خۆ تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی ئەزمونی دەرەکی

زنجیرە: 
MED12

ئامادەکردن و ڕایی کردنی مامەڵەی قوتابی بۆ بەشداریکردنی لە ئەزمونەکان بە شێوەی دەرەکی پێشکەش دەکات بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە، بۆ ئەوانەی مافی خوێندنیان نەماوە لە قوتابخانەی ئاسایی و دەیانەوێت بڕوانامە بەدەست بهێنن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا
مافی وەدەستهێنان: 

هەر هاوڵاتیەک کە مافی خوێندنی لە قوتابخانەی فەرمی نەمابێت و مەرجەکانی وەرگرتن بیگرێتەوە مەرجەکانیش ئەمانەن :

١.هەر كەسێك كە دابڕابێت لە خوێندن و مافی خوێندنی لە قوتابخانەی فەرمی و ئێواران نەمابێت.
٢.هەر قوتابیەك دوو ساڵ لەسەر یەك لە پۆلێك كەوتبێت لە قوتابخانەی فەرمی.
٣.پاش كەوتنی دوو ساڵ لەقوتابخانەی فەرمی و یەك ساڵ لە قوتابخانەی ئێواران كەوتبێت.

مەبەست: 

بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە و درێژەدان بە خوێندن.

مەرجەکان: 

1. هەر کەسێک کە دابڕابێت لە خوێندن و مافی خوێندنی لە قوتابخانەی فەرمی و ئێواران نەمابێت.

2. هەر قوتابیەک دوو ساڵ لەسەر یەک لە پۆلێک کەوتبێت لە قوتابخانەی فەرمی.

3. پاش کەوتنی دوو ساڵ لەقوتابخانەی فەرمی و یەک ساڵ لە قوتابخانەی ئێواران کەوتبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١.بڕوانامەی دەرچوونی دواقۆناغی خوێندن بە نمرە، بۆ زانیین ودڵنیابوون لە دوا قۆناغی خوێندن.
٢.ناسنامەی باری شارستانی بۆ دڵنیابوون لە کەسکە کە خاوەن بڕوانامەکەیە.
٣.8 وێنە، ( ٢) وێنە بۆ وەسیقەی قوتابخانە، (١) بۆ فۆرم، (٢) وێنە بۆ وەسیقەی دەرچوون، (٢) وێنە بۆ ناسنامەی ئەزموونی، (١) وێنە وەک یەدەگ.
٤.فۆڕم، کە ئەمانیش بریتین لە :
سێ جۆر فۆڕم :
بۆ لقی زانستی، ولقی وێژەیی ولقی پیشەیی.
ئەم فۆڕمانە دەدرێت بە خزمەتخواز لە پەروەردەی قەزاکان.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، بەهیچ شێوەیەک کەسێک ناتوانێت لەجیاتی کەسێکی تر ئەم خزمەتە ئەنجام بدات.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تەنها پسولەی ژمێریاری بەبڕی (25,000) دینار. بە پێی پەرتووکی ڕێنماییەکانی تایبەت بە ئەزموونەکانی کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان رێکخراوە. کە هاوپێچە.

ماوەی پێویست: 

لەبەرئەوەی ماوەی خۆتۆمارکردن دیاریکراوە و ماوەکەی کەمە و داواکاری زۆر هەیە لەو کاتەدا هاوڵاتیەکی زۆر سەردان دەکات و داواکاری پێشکەش دەکەن لە بەر ئەم هۆیە بە سێ ڕۆژ تەواو بێت .

هەنگاوەکان: 

1. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکەی دەکات .
2. سەردانی کردنی ئەو قوتابخانەیەی کە دوا قۆناغی تێدا بڕیوە بۆ هێنانی و گەڕاندنەوەی بڕوانامەکەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکەی.

ژوورەکان: 

خزمەت خواز سەردانی سێ ژوور دەكات:
ژووری یەکەم: فۆڕمی هێنانی بڕوانامە وەردەگرێت بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکان.
ژووری دووەم: وەرگرتنەوەی مامەڵە بەتەواوی بۆ ووردبینی کردنی زانیاریە پرکراوەکانی فۆڕمەکە.
ژووری سێیەم: پسولەی ژمێریاری بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بڕی پارەی پێویست دراوە. کە بە پێی پەرتووکی ڕێنماییەکانی تایبەت بە ئەزموونەکانی کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان رێکخراوە. کە هاوپێچە .

واژو: 

(2) واژو
1. بەرپرسی ئەزموونەکان ، تاوەکو ناوی قوتابی بخرێتە لیستی قوتابیە دەرەکیەکان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە دوای هەبوونی گشت مەرجەکان کە لەلایەن بەرپرسی ئەزموونەکانەوە وردبینی دەکرێت.
2. فەرمانبەری ئەزموونەکان ، بۆ دڵنیابوون لە وەرگرتنەوەی مامەڵەکان.

ژمارەی سەردان: 

دوو جار پێویستە سەردان بکات:
1. بۆ وەرگرتنی فۆڕمی بەشداری کردن.
2. بۆ پێدانەوەی مامەڵەکەی بەتەواوی.

تێبینی : ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە پێویستە هەبن لە نێوان هەر سەردانیێکدا بریتیە لە دوو ڕۆژ.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

سەردانی هیچ بەڕیوەبەرایەتیەكی تر ناكات جگە لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا لەگەل ئەم قوتابخانەیەی کە دوا قۆناغی خوێندنی تێایدا تەواو کردوە. .
١.سەردانی قوتابخانە دەکەن ، بۆ هێنانی دوایین بروانامە.
٢.سەردانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا دەکەن ، بۆ پەسندکردنی بڕوانامە پێشکەشکردنی مامەلەکە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ سێ جۆر فۆڕم هەیە بۆ هەر یەكە لە: بۆ لقی زانستی، ولقی وێژەیی ولقی پیشەیی. ئەم فۆڕمانە دەدرێت بە خزمەتخواز لە پەروەردەی قەزاکان.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاولاتی - وەزارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر- بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر-بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەكان

١.پارێزگای هەولێر (گشت پەروەردەی قەزاکان).
٢.پارێزگای سلێمانی (گشت پەروەردەی قەزاکان).
٣.پارێزگای دهۆك (گشت پەروەردەی قەزاکان).
٤.ئیدارەی گەرمیان (گشت پەروەردەی قەزاکان).
٥.پارێزگای هەلەبجە (یەروەردەی هەڵەبجە).
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی مالپەری فەرمی بەرێوەبەرایەتی ئەزموونەکان بکەن: https://www.azmoonakan.org

گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟