دابينکردنى زانيارى دەربارەى ناوچە مەترسيدارەکان

زنجیرە: 
MAA05

دەستنيشانکردنى ناوچە مەترسيدارەکان (کێڵگە مينەکان، ناوچەى مەترسيدار، هتد) بە شێوەى ليست کە زانيارى تەواو لەسەر شوێن و رووبەر و بەدەستنيشانکردنى پۆوتانى جوگرافى هەروەها دابينکردنى نەخشەى پرۆفيشيناڵى جوگرافى ناوچەکە بە رەنگاو ڕەنگ و قەبارەى جياواز (A4، A3، A2، A1، A0) بەپێی پێويستى کارەکە بە جۆرى چاپکراو و هەروەها جۆرى ئەليکترۆنى بەشيوازى فەيەل لە رێگاى پۆستى ئەلکترۆنى و يان لەسەر سى دى رەوانە دەکرێت.

دەزگای بەرپرس: 
دەزگای مینبەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکىبەڕێوەبەرايەتى پلاندانان و بەدواداچوون
مافی وەدەستهێنان: 

هەر لايەنێکى حکومە و رێکخراوەکان و يان لايەنێک و يان کەسێک لە هەردوو کەرتى گشتى و تايبەت کە پڕۆژەى هەيە لە بوارە جياجياکانى خزمەتگوزارى و وەبەرهێنان وەيان بۆ پێشخستنى کۆمەڵگاى دەکات.

مەبەست: 

لە کاتى ئەنجامدانى هەر جۆرە پڕۆژەيەکى خزمەتگوزارى يان پڕۆژە جياجياکانى پەرەپێدانى ژێرخانى ئابورى و يان پڕۆژەکانى وەبەرهێنان لە هەموو بوارەکان کەلە لايەن کەرتى حکومى و يان کەرتى تايبەت ئەنجام دەدرێت لە ناوچە جياجياکانى هەرێمى کوردستان و بە تايبەتى ناوچەکانى دەرەوەى شارەکان.
و لەبەربوونى ناوچەيەکى فراوانى پيسبوو بە مين و پاشماوەى تەقەمەنى نەتەقاوەى جەنگ، هەر بۆيە پێويستە پێشتر زانيارى لەسەر ئەو ناوچانە وەربگيرێت بۆ رێگاگرتن لە روداوەکانى مين و تەقەمەنى پاشماوە نەتەقاوەکانى جەنگ و زامنکردنى بەردەوامبوون و رانەوەستانى ئەو پڕۆژانە.

مەرجەکان: 

١. ئاڕاستەکردنى نوسراوێکى فەرمى لە لايەنێکى حکومى کە تيايدا روون کرابێتەوە ئەم زانياريە بۆ چ لايەنێک و لە چ بوارێکدا بەکار دێت.

٢. هەر رێکخراو و کۆمپانيايەک کە داواکارە زانيارى لەسەر ناوچە مەترسيدارەکانی بۆ دابين بکرێت پێويستە لە لايەن وەزارەتى پەيوەنديدارى حکومەتی هەرێمى کوردستانە و نوسراوێک ئاراستەى دەزگاى گشتى کاروبارى مين بکات.

٣. دەبێت تانوپۆی جوگرافی ناوچەکە دیاری بکرێت.

بەڵگەنامەکان: 

تەنها نوسراوە فەرميەکە پێويستە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەبێت لە نوسراوەکە نوێنەرەکە دیاریکرابێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نيە.

ماوەی پێویست: 

(5) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: گەيشتنى نوسراوى فەرمى داواکارى زانيارى بۆ دەزگا.

دوا هەنگاو: وەرگرتنەوەى وەڵام بە نوسراوى فەرمى لە دەزگا.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (6) ژوور دەکات:

١. بەڕێوبەرايەتى گشتى کارگێڕی و دارايى ژووری هاتوو.

٢. بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى.

٣. نوسينگەى جێگرى سەرۆکى دەزگا.

٤. نوسينگەى سەرۆکى دەزگا.

٥. بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى.

٦. بەڕێوەبەرايەتى پلاندانان و بەدواداچوون.

واژو: 

(6) واژووی پێویستە:

١. بەڕێوەبەرايەتى گشتى کارگێڕی و دارايى، بۆ تۆمارکردنى لە هۆبەى هاتوو.

٢. بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى تەکنيکى، بۆ بەرزکردنەوەى بۆ سەرۆکايەتى دەزگا.

٣. جێگرى سەرۆکى دەزگا، بۆ بەرزکردنەوەى بۆ سەرۆکى دەزگا.

٤. سەرۆکى دەزگا، دەرکردنى فەرمان.

٥. بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى، ئاڕاستەکردنى داواکە بۆ بەڕێوەەبەرايەتى پلاندانان و بەدواداچوون.

٦. بەڕێوەبەرى پلاندانان و بەدواداچوون بۆ هەڵسەنگاندنى کارەکە و ئەنجامدانى لە رێگاى ستافى بەڕێوەبەرايەتيەکەيەوە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێويست بە هيچ بەڕێوەبەرايەتيەکى تر ناکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيە.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟