خزمەتگوزاری کوتانی گەوران

زنجیرە: 
MOH17

پێدانی ڤاکسین به‌ گەوران لە پێناو پاراستنیان لە نەخۆشیە گوازراوەکان وەک (ئەنفلەونزا، نەخۆشی هەورکردنی جۆری B، ئەنفلونزا، تایفۆد و گرانتا ، هەوکردنی پەردەی دەماغ ، سورێژە، ڤاکسینی هاری سەگ-ڤاکسینی نیمۆ کۆکە ڵ وڤاکسینی زەرەتا ).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

ئەو کەسانەن کە تەمەنیان لە 14 ساڵ زیاترە و بەپێی جۆری ڤاکسینە کە دەگۆرێـت.
1. هاوەڵی کەسانى تووش بوو، دوای پشکنین ئەم ڤاکسینەیان پێ دەدەن.
2. گروپى تەندروستی (پزیشکان و کارمەندان) .
3. خاوه‌ن مۆڵه‌تى چێشتخانه‌ و ئه‌وانه‌ى له‌ چێشتخانه‌ کار ده‌که‌ن.
4. خاوه‌نى مۆڵه‌تى نانه‌واخانه‌و ئه‌وانه‌ى له‌ نانه‌واخانه‌ کار ده‌که‌ن.
5. کەسانى لە خاڵی پشکنین کاردەکەن .
6. شوانەکان، دانیشتوانی گوندەکان ئەوانەی بیانەوێوێـت.
7. ئەو کەسانەی کە سەرەدانی ووڵاتانی بۆنموونە (ئەفریقیا –زیمبابوی) کە نەخۆشی (حمی الصفراْ ) ی لێیە، ڤاکسين وه‌رده‌گرن.
8. کەسانى سەرەدانی حەج و عومرە دەکەن .
9. هاووڵاتيان به‌گشتى .

مەبەست: 

پاراستنى هاووڵاتى لە نەخۆشیە گوازراوەکان و کەم کردنەوەی رێژەی تووش بوون.

مەرجەکان: 

هەموو کەسیک .

بەڵگەنامەکان: 

١. پێویستە کارتی تەندروستی پێ بێت.

٢. کەسێک چێشتخانە بکاتەوە دەبێت بەڵگەنامەی رێگەپێدانی پێ بێت.

٣. هاووڵاتى ئاسايى پێويست به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ ناکات.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر ،خزمەتخواز دەبێت خۆی ئامادەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەر پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

يه‌ک رۆژ.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو:
١- سه‌ردانى هۆبەی کوتان ناوی تۆمار ده‌کرێت.

دواین هەنگاو :پێدامى ڤاکسين و چه‌ند ژەمێک بێت سەرەدانی داهاتووش دیاری دەکەن.

ژوورەکان: 

١. ژووری تۆمار بەمەبەستی تۆمارکردنی ناو.

٢.ژووری کوتان بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین.

واژو: 

1. ناوی پزیشک و واژوى بۆهه‌ڵگرتنى بەرپرسیاریەتیه‌لە پێدانی ڤاکسینەکە.
2. ناو و واژوی ئەو کەسەی کە دەيکوتێت بۆهه‌ڵگرتنى بەرپرسياريه‌تيه‌ لە پێدانی ڤاکسینەکە.

ژمارەی سەردان: 

بە پێی جۆری هەر ڤاکسینێک ده‌گۆرێت :-
1. ماکوتەی ئەنفلونزا، یەک جار سردانی بنکە کە دەکات، ماکوتەکەی وەردەگرێـت.
2. ماکوتەی هەوکردنی جگەر، سێ جار پێویستە سەرەدانی بنکە بکات، ڤاکسينه‌که‌ سێ ژه‌مه‌.
3. ماکوتەی هاری سەگ، سێ جار سەردانی بنکە ده‌کات ڤاکسینە کە بە سێ ژەم دەدرێت.
4. ماکوتەی حمی الصفراْ ، یەک جار سەرەدانی بنکە دەکات، ڤاکسينه‌که‌ يه‌ک ژه‌مه‌.
5. ماکوتەی تایفۆئید، یەک جار سەرەدانی بنکەی تەندروستی دەکات، ڤاکسینەکه‌ یەک ژەمە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەپێی ئەو کەسە دەگۆردرێت کە دەچن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە بۆ نمونە :-

١. پزیشک و کارمەندان راستەوخۆ لە بنکەی تەندروستى ڤاکسینەکه‌ وه‌رده‌گرێت .

٢. کەسانى گه‌شتى (حه‌ج و عومره‌) دەکەن لە رێگای وەزارەتی ئەوقافەوە دەنێردرێـن بۆ بنکە تەندروستیەکان.

٣. کرێکاران لە رێگای بەرێوبەرایەتی نیشینگە ده‌نێردرێن بۆ بنکە تەندروستیەکان.

٤. خاوەن ئاریشتگا وسه‌رتاشخانه‌کان لەرێگەی بەرێوبەرایەتی پاراستنی تەندروستی پارێزگاکەی خۆیان ده‌نێردرێن.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟