جێبەجێکردنى بڕيارەکانى دادگاى مەدەنى و سزايى تايبەت بە قەرەبوو

زنجیرە: 
MOJ31

جێبەجێکردنی گشت ئەو بڕیارانەی کەلە دادگای بەرای و باری کەسی وکەتن دەردەچن ئەوەی پەیوەستە بە قەواڵە بازرگانیانەی کەلە یاسای جێبەجێکردنن وە ئەو قەواڵانەی دانپیانان بە قەرز لە خۆدەگرێت ئەو قەواڵانەی مافی دارای دەسەلمێنێ و ئەو شێوەیەی وەرگرتبێ کە یاسا دەقی لەسەرداناوە وە ئەو قەواڵانەی کە مافی کەسی دەسەلمێنێ و ئەو دەستەبەریەی لە پێش جێبەجێ کاری دادی کراوە وە بەڵگەنامەی فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە لەوەی ماوەتەوە بۆ بارمتە بۆ کار و لەسەر بارمتە کار ,لە دوای فرۆشتنی بارمتەکراو و بڕوانامەی و برارەکان و فەرمانگەکان کە یاسا هێزی جێبەجێکردنیان پێ دەدات .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادبەرێوەبەڕايەتى گشتى فەرمانگە دادييەکانبەرێوەبەرايەتى جێبەجێکردن
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ کەسى سروشتى و مەعنەوى.

مەبەست: 

بەمەبەستى گەڕاندنەوەى مافى خاوەن قەرز.

مەرجەکان: 

دەبێت بڕيارەکە لە دادگا دەرچوبێت و پەسەند کرابێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەى بارى شارستانى.

٢. ئەگەر پارێزەربوو بريکارنامەى پێويستە.

٣. بڕيارى دادگا.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە رێگەى بريکارنامەوە دەکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تەنها لەیەک ‌کاتدا ئەویش ئەگەر بە زۆری قەرزەکە وەربگیرێتەوە واتا قەرزدار بەخواستی خۆی ئامادەنەبێت قەرزەکەی بداتەوە ئەو کات 2%ی قەرزەکەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن دەبێت بە پێی باجی دادیەکان (الرسوم العدلية) ژمارە 114 ی ساڵی 1981 وە رێنمای دارای ژمارە د 50ی ساڵی 2007
ئامار
%2ى قەرزەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن دەبێت.

ماوەی پێویست: 

بەپێی جۆرى کێشەکە دەگۆرێت، کێشەکانيش ديارنين تاکو بەرزنەکرێنەوەو هەر کێشەيەکيش لەگەڵ يەکێکیتر جياوازى هەيە.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن دەکات بۆ بردنى بڕيارەکە.

٢. مافى خۆى وەردەگرێتەوە.

ژوورەکان: 

١. ژوورى بەڕێوەبەر ( بۆ رەزامەندى جێبەجێکردن ).

٢. ژوورى تۆمارکردنەوەى فايل و تۆمارکردنى لە کۆمپيوتەر.

٣. ژوورى ئەرشيف ( بۆ ئەرشيف کردنى فايل).

واژو: 

واژووى بەرێوەبەرى جێبەجێکارى ( بۆ دڵنيابوون لەوەى بۆ جێبەجێکردن دەشێ يان نا).

ژمارەی سەردان: 

کێشەکاني ديارنين تاکو بەرزنەکرێتەوە و هەر کێشەيەکيش لەگەڵ يەکێکى تر جياوازى هەيە بۆیە ناکرێت سەردانەکان دیاری بکرێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. سەردانى دادگاى کردبێت.

٢. دواتر بەڕێوەبەرايەتى پێراگەياندن يان بنکەى پۆليس ( بۆ بردنى بڕيارەکە).

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر هیچ فۆمەک نيە، تەنيا کۆنووسى کردنەوەى دۆسيە
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن

- ارێزگای هەولێر -

1. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى هەولێر/ جوت سایدى گڵکەند.
ئیمێل:b.jy.ba.jy.krdne.h@gmail.com

2. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی دەشتى هەولێر/ کەسنەزان - شەقامى سەرەکى کەسنەزان - کۆیە.

3. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی خەبات / شەقامى قایمقامیەت - تەنیشت دادگا.

4. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی قوشتەپە / جود سایدى سەرەکى قوشتەپە.

5. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی مصیف صلاح الدین / تەنیشت نەخۆشخانەى گشتى.

6. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی شەقڵاوە / کۆمەڵگاى فەرمانگەکان شەقامى شەقلاوە - هیران.

7. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی رواندوز / شەقامى سەرەکى.

8. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی سۆران / کەرەکى نەورۆز شەقامى شارەوانى.

9. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی چۆمان / تەنیشت قایمقامیەت.

10. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی عەنکاوە / شەقامى هەرێم.

11. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی مەخمور / ناودادگا.

12. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی خەلیفان / شەقامى لاوەکى - تەنیشت ناحیە.

13. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی هەریر / تەنیشت دادگا.

14. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی کۆیە / تەنیشت نەخۆشخانەى فریاکەوتن - ناو بیناى تاپۆى کۆن.

15. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی تەق تەق / ناو دادگا.

- پارێزگای سلێمانى -

1. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی سلێمانى / شەقامى کاک احمدى شێخ ناو دادگا.
ژمارەی مۆبایل:0533205534
ئیمێل:b.j.sulimany@yahoo.com

2. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی قەرەهەنجیر / شەقامى سەرەکى.

3. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی چەمچەماڵ / ناو دادگا.

4. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی دوکان / ناو دادگا.

5. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی دەربەندیخان / پشت دادنوسى دەربەندیخان.

6. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی شارباژێر / گەرەکى باغى - بەرامبەر قوتابخانەى چوارتاى بنەرەتى.

7. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی پیرەمەگرون / نزیک شارەوانى پیرەمەگرون.

8. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی شارەزور / ناو بیناى شارەوانى.

9. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی سەید سادق / شەقامى گشتى - بەرامبەر کۆمەڵگاى فەرمانگەکان.

10. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی پێنجوین / شەقامى سەرەکى - باڵاخانەى دادگا.

11. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی هەڵەبجە / گەرەکى مامۆستایان - شەقامى قانع.
ژمارەی مۆبایل:0538852735
ئیمێل:Tanfez.halabja@yahoo.com
https://goo.gl/maps/nx2sULP38T62

12. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی کەلار / ناو دادگاى کەلار.

13. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی کفرى / ناو دادگا.

14. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی رزگارى / شەقامى سەرەکى کەلار - کفرى / نزیک بەنزینخانەى ئاسۆ.

15. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی خانەقین / ناو دادگا.

16. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی رانیە/ ناو دادگا.
ژمارەی مۆبایل:07480607131
ئیمێل:tanfizrania@gmail.com

17. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی حاجیاوا / ناو دادگا.

18. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی پشدەر / ناو دادگا.

- پارێزگای دهۆک -

1. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی دهۆک / تەنیشت بیناى پارێزگا.
ئیمێل:tenfyzduhok@yahoo.com
https://goo.gl/maps/X5jmPDDhCyR2

2. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی زاخۆ / ناو بازار/ تەنیشت ئامادەیى زاخۆى کوڕان.

3. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی سمیل / ناو دادگا - تەنیشت بلدەمرور.

4. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی سەرسەنگ / ناو دادگا.

5. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی ئامێدى / بیناى قایمقامیەت.

6. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی ئاکرێ / یازدەى ئەیلول بەرامبەر مجمع حکومى.

7. بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنی بەردەڕەش / شەقامى سەرەکى چوار ریانى بەردەڕەش – خێڵەکى.

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟