیوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهوک.دهوک – نزارکا نوێ .
ژمارەی مۆبایل:07515059279
ئیمێل:duhok.shehidan@yahoo.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟