تۆماری کۆمپانیاکانی دەرمان

زنجیرە: 
MOH06

بۆ رێکخستنی کۆمپانیاکانی هاوردەکاری دەرمان و پێداویستی و ئامێری پزیشکی دەکەن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیدیوانی وەزارەتی تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە بۆ ئەو کۆمپانیايانەيه‌ کە چالاکیان تۆمارکراوە لە بواری پزیشکی وه‌کو (ده‌رمان، ئامێرىپزيشکى، پێداويستى پزيشکى).

مەبەست: 

بەمەبه‌ستی هێنان و دابەشکردنی دەرمان و پێداویستی ئامێری پزیشکی.

مەرجەکان: 

١. کۆمپانیا تۆمار کرابێ لە به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى تۆمارى کۆمپانياکان _وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی .

٢. پێویستە پزیشکی دەرمانساز بەر پرسیاريەتی ئەو کۆمپانیایە لە ئەستۆ بگرێ کە هاوردەی دەرمان دەکات.

٣. کۆگا و ئۆفیسی تایبەتی هەبێ کە شیاو بێ بۆ هەڵگرتنی دەرما نو پێداویستی پزیشکی.

بەڵگەنامەکان: 

١.گشت بەراییەکانی کۆمپانیا کە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان پەسندکرابێ.

٢. پشگیری سەندیکای دەرمانسازان بۆ پزیشکی دەرمانساز.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، ئەم خزمەتە دە توانرێ لەلایەن نوێنەرەوە بە دەست بهێنرێت ( له‌رێگای پارێزەرەوە وەکالەتی بۆ دەکرێت)

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەر پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

(3)سێ رۆژ.

هەنگاوەکان: 

یە کەم هەنگاو:
١. پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پشکنینی کۆمپانیا.
دواین هەنگاو. دەرچونی فەرمانی وزاری.

ژوورەکان: 

(2) ژووری پێوستە
١-ژووری لیژنەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان /بۆ هێنانی فۆرمی پشکنین تاکو هامشی بۆ بکرێت.

٢. ژووری وەزیر / بۆ پەسه‌ندکردنى مامه‌ڵه‌که‌.

واژو: 

١. سەرۆکی لیژنەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.

٢. واژوی وەزیری تەندروستی بۆ پەسه‌ندکردنی گشت بەراییەکان.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز دوو جار سەرەدانی وەزاەرت دەکات.
١. یەکەم جار پێشکەشکردنی گشت بەڵگەکانی تۆمارکردن

٢. دووەم جار وەرگتنەوەی فەرمانی وەزاری.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان/ (وه‌زاره‌تى بازرگانى)/ بۆ تۆماری کۆمپانیاکەی.

٢. سەندیکای دەرمان سازانی کوردستان/ (بە مەبەستی هێنانی پشتگیری).

٣. لیژنەی پێدانی مۆڵە تی کۆمپانیاکان/ (وەزارتی تەندروستی کە بۆ لیژنە ی پێکاتووەلە
یاسایی،راوێژکار،دەمانساز).
پێداچوونەوە بڕیاردان بەپێدانی مۆلە تب کۆمپانیاکە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرمێکیان نیەو پێویست نیە.
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟