خزمەتگوزاری تاقیگەیی

زنجیرە: 
MOH11

خزمەتگوزاری پشکنین بۆ دەست نیشانکردنی نەخۆشى،وەک پشکنینی (خوێن، میز، پیسایی، بەلغەم) .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

هەموو هاوڵاتیەک دەتوانێت لەم خزمەتگوزارییە سودمەندبێـت،بە بێ جیاوازی پشکنینەکە بەپێی ی جۆری نەخۆشیەکە و راوێژی پزیشک دەبێت).

مەبەست: 

بۆدەست نیشانکردنی نەخۆشیيه‌.

مەرجەکان: 

١-سەرجەم هاوڵاتیان دەکرێتەوە .
٢-پزیشک بۆی بنوسێت کە پێویستی پشکنینی تاقیگەیی هەیە.

بەڵگەنامەکان: 

هیچ بەڵگەنامەیەکی پێویست نییە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێرئەم خزمەتەلەلایەن نوێنەرەوە بە دەست نایەت،ئەبێت نەخۆشەکە خۆیی ئامادەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ به‌رامبه‌ر پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

بەپێی جۆری پشکنینەکە ی دەگۆڕێـت.

هەنگاوەکان: 

١.هەنگاوی یەکەم:خزمەتخواز سه‌ردانى پزیشک دەکات پشکنينی بۆدیاری دەکات.
٢. هەنگاوی دووەم:ژووری تاقیگەبۆ وه‌رگرتنی نموونەی پشکنين.
٣.هەنگاوی سێ یەم:وه‌رگرتنی ئەنجامی پشکنین.

ژوورەکان: 

(٣)ژووری پێویستە:
١. ژووری پزیشک- بۆ پشکنین کردنی نەخۆش یان ورێنموێى يا بڕیار دان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی.

٢. ژووری تاقیگە بۆ ئەنجامدانی پشکنین (بە پێی پێویست).

٣.هەمان ژووری تاقیگە بۆ وەرگرتنی ئەنجامی پشکنینەکە بە پیێ جۆری پشکنین .

واژو: 

(٢) واژوو پێویستە:
١. واژوی پزیشک بۆبەرپرسیاریە تی وپشت راستکردنەوەی (گەر بریاری ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی لە خزمە تخواز کردبێت).
٢. واژوی بەرپرسی تاقیگە یائەو کارمەندەی کە پشکنینەکەی بۆ دەکات و ئەنجامەکەی دەداتە وە بە هەمان شێوە پشت راستکردنەوە وبەرپرسیاریەتی.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (٢)جارسەردان ده کات.
١- سەردانکردنی ژووری پزیشک (گە رپێوسیتی بە پشکنین بوو).
٢- سەردانکردنی ژووری تاقیگەی(بۆ دانانی نموونەی پشکنینەکە ی).
٣-ژمارەی سەردانەکان بەپێی جۆری پشکنین دە گۆرێت لە وانەیە هەمان رۆژ پشکنینی بۆ بکرێت وئەنجامە کە ی وەرگرێتەوە لەوانەشە ئەنجامە کەی دوای زیاتر لە رۆژێک بخایانێت بە گشتی.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویست ناکات سەردانی هیچ دام ودەزگایەکی تری حکومی وناحکومی بکات جگەلەبنکەتەندروستی .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرم نيه‌.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟