خزمەتگوزاری پۆستە و گەیاندن

زنجیرە: 
MTC02

بریتی یه‌ له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی كه‌ پۆسته‌ پێی هه‌ڵده‌ستێت به‌ گه‌یاندنی نامه‌ و ره‌زمه‌ و پێچراوی پۆسته‌یی بۆ شوێنی مه‌به‌ست به‌پێی ناونیشانی تۆماركراو له‌سه‌ر نێردراوه‌كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنبەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن
مافی وەدەستهێنان: 

ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ هه‌موو هاوڵاتی و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه‌.

مەبەست: 

بۆ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كه‌لوپه‌لی پۆسته‌یی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی کەل و پەلی هاوڵاتیان و پۆستەکانیان و پۆستەی دام ودەزگاکان و دابەشکردنی رۆژنامە و گۆڤارەکان کە هاوڵاتیان ئیشتراک دەکەن و دابەشکردنی ناسنامەی لە دایک بوون و مردووەکان بۆ باری شارستانی و هەروەها صندوقی پۆستە بۆ هاوڵاتیان.

مەرجەکان: 

١.ده‌بێت كه‌لوپه‌لی قه‌ده‌غه‌كراو نه‌بێت به‌پێی رێنمایی پۆسته‌یی. کە هاوپێچە.

٢.ده‌بێت به‌پێی كێش پوولی لێبدرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی پاره‌كه‌ی بدات.

٣.ده‌بێت به‌ ڕوونی ناونیشانی له‌سه‌ر بێت.

بەڵگەنامەکان: 

١.سه‌باره‌ت به‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك پێویست ناكات ته‌نها مۆری دام و ده‌زگاكه‌ له‌سه‌ر نێردراوه‌ پۆسته‌ییه‌كه‌ بێت.
٢.سه‌باره‌ت به‌ هاوڵاتی هه‌ر ناسنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەکرێت ئەم خزمەتە لە رێگای بریکارنامە بەدەست بھێندرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بەڵێ بە نەختینەیە بەپێی پێناسەی پۆستەی هەرێم پولی لێدەدەرێت لە پۆستەکە

ماوەی پێویست: 

ناردنی کەلوپەل :

١. له‌ناو شار به‌ ماوه‌ی (2) رۆژ.
٢. له‌ نێوان شاره‌كان به‌ ماوه‌ی (4) رۆژ.
٣. بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ ماوه‌ی (15) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

یه‌كه‌م هه‌نگاو، بریتی یه‌ له‌ پێدانی نێردراوی پۆسته‌یی به‌ نووسینگه‌كان.
دواین هه‌نگاو، بریتی یه‌ له‌ پێدانی نێردراوه‌ پۆسته‌ییه‌كه‌ به‌ (وه‌رگر) له‌ رێگای پۆسته‌به‌ر به‌پێی ناونیشانی تۆماركراو له‌سه‌ر نێردراوه‌كه‌.

ژوورەکان: 

هاوڵاتی ته‌نها سه‌ردانی یه‌ك ژوور ده‌كات كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ وه‌رگرتنی نێردراوه‌كه‌ و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی كه‌ له‌م ژووره‌دا ده‌كرێت بریتی یه‌ :
١.له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ری تایبه‌ت نێردراوه‌كه‌ ده‌خرێته‌ ناو كارتۆنی تایبه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو بزانرێت كه‌لوپه‌له‌كان چین.
٢.دواتر كه‌لوپه‌له‌كان به‌ كارتۆنه‌وه‌ كێش ده‌كرێت.
٣.دوای زانینی كێشی نیردراوه‌كه‌ به‌پیی دووری وڵاته‌كه‌ به‌پێی پێناسه‌ی كرێ پاره‌ی لێوه‌ر ده‌گیرێت.

واژو: 

له‌م خزمه‌ته‌ ته‌نها پێویستی به‌ دوو واژوو هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێكیان فه‌رمانبه‌ری پۆسته‌ییه‌ و ئه‌وی تریان ئه‌و هاوڵاتیه‌یه‌ كه‌ نێردراوه‌كه‌ ده‌نێرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ ئه‌و نێردراوه‌ پۆسته‌ییه‌ كێشه‌كه‌ی ته‌واوه‌ بۆ وه‌رگرتنی بری پاره‌.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز ته‌نها یه‌ك جار پێویسته‌ سه‌ردانی نووسینگه‌ی پۆسته‌ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

هاوڵاتی ته‌نها سه‌ردانی نووسینگه‌ی پۆسته‌ ده‌كات و هیچ پێویستی به‌وه‌ نیه‌ سه‌ردانی دام و ده‌زگای تری حكومی وه‌یان ناحكومی بكات ته‌نها له‌ حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر هاوڵاتی سكاڵای هه‌بێت سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌ ده‌كات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرمێكی تایبه‌ت نیه‌ ، ته‌نها پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌یی تۆمار (مسجل) پسووله‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ری نووسینگه‌ی پۆسته‌ پڕ ده‌كرێته‌وه‌ ، وه‌ له‌ كاتی پێدانی پۆسته‌كه‌ به‌ وه‌رگر واژۆی له‌سه‌ر پسووله‌كه‌ وه‌رده‌گیرێت.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وازارەتی گواستنەوەو گەیاندن-پۆسته‌ی هه‌رێم

هه‌ولێر:

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن:0662618381
ئیمه‌یڵ:postage@erbil.com

سلێمانی:

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن:0533202229

دهۆك:

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن:07504829946

هەڵەبجە:

ژمارەی تەلەفۆن:0538851000
ئیمه‌یڵ:Halabjaptt2014@gmail.com

گه‌رمیان:

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن:07701563656
ئیمه‌یڵ:Postaygarmian.it@gmail.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟