بریتیە لە خەمڵاندنی پێویست بۆ کارگەکان بۆ دیاریکردنی کەرەستە (مواد)ی سەرەتایی و گازوایل.
بۆ هەموو ئەو کارگانەی کە مۆڵەتی دامەزراندنیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەرگرتوە.
بۆ دیاریکردنی پێداویستی کارگەکان لە رووی کەرەستەی سەرەتایی.
١. مۆڵەتی دامەزراندنی هەبێت لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
٢. کارگەکە کار بکات و بەرهەمی هەبێت.
١. پێشکەشکردنی داواکاری.
٢. مۆڵەتی کارگە.
٣. کەڵکی ئابوری کارگەکە.
بەڵێ، لە رێگای بریکارنامە بەدەست دەهێنرێت.
تەنها پارەی پشکنین لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت کە (1,200) دینار وە بە رێنمایی ژمارە (14) ی دارایی کاری پێدەکرێت ئەوەی تریشیان دەکرێتە داهاتی کۆتایی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری.
نزیکەی هەفتەیەک یاخود (10) رۆژ دەتوانێت خەمڵاندنی پێویست تەواو بکات.
یەەکەم هەنگاو: سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بکات.
دوا هەنگاو: سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ.
خزمەتخواز سەردانی (7) ژوور دەکات:
١. ژووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
٢. ژووری بەڕێوەبەری هونەری.
٣. ژووری بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری.
٤. ژووری کۆمپیتەر لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری.
٥. دووجار ژووری بەڕێوەبەری گشتی.
٦. ژووری هاتوو و دەرچوو.
٧. بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر.
(5) واژوو پێویستە:
١. واژووی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی خەملاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
٢. واژووی بەڕێوەبەری هۆبەی کۆنترۆڵی جۆری لە بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
٣. واژووی بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).
٤. واژووی بەڕێوەبەری هونەری لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی).
٥. واژووی بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.
خزمەتخواز (3) جار سەردان دەکات:
١. پێشکەشکردنی داواکاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.
٢. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر بۆ خەمڵاندنی پێداویستی کارگە لە لایەن لیژنەی تایبەت.
٣. سەردانیکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ کردنی نوسراوێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ.
پاش تەواوبوونی کارەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ بکات. بۆ ئاسانکاری گومرگ و رسوماتی گومرگ لە (5%) بۆ (1%) بە پێی رێنمایی گومرگی ژمارە (4) ی ساڵی 2011 بڕگەی دووەم بۆ هاندانی پیشەسازی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستاندا.