خزمه‌تگوزارى تيشک، سۆنار، له‌ره‌له‌رى موگناتيسى ( C.T&M.R.I)

زنجیرە: 
MOH30

پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تیشک وسۆنارو لەرەلەری موگناتیسی و CT بۆ ئەو نەخۆشخانەی پزیشک بڕیاری گرتنی ئەم تیشکانەیان بۆ دەدات.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

هاوڵاتیان بە بێ جیاوازی مافی بە دەستهێنانی ئەم خزمەتەیان هەیە.

مەبەست: 

دياريکردنى وردى نه‌خۆشيى و دڵنيابوون.

مەرجەکان: 

دەبێت پزیشک بۆی دیاری بکات.

بەڵگەنامەکان: 

بۆ بە دەست هێنانی ئەم خزمەتە هیچ بەڵگە نامەیەکی پێویست نیە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەبێت خزمەتخواز خۆی ئامادەبێت، لە رێگای نوێنەریکردن بەدەستنایەت.

ماوەی پێویست: 

1. خزمەتگوزاری تیشک و سۆنار لە ھەمان ڕۆژ بەدەست دێت.
2. خزمەتگوزاری (CT) ماوەی (3) هەفتەی پێویستە.
3. (M.R.I )سێ مانگى پێويسته‌ لە کاتێک سەرلەبەیانی ئەنجام بدرێت. بۆ کاتی دوای نیوەرۆیان (3)سێ ڕۆژی پێوستە.

هەنگاوەکان: 

١-. سەردانکردنی ژووری پزیشک بۆ دیاری کردنی تیشک.
٢- سەردانکردنی یەکەی تیشک و سۆنار.
گه‌ر پێوستی بە ( CT. MRI ) بێت ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت لەوێ فۆرمی تایبەتی بۆ پڕدەکرێتەوەو سەرەی بۆ دادەنرێت تا کاتی دێت دواتر بە پێی ئەوڕێکەوتەی کە بۆی دیاریکراوە دەچێت بۆ وه‌رگرتنى تيشک.

ژوورەکان: 

1. ژووری تۆمار بۆ تۆمارکردنی ناوی نەخۆش.

2. ژووری پزیشک بۆ برياردان له‌سه‌ر گرتنى تيشک.

3. ژووری تیشک و سۆنار ، لەرەلەری موگناتیسی بۆ وه‌رگرتنى خزمه‌ته‌که‌.

4. ژووری پزیشک بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر يا رێکارى تر به‌پێى ده‌ره‌نجام و پێويستى.

واژو: 

١- واژوی پزيشک که‌ خزمه‌ته‌که‌ى بۆ ديارى ده‌کات بۆ پشت ڕاستکردنەوەو بەرپرسیاریەتى.

٢- واژوی پزیشک یا بەرپرسی ھۆبەی تیشک یا سۆنار یا لەرەلەری موگناتیسی بۆ پشت ڕاستکردنەوەو بەرپرسیاریەتی.

ژمارەی سەردان: 

1. يه‌ک سه‌ردان بۆ سودمه‌ند بوون له‌ تيشک و سۆنار.

2. سێ سه‌ردان بۆسودمەندبوون لە ( CT&MRI ) ھۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ قەرەبالغی و لۆدی زۆر سەردانی یەکەم بۆی بڕیاردەدرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆر و سەرەی بۆ دیاری دەکرێت.

3. سه‌ردانى چواره‌م ئه‌گه‌ر له‌ هه‌مان رۆژ بۆى نه‌گيرا سۆنار يا تيشک يا CT&MRI.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بۆ بە دەست هێنانی ئەم خزمەتە هیچ بەرێوەبەرایەتی تری حکومی ناحکومی پێویست نیە سەر دان بکرێت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيه‌.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟