دابڕکردن (افراز)

زنجیرە: 
MOJ11

دابەشکردن و لێک دابڕينى پارچە زەويەکى دياريکراوە بۆ چەند پارچەى بچووکتر.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادبەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرەبەڕێوەبەرايەتى تۆمارکردنى خانوبەرە
مافی وەدەستهێنان: 

هەموو کەسێکى سروشتى و مەعنەوى.

مەبەست: 

بەمەبەستى نيشتەجێ بوون يان هەر سودێکى تر، هەر پارچەيەک قەواڵەو سنوورى تايبەت بە خۆى دەبێت.

مەرجەکان: 

١. دەبێت پارچە زەويەکە لە 400م2 کەمتر نەبێت.

٢. دەبێت دواکار قەواڵەى تاپۆى زەويەکە بە ناوى خۆى بێت.

٣. دەبێت بە رەزامەندى خاوەنەکەى بێت يان بڕيارى دادگا کە پلەى بنبڕى وەرگرتبێت يان بڕيارێکى ياسايى بێت.

٤. دابەشکردنەکە کاريگەرى بۆ سەر شوێنە گشتيەکان نەبێت.

٥. زەوى و خانووى بارمتەکراو، يان مافى ئيمتيازى لەسەربێ يان دەست بەسەر داگيراوبێ، دابڕناکرێت مەگەر بە رەزامەندى خاوەن مافەکان نەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەى بارى شارستانى یان کارت نیشتمانی .

٢. رەگەزنامە.

٣. قەواڵەى تاپۆى موڵک.

٤. داواکارى بۆ دابەشکردن.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ،بريکار دەتوانێت لە رێگەى بريکارنامەوە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. رێژەی ( 1/2) لە نرخی خەمڵێنراوی موڵکەکە،پاڵپشت بە بڕگەی (1) لە ماددەی 52 لە
یاسای رەسمی دادی ژمارە 114ی ساڵی 1981ی هەموارکراو.
٢.بڕی (19500) دینار کرێی ئەنجامدانی پشکنینی(کشف) ی موڵکەکە،
بڕی (12000) دینار کڕێ فەرمانبەرانی پشکنین(کشف)،
بڕی (7500) دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت،پاڵپشت بە بڕگەی 8 لە ماددەی 53 لە یاسای رەسمی دادی ژمارە 114ی ساڵی 1981ی هەموارکراو و رێنمایی تایبەت بەم مەبەستە.
٣. بڕی(1000) دینار رەسمی پول،بەپێی یاسای رەسمی پول ژمارە 3 ساڵی 1993 هەموارکراو و رێنمایی دارایی ژمارە 20061 لە 9/12/2013.
٤. بڕی(750) دینار وێنەی تۆمار،پاڵپشت بە بڕگەی (2) لە ماددەی 54 لە
یاسای رەسمی دادی ژمارە114 ی ساڵی 1981ی هەموارکراو.
٥. بڕی(500) دینار رەسمی پول،بەپێی یاسای رەسمی پول ژمارە3 ساڵی 1993هەموارکراو و رێنمایی دارایی ژمارە 20061 لە 9/12/2013.

ماوەی پێویست: 

(7) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى ژوورى ياريدەدەر لە بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە دەکات.

٢. قەواڵەى موڵکەکەى پێدەدرێتەوە.

ژوورەکان: 

١. ژوورى ياريدەدەرى بەڕێوەبەر (بۆ ئاڕاستەکردن).

٢. ژوورى دۆسيەکان (بۆ دەرهێنانى دۆسيەکە).

٣. ژوورى تۆمارەکان (بۆ دەرهێنانى وێنەى قەواڵە).

٤. ژوورى ياريدەدەر (بۆ پڕکردنەوەى فۆرم).

٥. ژوورى هونەرى (بۆ دەرهێنانى نەخشەى زەويەکە).

٦. ژوورى وردبينى هونەرى (وردبين کردن).

٧. ژوورى نۆڕین (بۆ پشکنين).

٨. ژوورى ياريدەدەر (بۆ رەزامەندى و ئاڕاستەى ژمێريارى دەکات).

٩. ژوورى ژمێريارى "صندوق" (بۆ وەرگرتنى رەسم).

١٠. ژوورى گلدانەوە (بۆ دڵنيابوون کە گڵدانەوەى لەسەر نيە).

١١. ژوورى تۆمارەکان (تۆمارى موڵکەکە دەردەهێنێت).

١٢. ژوورى ياريدەدەر (ئاڕاستەى تۆمارى دەکات).

١٣. ژوورى تۆمارکار (بۆ تۆمارکردن ).

١٤. ژوورى ياريدەدەر ( بۆ واژووکردن).

١٥. ژوورى بەرێوەبەر.

١٦. ژوورى وردبينى ( بۆ وردبين).

١٧. ژوورى دۆسيەکان.

١٨. ژوورى تۆمارەکان ( وەرگرتنەوەى قەواڵە).

واژو: 

١. واژووى بەڕێوەبەر(ئاڕاستەکردن).

٢. واژووى ياريدەدەر(ئاڕاستەکردنی بۆبەشکان).

٣. واژووى تۆمارە هەميشەييەکان بۆ(وێنەی تۆمار)

٤. واژووى تۆمارکار.

٥. واژووى گڵدانەوە بۆ(بۆنەبونی گلدانەوە لەسەری).

٦. واژووى ژمێريارى(بۆ وەگرتنی رەسم).

٧. واژووى هونەرى(راستی لە نەخشەی).

٨. واژووى وردبينى هونەرى(بۆ دڵنیابون).

٩. واژووى دۆسيەکان(بۆ دڵنیابون لە دۆسیەکان).

١٠. واژووى وردبينى(بۆ دروستی رێکارەکان).

ژمارەی سەردان: 

١. پێشکەشکردنی داواکاری.

٢. پێشکەشکردنی داواى پشکنين.

٣. سەردانى باجى دەرامەت بۆ ئەستۆپاکی.

٤. سەردانى باجى خانوبەرە بۆ ئەستۆپاکی.

٥. وەرگرتنەوەى قەواڵە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. باجى دەرامەت بۆ ئەستۆپاکى.

٢. باجى خانوبەرە بۆ ئەستۆپاکى.

٣. شارەوانى (بۆ پێدانى نەخشەو رێپێدان)، ئەگەر شارەوانى رێگەى پێنەدا، سکاڵا لە دادگا دەکات تاکو بڕيارى بۆ بدات (هێنانى بڕيار) بۆ ئەم مەبەستە.

٤. بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ (هێنانی ئەستۆپاکی).

٥. بەڕێوەبەرایەتی کارەبا (هێنانی ئەستۆپاکی).

٦. بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی (هێنانی ئەستۆپاکی).

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمى تايبەت پڕ دەکرێتەوە. (نمونەى 10)
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە...

- هەولێر -
1. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى هەولێر / بەرامبەر پارکى شانەدەر - تەنیشت ئەکوا پارک.
ژمارەی مۆبایل:0662562700
ئیمێل:(tapohawler@gmail.com)
GPS:https://goo.gl/maps/dEDkBEii75T2

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى هەولێر/ شەقامى 100 مەترى نزیک بەنزینخانەى ئاکار.
ژمارەی مۆبایل:0662262812
ئیمێل:tapoehawler@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/nHURcpK8hHz

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەشتى هەولێر / لە ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شەقڵاوە / سەرگرد - کۆنە باڵەخانەى قایمقامیەت.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى خەبات / نزیک قائیمقامیەتى خەبات.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عنکاوە / کۆمەڵگاى کارگێڕى عنکاوە.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سۆران / تەنیشت ئاسایشى ناوشار.
ژمارەی مۆبایل:0663503970
ئیمێل:taposoran2017@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/WHhEymjujMy

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى مخمور / تەنیشت دادگاى مخمور.

9. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کۆیە / بەرامبەر قایمقامیەت کۆیە.
ژمارەی مۆبایل:0662262812
ئیمێل:Xanubere.koya@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/GN4vyzqfGRk

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى تەق تەق / تەنیشت سەنتەرى گەنجانى تەق تەق.

11. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەلاحەدین. تەنیشت دادگاى سەلاحەدین.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رواندوز ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتى چۆمان.

- سلێمانى -
14. بەریوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى سلێمانى / نزیک خانەى داد لە شەکرەکە.
ژمارەی مۆبایل:0533135585
ئیمێل:taposull1@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/dz4P4TTiAK52

15. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى سلێمانى / کانێسکان تەنیشت دادگاى کۆن.
ژمارەی مۆبایل:0533131230
ئیمێل:tapo-2-sul@hotmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/WzNXRQWuZE62

16. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى راپەڕین / تاسلوجە نزیک بەنزینخانەى برایەتى.

17. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بازیان / ناو باڵەخانەى ناحیەى بازیان.

18. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەربەندیخان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک ئاسایشى دەربەندیخان.

19. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارەزوور/ نزیک نەخۆشخانەى زمناکۆ.

20. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دوکان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

21. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ماوەت / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

22. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارباژێر / نزیک بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى شارباژێر.

23. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عەربەت / ناوباڵەخانەى پۆستەوگەیاندن نزیک مزگەوتى روناکى.

24. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چەمچەماڵ / نزیک بانکى چەرمۆ و دادگاى کۆن.
ژمارەی مۆبایل:0532245508
ئیمێل:rer.chkuk@gmail.com:chamchamal@
GPS:https://goo.gl/maps/G1qHWfbrgu82

25. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەید سادق / نزیک قائیمقامیەتى سەید سادق.
ئیمێل:email: btx.raparin@yahoo.com)
GPS:https://goo.gl/maps/q61KRff7uFN2

26. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پێنجوین / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگاى پێنجوین.

- دهۆک -
26. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دهۆک / شەقامى 100 مەترى بەرامبەر ئامادەیى سەفین.

27. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئامێدی / ناو باڵەخانەى نەخۆشخانەى گشتى ئامێدى.

28. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەى ئاکرێ.

29. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بەردەڕەش / نزیک قائیمقامیەتى بەردەڕەش.
ئیمێل:tapogarmyan@yahoo.com)
GPS:https://goo.gl/maps/DJQpUKqozju

30. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شێخان / بەرامبەر فەرمانگەى کشتوکاڵى شێخان.

31. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى زاخۆ / نزیک دادگاى زاخۆ.
ژمارەی مۆبایل::0538852775
ئێمێل:tapo-halabja@yahoo.com
GPS:https://goo.gl/maps/cKfdLsHPjAE2

32. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سێمێل / بەرامبەر پارکى گەورەى سێمێل.

- راپەڕین -
33. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رانیە / کۆمەڵگاى کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتى کارەبا.

34. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پشدەر / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگا.

35. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چوارقوڕنە / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى
ئیمێل:.tapduhok@yahoo.com)
GPS:https://goo.gl/maps/MQGnWbGxHXr

36. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى حاجیاوا / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک نەخۆشخانەى گشتى حاجیاوا.

- گەرمیان -
37. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى گەرمیان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

38. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کفرى / نزیک گەراجى کفرى کۆن.

- هەڵەبجە -
39. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى هەڵەبجە / نزیک شارەوانى هەڵەبجە.

40. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بیارە / نزیک فەرمانگەى بارى کەسى.
ئیمێل:xanuberezaxo@gmail.com)
GPS:https://goo.gl/maps/fAELrAiCiA62

41.بەرێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی سێمێڵ/بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ.
ئیمێل:khonobar semeel@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/hqjCxV9Uj32

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟