تۆماری کۆمپانیا خزمه‌تگوزاریه‌کانی نه‌وت (AVLسیسته‌م – لیستی دابینكه‌رانی په‌سندكراو)

زنجیرە: 
MNR03

بریتیە لە تۆماری کۆمپانیا خزمه‌تگوزاریه‌کانی نه‌وت .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی سامانە سروشتیەکاندیوانی وەزارەت
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم کۆمپانیا خزمەت گوزاری نەوتیەکان که دەیانەوێت له هەرێمی کوردستان له‌ بواری نه‌وت و گاز ئیش بکەن .

مەبەست: 

بۆتۆمار کردنی کۆمپانیەکانی خزمەتگوزاری نەوت.

مەرجەکان: 

پێویستە کۆمپانیا زانیاریەکانی پەیوەندی ,بەرتیل و دژە گەندەلی ,میزانییە,داواکاریە تەکنیکیەکان و پێکهاتەی داواکاری ناوەکی پر بکاتەوە.

بەڵگەنامەکان: 

به‌ڵگه‌نامه‌ی تۆمارکردن، باجی ساڵانەی کۆمپانیاکان ،ناسنامه‌،دژه‌به‌رتیڵ وگه‌نده‌ڵی،میزانیه،یاسای ڕه‌فتارو ئاکاری واژووکراو، هه‌روەها به پێی پێویست بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی که هه‌ڵده‌بژێرن پێویسته‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ پر بکرێته‌وه:
-بڕوانامه‌ی ناساندنی به‌رێوه‌بردنی جۆری
-بڕوانامه‌ی ناساندنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و ژینگه‌
- بڕوانامه‌ی به کرێ گرتن ودابین کردن
تێبیینی: ئەم بەلگەنامانە داوا دەکرێت چونکە پەیوەندیان بە کاری نەوت و گاز هەیه.
بۆ زانیاری زیاتر سه رداني ئەم لينكە (www.mnrportal.com/avl) بکه پاش کردنە وەى هەژمارى تایبه ت به کۆمپانیا .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

ئەم سیستەمه ئۆنلاینه و پیویست به سەردانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ناکات تەنهائەگەر کۆمپانیا ئارەزوو بکات بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە لە سەر فۆرمەکەیان. وە دەتوانن په یوەندیمان پێوەبکەن به:
ئیمێل:
avlproject@mnr.krg.org
registration@mnr.krg.org

مۆبایل:
٠٠٩٦٤٧٥١٥٢١٠٥٣٩
٠٠٩٦٤٧٥١٧٨٦٨٠٨٦

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

به‌ شێوه‌ی گشتی له‌ نێوان ١٠٠٠-٣٠٠٠$ ساڵانه‌ به‌ پشت به‌ستن له‌ سه‌ر جۆری کۆمپانیا (خۆمالی،بیانی) و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که‌ پێشکه‌ش ده‌که‌ن. کۆمپانیای خۆمالی له نێوان (١٠٠٠-٢٠٠٠$) لە بانکی كوردستانى نێـوده‌وڵـه‌تـى پاره دەدات و کۆمپانیای بیانی له نێوان (١٥٠٠-٣٠٠٠$) به(Credit Card) پاره دەدات.
بۆ زانیاری زیاتر تکایه‌ ئاماژه‌ به‌ فایلی AVL Leaflet بکه.

ماوەی پێویست: 

فوڕمێکی بێ کەمو کورتی لە ماوەی ٣ هەفته دەخایەنێت ,بەلام ئەگەر کەمو کورتی تێدا بێ پێویستە چاکی بکات و بەمەش زۆرتر دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

١.کۆمپانیاکان فۆڕم پڕ دەکەنەوە بە شێوەی ئۆنلاین.
٢.فۆڕمەکە هەلدەسەنگدرێت لە لایەن تیمی هەلسەنگاندن ,ئەگەر پەسەند بکرێت لە لایەن ئەو تیمە ئەو ا دەروا بۆ لێژنەی وەزارەتی سامانه سروشتیه کان )لێژنەی(AVL بۆ پەسەند کردنی کۆتایی).
٣.ئەگەر لێژنە فۆڕمەکە پەسەند بکات ,ئەوە کۆمپانیا کە تۆمار دەکرێت.
٤.ئەگەر فۆڕمەکە پشتگیری نەکرێت بۆ پەسەند کردن لە لایەن تیمی هەڵسەنگاندن ئەوە لیستی پێداچوونەوە دەنێردرێت بۆ کۆمپانیا بۆ دووبارە پێشکەش کردنەوەی فۆڕمەکە , هەموو کۆمپانیاکان ٣ هەلیان هەیە بۆ چاککردنی فۆڕمەکەیان.

ژوورەکان: 

ئەم سیستەمه ئۆنلاینه و پیویست به سەردانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ناکات تەنها ئەگەر کۆمپانیا ئارەزوو بکات بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە لە سەر فۆڕمەکەیان. وە ده توانن پەیوەندیمان پێبکەن به
ئیمێل:
avlproject@mnr.krg.org
registration@mnr.krg.org

مۆبایل:
٠٠٩٦٤٧٥١٥٢١٠٥٣٩
٠٠٩٦٤٧٥١٧٨٦٨٠٨٦

واژو: 

یەک واژووی پێویستە کە ئەویش لە سەر مۆڵەتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەکرێت دوای تۆمار کردن لە لایەن وەزیر و سەرۆکی لێژنەی AVL و هیچ واژوویکی تر ناکرێت پێش مۆڵەت وەرگرتن.بەڵام لێژنە سەر پشکە لە پەسەند کردنی فۆڕمەکان پێش ئەوەی مۆڵەتەکە وەربگیرێ.

ژمارەی سەردان: 

ئەم سیستەمه ئۆنلاینه و پیویست به سەردانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ناکات تەنهائەگەر کۆمپانیائارەزوو بکاتبۆ زیاتر روونکردنەوەلە سەر فۆرمەکەیان. وە ده توانن په یوەندیمان پێبکەن به
ئیمێل:
avlproject@mnr.krg.org
registration@mnr.krg.org

مۆبایل:
٠٠٩٦٤٧٥١٥٢١٠٥٣٩
٠٠٩٦٤٧٥١٧٨٦٨٠٨٦

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

کومپانیاکان پێویستە بەڵگەنامەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ,وەزارەتی دارایی و ئابووری و (ضمان اجتماعى) و باجی ساڵانەی کۆمپانیایان هەبێت,بەڵام کۆمپانیای بیانی کە تۆمار نەکرابێت لە وەزارەتی بازرگانی و پیشە سازی پێویست ناکات ئەو بەڵگە نامەیە هەبێت تەنها لە کاتی بە دەست هێنانی گرێبەستەکە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
سیسته می تۆمار کردن ئۆنلاینه بۆ کۆمپانیا خزمه‌تگوزاریه‌کانی نه‌وت. ((www.mnrportal.com/avl ))
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی سامانە سوشتیەکان- AVL

٣٠مەتری ,بالا خانە ی ئەنجومەنی وەزیران,وەزارەتی سامانه سروشتیەکان,ژووری ١٤
ئیمێل:
avlproject@mnr.krg.org
registration@mnr.krg.org
مۆبایل:
٠٠٩٦٤٧٥١٥٢١٠٥٣٩
٠٠٩٦٤٧٥١٧٨٦٨٠٨٦
وێب سایت:
www.mnrportal.com/avl

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟