تەندروستی دەروونی

زنجیرە: 
MOH09

پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی بۆکەسانى تووش بوو به‌کێشەی دەروونی بووینە لە شێوازی چارەسەری و ڕاوێژکاری.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو ئەو که‌سانى کە تووشی کێشەی دەروونی یان تێکچونی عەقلى دەبن پێویستیان بە راوێژکاری و چارەسەر هەیە لە لایەنی دەروونیەوە .

مەبەست: 

بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی کێشەی دەرونی بوونە جا چ لە ڕووی چارەسەریەوە بێت یان لە ڕووی ڕاوێژکاری.

مەرجەکان: 

هەر که‌سێک کێشەی دەروونی هەبێت یان پێویستی بە بینینی پزیشکی دەروونی هەبێت ئەوا دەتوانێت بچێت بۆ وەرگرتنی ئەم خزمەتە، ئەگەر کەسەکە چووە بنکەی تەندروستی دواتر لەوێوە رەوانەی (احالە) دەکرێت بۆ نەخۆشخانە.

بەڵگەنامەکان: 

هیچ بەڵگەنامەیەکی پێویست نییە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت لە لایەن نوێنەرەوە بە دەست بهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بڕینی پسوله‌ لە بنکە تەندروستیەکە (250) دینارە.

ماوەی پێویست: 

ناتوانرێت ماوەکه‌ ديارى بکرێت به‌ گوێرەی چارەسەر بوونی کەسەکە دەگۆڕێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو
1. دەچێتە ژووری تۆمار بۆ تۆمار کردنی ناوی.

٢. دەچێتە ژووری پزیشک بۆ زانینی بارودۆخی نەخۆشەکە و دەستنیشان کردنی ئەگەر پێویست بوو رەوانەی نەخۆشخانەی دەروونی(راوێژکاری) دەکرێت.

دوایین هەنگاو: دەچێتە دەرمانخانە بۆ وەرگرتنی دەرمان.

ژوورەکان: 

(3) ژووری پێویستە
1. ژووری تۆمار لە بنکەی تەندروستی بۆ تۆمارکردنی ناوی.
2. ژووری پزیشک بۆ ئەوەی کاری پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت.
3. دواتر پزیشک بە پێ پێويستى نه‌خۆش ئه‌نێرێت بۆ ده‌رمانخانه‌ يا تاقيگه‌ يا نه‌خۆشخانه‌ی دەروونی.

واژو: 

تەنها واژووی پزیشک بۆ هه‌ڵگرتنى بەرپرسیاریەتیە.

ژمارەی سەردان: 

بە پێی جۆری نەخۆشی و سەختی بارودۆخی سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بۆ بە دەست هێنانی خزمەتخوازی دەروونی خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تری ناحکومی ناکات تەنها سەردانی بنکەی تەندروستی دەکات/ یەکەی دەروونی دواتر پزیشک بە پێی کێشەکەی بڕیاری بۆ دەدات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرم نییە.
گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟