خزمەتکردنی ئەو بە ساڵاچوانەی کە بێ سەرپەرشتن (ماڵی به‌ساڵاچوان)

زنجیرە: 
MLSA13

خانەیەکە تێیدا خزمەت بەو کەسانە دەکرێت کە بە ساڵاچوون و کەسیان نیە سەرپەرشتیان بکات و پێویستیان بەخزمەتیش هەیە کە خزمەت بکرێن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
مافی وەدەستهێنان: 

ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە (60) ساڵ زیاترە بۆ پیاو و (55) ساڵ زیاتر بۆ ژن و شوێنی حەوانەوەیان نیە.

مەبەست: 

بۆ حەوانەوەی ئەو بە ساڵاچوانەی کە شوێنی حەوانەوەیان نیە تاوەکو نەکەونە سەر شەقام و شۆستەکان.

مەرجەکان: 

١. عێراقی بێت، دانیشتووی هەرێم بێت.

٢. بۆ پیاو (60) ساڵ کەمتر نەبێت و بۆ ژن (55)ساڵ کەمتر نەبێت.

٣. هیچ نەخۆشیەکی گواستراوەی نەبێت.

٤. نەتوانێ خزمەتی خۆی بکات و لە بەشی پەککەوتە وەردەگیرێ.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامە.
٢. ڕەگەزنامە.
٣. (1) وێنە.
٤. بەڵێننامە لە دادگا.
٥. کارتی نەبوونی نەخۆشی گواستراوە لەلایەن لیژنەی پزیشکیەوە بۆ بکرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەبێت خۆی ئامادەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

(1) رۆژ .

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێکەشکردنی داوکاری.

دوا هەنگاو: وەرگرتنی بە پێی رێنماییەکان.

ژوورەکان: 

١. ژووری بەڕێوەبەر.

٢. لێژنەی وەرگرتن.

واژو: 

(2) واژوو:
١. بەڕێوەبەر.

٢. لێژنەی وەرگرتن و دابڕان / لێژنەی وەرگرتن و دابران لەو کەسە دەکۆلێتەوە کە داوادەکات بێتە ناو خانە گەر شیاو بوو و مەرجەکانی خانەی تێدا بوو ئەوا واژوو لەسەر وەرگرتنی دەکەن.

بەڕێوەبەر وەکو کەسی یەکەم لە خانەدا واژووی کۆتایی لەسەر وەرگرتن دەکات.

ژمارەی سەردان: 

1 جار

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟