خزمەتگوزاری نەخۆشیە درێژخایەنەکان

زنجیرە: 
MOH12

پشکەشکردنی خزمەتگوزاری ودەرمان بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیە درێژخایەنەکان بووینە وەک (شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، نەخۆشیەکانی دڵ، نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەوکەسانى تووشی به‌ نەخۆشیە درێژخایەنەکان بوون.

مەبەست: 

چارەسەرکردنی کەسانی تووش بوو بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان و پاراستنیان لە ماکى نەخۆشیەکه‌ واتە(مضاعفات).

مەرجەکان: 

١. پێویستە نەخۆشی درێژخایەنی هه‌بێت کارتى نەخۆشیە کەی پێ بێت کە باوەر کراو بێت لەلایەن دەزگا ته‌ندروستەکانەوە.

٢. یەکەم جاری بێت دەچێتە لای پزیشک پشکنینی دەکات دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکە کە دەرکەوت نەخۆشی درێژخایەنی هەیە ئەوا کارتی ته‌ندروستی بۆ دەکات.

بەڵگەنامەکان: 

کارتى ته‌ندروستى نه‌خۆشى درێژخايه‌ن/ هاوپێچ کراوە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

١. له‌سه‌ردانى يه‌که‌م ده‌بێت نه‌خۆش خۆى ئاماده‌بێت تاوەکوپشکنینی بۆ بکرێت سود مەند بێت.

٢. دواى پشکنين و به‌ده‌س هێنانى کارتى ته‌ندروستى، نوێنه‌رده‌توانێت مانگانه‌ وه‌رى بگرێت بەلام دەبێت کارتی تەندروستی نەخۆشەکەی پێبت هەموو جار بۆی ناکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ به‌رامبه‌ر پيشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

يه‌ک رۆژ.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم:
١. وەرگرتنی پسولە و تۆمارکردنی ناوی نەخۆش. دواتر چوونە لای پزیشک ونوسینی درمان و واژوو کردن

دواین هەنگاو:
چوون بۆ دەرمانخانەوەرگرتنی دەرمان هەروەها دیارکردنی سەردانی داهاتوو.

ژوورەکان: 

سه‌ردانى يه‌که‌م :
١. پسولە دەبرێت و ناوی تۆمار دەکات.

٢. ژوورى پزیشک بەپێی جۆری نەخۆشیەکەی دەنێرت بۆ تاقيگه‌ .

٣-دوای دەرچوونی پشکنين دەفتەری بۆ دەکرێت وێنەی نەخۆشەکە وتە واوی زانیاریەکان تۆمار دەکرێت و واژوو دەکرێت لەلایەن پزیشک دواتر دە رواتە درمانخانە بۆ وەر گرتنی دەرمان.

گەر یەکەم جارنەێیت:
١-نەخۆشەکە یان هاوەڵی،دەفتەری نەخۆشەکە دەبات پسوولە دەبڕێت.
٣-دەرواتە دەرمانخانە دەرمان وەردەگرێت.

واژو: 

واژوی پزیشک بۆ هه‌ڵگرتنى بەرپرسیاريه‌تيه‌.

ژمارەی سەردان: 

ديارى ناکرێت به‌پێى جۆرى نه‌خۆشيه‌که‌يه‌.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویستی بەهیچ سەردانێکی دەرەکی نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
کارتى ته‌ندروستى نه‌خۆشى درێژخايه‌ن.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟