دابینکردنی دیاری (منحە) ی ھاوسەرگیری بۆ زیندانی و راگیراوی سیاسی

زنجیرە: 
MOMA02

ئەم منحەیە بڕەکەی تەنها (5،000،000) پێنج ملێون دینارە و تەنها بۆ زیندانی و راگیراوی سیاسی خەرج دەکرێت وەگەڕاندنەوەی نیە و تەنها بۆ یەک جارە بەمەرجێک پێشتر هاوسەرگیری نەکردبێت و ئەگەر پێشتر هاوسەرگیری کردبێت تەنها ئەگەر هاوسەرەکەی مردبێت ئەم منحەیە دەیگرێتەوە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانبەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو کەسانەیە کە زیندانی کرابن یان گیرابن یان راگیرابن بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین لە دژی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق تا (9.4. 2003) یان بەهۆی رادەربڕین یان ئینتیمای نیشتیمانی و سیاسی یان یارمەتیدان وبەشداریکردن لە بزوتنەوە رزگاریخوازەکانی کوردستان.

مەبەست: 

بە مەبەستی هاوکاریکردنی زیندانی و راگیراوی سیاسییە بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری و سوککردنی خەرجیەکانی ئەم پرۆسەیە لەسەرشانی.

مەرجەکان: 

١. دەبێت ناوی لە لایەن لیژنەی تێروانین لە داواکاری زیندانی و راگیراوی سیاسی پشتڕاست کرابێتەوە.

٢. نابێت زیندانی و راگیراوی سیاسی پێشتر ژیانی هاوسەرگیری پێك هێنابێت.

٣. ئەگەر پێشتر خێزانی پێك هێنابێت دەبێت خێزانەکەی مردبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی ژن و مێرد،بۆ سەلماندن و دروستى ناوى سیانيان.

٢. رەگەزنامەی عێراقی ژن و مێرد ،بۆ وردبینى ناو بەروارى لە دایک بوونیان.

٣. ناسنامەی زیندانی سیاسی ،بۆ سەلماندن لەوەى ئایا داواکار زیندانى سیاسیەو فایلەکەى دروستە.

٤. گرێبەستی هاوسەرگیری وێنەی رەسەن ، بۆ سەلماندنى ئەوەى داواكار هاوسەرگیريان کردوە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

تەنها لەلایەن زیندانی و راگیراوی سیاسی بەدەست دەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ تێچویەکی نیە.

ماوەی پێویست: 

(85) رۆژی پێدەچێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو پێشکەشکردنی داواکاری و هێنانی بەڵگەکانە.
دوایین هەنگاو وەرگرتنی منحەکەیە لە بەڕێوبەرایەتی گەنجینەی هەرێم سەر بە وەزارەتی دارایی.

ژوورەکان: 

تەنها سەردانیکردنی (2) ژوور پێویستە لە بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان

١. ژووری بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و وەرگرتنی رەزامەندی( ژمارە 1).

٢. ژووری کارگێڕی بۆ تەسلیمکردنی بەڵگەنامەکان (ژمارە2)

واژو: 

تەنها (3) واژووی پێویستە بەم شێوەیە :

١. واژووی بەڕێوەبەری کاروباری زیندانیە سیاسیەکان بۆ ریکخستنی لیستی ناوی داواکارەکان.

٢. واژووی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ بەرزکردنەوەی لیستی ناوەکان بۆ وەزارەتی دارایی.

٣. واژووی وەزیری دارایی بە مەبەستی رەزامەندیدان لەسەر پارەی منحەکە بۆیان.

ژمارەی سەردان: 

تەنها (1) سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی پێویستە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی دارایی بکات بۆ وەرگرتنی منحەکە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر هیچ فۆرمیکی تایبەت نیە، و پێویستی بە مۆری عەریزە نووس نیە بۆ ئەم مەبەستە تەنها داواکاری یەک پێشکەش دەکات.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان

بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان.هەولێر - ڕێگەی کۆیە-گەڕەکی هەڤاڵان –تەنیشت چێشتخانەی لادێ .
ژمارەی مۆبایل:07504950463
ئیمێل:zindani_syasi@yahoo.com
بەشە زیندانیە سیاسیەکان – بەڕیوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی,کارێزە وشکە
ژمارەی مۆبایل:0533287832---0533287831
ئیمێل:shahidanwanfal@gmail.com
بەشە زیندانیە سیاسیەکان – بەڕیوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهوک.دهوک – نزارکا نوێ .
ژمارەی مۆبایل:07515059279
ئیمێل:duhok.shehidan@yahoo.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟